وەفایی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

میرزا عەبدولڕە‌حیم سابڵاغی ناسراو به وەفایی شاعیری به ناوبانگی کورد، ساڵی ١٢٦٤ی ھەتاوی (١٨٤٤) له شاری مەهاباد لەدایکبووە.

741a163f05bd.jpg

وەفایی کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەھاباد تەواو کردووە و ھەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. ھیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی ھەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.

وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەھاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانست و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە ھەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.

زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووەو ، موچەی فەقێیاتی نەویستووە.

له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی شێخانی نەهری په‌یوه‌ندییه‌كی تۆكمه‌ی هەبووه‌ و مامۆستای مناڵه‌كانیشیان بووه‌.

شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستووە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە.

ماوەیەکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.

وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لا درووست کردووە لەوانەیە بەھۆی ھەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار‌ەزووەی لا درووست بووبێ.

لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی1900ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی1902 ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش ھەیە لە ساڵی 1898 ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئیستانبول و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.

ھەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ‌ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چووه بۆ حەج، ئەگەر ھەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە و هەر لەو سەفەرەدا بە پیرەمێردی شاعر دەڵێت کە شعرەکانی لە ڕێگای عەشقی پێغەمبەر دا (د.خ) و بۆ ئەو زاتە نوسیوە.

دوا سه‌فه‌ری.

له‌ بۆ جاری دووەم ساڵی 1914دا كه‌ چووه‌ بۆ حه‌ج له‌وێ کۆچی دوایی کردووە وه‌ له‌ دۆڵی شامدا به‌خاك سپێردراوه‌، وەفایی له‌ زۆرێك له‌ بابه‌ته‌كاندا شیعری هه‌یه‌ و به‌ هه‌رسێ زمانی كوردی و فارسی و ئاره‌وه‌ی شیعری وتووە و نازناوی شیعری (وه‌فایی) بۆ خۆی داناوه‌ و خاوه‌نی دیوانێكه‌ لێوان لێو له‌ جوانی له‌ ساڵانی 1951 و 1962 و 1971 و 1978 و 1984 دا چاپكراون ، شاعیرێكی تریش هه‌مان نازناوی وه‌فایی بوه‌ كه‌ ناوی حاجی ملا فتح الله ی ملا حسن ملا رحیمی شوشته‌ری بووه‌.

تێبینی: هەندێک لە سەرچاوەکان دەڵین.

کۆچی دوایی

لە سارای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و ئەنجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن ھەواڵەکانییەوە لە ساڵی1902ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.

پیرەمێرد دەڵێ: "بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە."


  • لەو رۆژەوه دوور کەوتووه سایەت له سەری من..... سووتاوه له تاوت هەموو گیان و جگەری من
  • جەرگم هەموو لەت لەت بوو به سێڵاوی سروشکم..... چبکەم که به دەریا چووه لەعل و گوهەری من
  • دیفەرموو له سەر خاکی دەری خۆی که منی کوشت..... جەننەت به سه بۆ خوێنی شەهیدی نەزەری من
  • قەت وا دەبێ خاکی دەری تۆ تاجی سەرم بێ؟..... ئەو دەوڵەته بۆ من نییه ئەی خاک به سەری من
  • زولفت که وەکوو شامی غەریبانه، لەوێدا..... حاڵی چییه داخوا دڵەکەی دەر بەدەری من
  • وەک بولبولی شەیدا به هەزار نەغمه دەناڵم..... جارێ گوڵەکەم گوێ بده ناڵەی سەحەری من
  • دیم هاته عەیادەت دەمی پڕ خەندەی بوو یەعنی..... روح و دڵی بێماره دەوای گوڵشەکەری من
  • بێ نوره دڵم هێنده له سەر یەک مەشکێنه..... رو وابکه شەوقێکی بدا تا فەنەری من
  • خۆش بەو دەمە ساقی له دەری مەیکەده فەرمووی:..... ئەو جامه له من بگره "وەفایی" به سەری من



سەرچاوەکان: ویکیپیدیا ، دیوانی وه‌فایی