وەیسی محەمەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
286220500 112937974770563 5292082935250926978 n.jpg

وەیسی محەمەد هونەرمەندی گۆرانیبێژ لە 10-07-1972 شاری کەرکووک لە گەڕەکی تەپە لەدایکبووە. لە ساڵی 1980 نیشتەجێی شاری هەولێر دەبێت و قۆناغەکانی خوێندنی لە شاری هەولێر تەواو دەکات. دەرچووی کۆلێژی ئاداب/ بەشی زمانی کوردی لە زانکۆی سەڵاحەدینە لە ساڵی 1996. هەر لە قۆناغی سەرەتاییەوە بەردەوام دەبێت لە چالاکی هونەری گۆرانی گووتن، ساڵی 1997 بە مامۆستایی دامەزراوە.


چالاکییەکانی: -

- لە ساڵی 1994 ئەندامی تیپی میوزیکی زانکۆی سەڵاحەدین بووە.

- لە ساڵی 1998 ئەندامی گرووپی میوزیکی نالی بووە.

- بەشداری چەندین فێستیڤاڵی گۆرانی کوردی کردووە.

- خاوەنی چەندین کلیپ و ئەلبوومی گۆرانییە.


ئەلبوومی گۆرانییەکانی: -

  • «ئاخیر سەفەر» لە ساڵی 2000.
  • «مەستانە» لە ساڵی 2003.
  • «غەریب و سەرگەردانم» لە ساڵی 2005.
  • «هەرنەهاتی» لە ساڵی 2011.
  • «کەشکۆڵی قەلەندەر» لە ساڵی 2017.

سەرجەم ئەلبوومەکانی بە هاوکاری مامۆستایانی میوزیکژەن «زیرەک ئەمین» و «هۆگر عەزیز» وەک میوزیک و دەنگ تۆمارکراوە و ئامادەکراوە.


پاشان چەند گۆرانییەکی لەگەڵ مامۆستایان «نیهاد سابیر» و «لێزانی عوود» تۆمار کردووە. هەروەها دوو گۆرانی ساڵی 2008 لە ستۆکهۆڵم بە هاوکاری میوزیکژەن «بژار دیلان» تۆمار کردووە. دواتر کارە هونەرییەکانی بەگشتی گواستەوە بۆ شاری کرماشان لە ئێران بە هاوکاری مامۆستای میوزیک «وەحید کرماشانی» ئەنجام دەدات. بۆ نموونە: گۆرانی «یار پەشیمانە» لە ساڵی 2019 و لە ساڵی 2020 ئەلبوومی «بابە» لەوێ کارە هونەرییەکانی تەواو دەکات. دواتر بەشی زۆری گۆرانییەکان لە کرماشان تۆمار دەکات. دوایین ئەلبوومی گۆرانییی ئەو «کوللی بەهارێ» ی لەبەردەستە کە بەشی زۆری گۆرانییەکانی تەواو بووە و لە دەرفەتێکی نزیکدا بڵاوی دەکاتەوە.


ئامادەکردنی: دلێر ڕەفیق