پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Democracy Party (PADÊ) (1).jpg

پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکان یان پارتیا ئازادی و دەموکراسییا ئێزدیان ناسراو بە پادێ (بە کوردیی کرمانجی: Partiya Azadî û Demokrasiya Êzidiyan, PADÊ، بە ئینگلیزی: Êzidî Freedom and Democracy Party).

حیزبێکی سیاسییە کە لە لایەن چالاکوانانی سیاسیی ئێزیدی دامەزراوە و لە کۆمەڵگای ئێزیدییان لە کوردستانی عێراق بە تایبەت لە ناوچەی شنگالدا چالاکی دەکات.

پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە ساڵی ٢٠١٦دا دامەزراوەتەوە.

ئەم حیزبە ھەتا ساڵی ٢٠١٦ بە ناوی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی (تەڤدا) خەریکی چالاکی بوو. لە کۆنفرانسی شەشەمی تەڤگەری ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدی لە حوزەیرانی ٢٠١٦ بڕیار درا کە ئەم ڕێکخراوە ببێت بە حیزبێکی سیاسی و بەشداری سیاسەتت فەرمی لە عێراق بێت.

ھەر لە سەرەتای دامەزراندنەوە حکۆمەتی عێراق پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدیەکانی وەکوو حیزبێکی فەرمی و یاسایی ناساندووەتەوە.

عومەر ساڵح و زارا سەلمان ھاوسەرۆکەکانی پارتی ئازادی و دیموکراسیی ئێزیدییەکانن.