وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌كی كورت له‌ مێژووی خه‌باتی ژنان له‌ نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسینی: مژدە عەلی

بزوتنه‌وه‌ ڕزگاری خوازه‌كانی ئافره‌تان به‌بڵاوترین ئه‌و بزوتنه‌وانه‌ داده‌نرێن كه‌ له‌ مێژوویه‌كی زۆر كۆنه‌وه‌ ؛ تاكو ئێسته‌ كاریگه‌ری مه‌زنیان هه‌ بووه‌ ؛جا چ له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ بواره‌ كانی(كۆمه‌ ڵایه‌تی؛سیاسی؛كلتووری ؛چاند و هوونه‌ر و؛تا ده‌گات به‌ درووست بوونی ناسنامه‌یه‌ك بۆ نه‌ ته‌وه‌كان )كه‌ سه‌ر ئه‌ نجام ڕۆلی هه‌ بوه‌ له‌ پێشخستن وهه‌ستانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ له‌و نێوه‌نده‌شدا خێزانه‌كان .. وه‌ك دیبینین ژنان و كچان بێ ماندووبوون له‌ نێو ئه‌و بزوتنه‌وانه‌شدا كه‌ خه‌ باتیان كردوه‌ و تائێستاش به‌ر ده‌وامن به‌و په‌ ڕی شانازیشه‌ وه‌ به‌ ئه‌ رك و فه‌رمانه‌كانی پابه‌ندبوه‌ و له‌پیناو خزمه‌تكردن به‌هه‌موان و به‌به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زهنیه‌ ت وخۆبه‌ڕێوبه‌ ری ژنان خۆیان كه‌بێگومان وتانه‌دان ؛ سه‌ركه‌وتن ڕێگای بووه‌، گه‌رسه‌یركه‌ین له‌هه‌ریه‌ك له‌بزاڤه‌ ڕزگاری خوازه‌كانی جیهان بڕوانین ئه‌وا ئه‌م ڕاستیه‌مان بۆ ڕونده‌بێته‌وه‌،بیگومان له‌ونێوه‌نده‌شدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئه‌قڵیه‌ته‌ كۆنه‌په‌رستییه‌ی كه‌ له‌ناوچه‌كه‌دا و به‌تایبه‌ت له‌خۆرهه‌ لاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌بووه‌ ؛به‌بێ جوانكاری و وه‌ك ڕوی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رشتیك .......ئه‌وڕاسته‌ بسه‌لمێنین كه‌ بێگومان چه‌نده‌ها ئافره‌ت له‌ دێرزه‌مانه‌وه‌ و له‌شۆڕشه‌ یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی گه‌له‌كه‌ماندا به‌ژداری شۆرشه‌كانیان كردوه‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی ناودار و مه‌زنیان تێدا هه‌ڵكه‌وتوه‌و وه‌ك (له‌یلا قاسم و حه‌پسه‌خانی نه‌قیب وخانزادی سۆران ........هتد هاوكات نمونه‌ی چه‌ندین شۆرشگێڕوشه‌هیدی سه‌ربه‌رزی ئه‌م گه‌له‌مان به‌خوینی خۆیان هه‌ولی به‌ده‌ستهێنانی ئازادی ونوسینه‌وه‌ی دیرۆكیكی لۆژیكانه‌یان داوه‌ وه‌ك (زیلان،بیریتان،ئاری میركان،شه‌هید به‌ڕماڵ،ڕۆناس،بیریڤان............هتد هه‌زاران سلاو درود له‌ڕوحی پاكیان كه‌به‌ئیراده‌ی پۆلاین وباوه‌ڕی پته‌ویان چه‌كی شه‌ره‌فیان له‌شان كرد و به‌رگریان له‌پاراستنی كه‌سایه‌تی ژن و به‌ها ئه‌خلاقیه‌كانی خاكی دایك كرد.هاوكات جێگه‌یخۆیه‌تی بوگوترێت ژنانی ئازا و ئازادیخواز له‌ جیهان دا زۆرن بۆنموونه‌:گه‌ر ئاوڕێك له‌ مێژوو بده‌ینه‌وه‌ و بڕوانین ژنانی ڕووسیا له‌ تێكۆشان و خه‌ باتدا شانبه‌ شانی پیاوان و هاوشانی ژنانی كورد له‌ خه‌ بات و شۆڕشدا و له‌ پێشكه‌ وتن وسه‌ رخستنی ووڵاتیشدا به‌ وپه‌ ڕی بوێری و لێهاتووی به‌ژداریان كردوه‌.......

له‌ ڤێتنامیشدا به‌ هه‌مان شێوه‌ ژنان ڕووبه‌ ڕووی مه‌زنترین هێزی داگیركه‌ر وئیمپڕیالیزم بوونه‌ته‌وه‌ ته‌نانانه‌ت خوێندنگه‌ وزانكؤكانیشیان كردبووبه‌ مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش وداواكردنی ماف وئازادی كه‌ نموونه‌ی دادگایه‌كی ده‌ده‌ به‌ڵام وه‌ك پیشه‌ی سه‌ره‌كی و نه‌بڕاوه‌ی داگیركه‌ران زانكۆ وفێرگه‌كان داده‌خران یان سیسه‌تی كپ كردنی داده‌نا به‌ ئامانجی نه‌هێشتنی ده‌نگی ئازادوو هاواری ڕزگاربوون له‌ جه‌ورووسته‌م نموونه‌ی هه‌ره‌ زیندووش وه‌ل به‌ڵگه‌ مێژوویه‌كی نوێ ئه‌و وه‌زع و باروودۆخه‌ی گه‌ ئێستا هاوشێوه‌ی سه‌ده‌كانی ڕابردوو له‌ باكووری كوردستان ڕوده‌دات كه‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌كی نا ئه‌خلاقی به‌ زاندنی پێوه‌ری مرۆڤایه‌تی و ته‌نانه‌ت مرۆڤبوونیش هه‌ولی زه‌ووت كردنی هه‌ناسه‌ی ژیانیش له‌ كوردده‌ده‌ن به‌ لام خۆشبه‌ختانه‌وه‌ل پیشه‌ی له‌ مێژینه‌مان ئێمه‌ی ژنانی ئازادی خواز وئاشتی ویست خۆمان هه‌ق ده‌سێنین وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ یه‌ په‌سه‌ ژنئه‌نجامی ده‌دات كه‌ به‌ دڵنیایه‌وه‌ ده‌ڵێم ڕێگایه‌ك هه‌ق و ویستی ئازادبێت سه‌ركه‌وتن ئه‌نجامی ده‌بێت .........

دیاره‌ گه‌ر زیاتر قوڵبینه‌وه‌و لێگه‌ڕینمان بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ هه‌بێت ئه‌وا ده‌بینین خه‌بات وماندووبوونی ژنان وكچانی كورد زۆرله‌وه‌زیاتره‌ به‌ڵام وه‌ك وتراوه‌ هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌ وه‌ل نه‌قسێكی ئه‌م گه‌له‌ واییه‌ به‌ ڵام ڕاستی هه‌رچییه‌ك بێت كووتنی لاپه‌ڕه‌كانی مێژوو شایه‌تی بۆده‌دات ؛بۆیه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه‌ ژنانی ئه‌م نیشتمانه‌ وه‌ل دلاوه‌رێكی جوامێروو له‌ نێوو سوچ و كه‌ له‌به‌ری ئه‌م خاكه‌ حه‌شاردراوون ئه‌قڵێتی نه‌فامی پیاو سالاری پێی وایه‌ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌یان و باسكردنیان له‌ ڕۆڵه‌ نێرینه‌كه‌ی ئه‌وان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.......؟؟؟!!!

ئایا تاكه‌ی ئه‌م زهنیه‌تی خۆ به‌گه‌وره‌دانان و ژن به‌ كه‌م دانان له‌ نێو كلتوری گه‌لان به‌گشتی و كورد به‌ تایبه‌تی ده‌مێنێته‌وه‌؟ئه‌ی كه‌ی به‌ته‌مان دان به‌ ڕاستی بوون بنێن ؟كه‌ی هست ده‌كه‌ن گه‌ر هیج نه‌بێ بێكه‌نین وزه‌رده‌خه‌نه‌ی ژن وژیان به‌ یه‌ك ده‌ده‌نه‌وه‌و لوه‌و كه‌له‌بجه‌ به‌ مۆخ به‌ستراوه‌ ئازادی ده‌كه‌ن؟؟...

وه‌ك كچێككی نیشتمانی ئاگر.نیشتمانی دایك داوای وه‌ڵامێكی لۆژیكی له‌ پیاوان وه‌ داوای هۆشیارییه‌كی زۆر زیاتر له‌ هاووبوونانی خۆم ده‌كه‌م.......

به‌ڵی ئه‌تنیك و ئه‌ستاتیكی گه‌لان جارێكی دیكه‌ ئه‌و ڕاستییه‌مان پێده‌ڵیته‌وه‌ كه‌ خه‌باتی ژنان خه‌باتێكی زۆر دیرۆكییه‌ و ته‌نانه‌ت له‌ پێش بونی ئه‌قلی پیاوانیشه‌وه‌یه‌ به‌رێزان خوێنه‌رانی ئازیزم مێژووی درووست بوونی ئینسانه‌كان ؛مێژووی دۆزینه‌وه‌ی كشتوكاڵ هاوكات مێژووی درووست بوونی ئاگر كه‌ ئاوه‌دانی و ژیانی به‌رقه‌راركرد ژنان فكره‌كه‌ی بوون ژنان داهینه‌ری بوون؛ گه‌ر توانێتان له‌ ڕاستینه‌ی له‌مێژینه‌ی بوون تێ بگه‌ن ئه‌وا بێگوومانم بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ژنان وكچان وه‌ خه‌بات و ماندووبون و شۆرش و به‌رخودانی چه‌كله‌ شانیشیان ته‌نها بۆ ژیینه‌ بۆ ژییانه‌ ژیان نه‌ك نۆكه‌ری و سه‌رنواندن بۆ دوژمنان به‌ڵی ئه‌وه‌ی خه‌باتی ژنان و كچانی نیشتمانی كوردان ئه‌وه‌یه‌ ژیاننی ژنان بۆ ئازادی و سه‌ه‌ربه‌ستی بۆ ژیانێكی پێكه‌وه‌ی و ڕێزكرتنی ئینسانه‌كان نه‌ك خواردنیان و فه‌رمان له‌ سه‌ر ده‌ركردنیان به‌ ئامانجی له‌ ناوبردنیان و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های ژیانیان.جا به‌هه‌ر بیانوویه‌كی (سیاسی ؛ئایدۆلۆژی{دینی} ئه‌خلاقی..........هتد)