پاکیزە ڕەفیق حیلمی
پڕۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری سلێمانی لە ڕۆژی بۆمبارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی سوورداش لە دایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ وکورانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) ناردراوە، بەڵام لە سەرداوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کوورت دەوامی کردووە.
لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواوکردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچانی سلێمانی (سەدیقە) دامەزراوە.
لە ساڵی 1948 سەر لە نوێ دەستی بە خوێندن کردۆتەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1949 لە زانکۆی (هارڤەرد) لە ئەمەریکا لە بەشی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا (سامی و ئێرانییەکان) ی وەرگێڕاوە.
ساڵی 1951 یەکەم کەس بووە لە ئێراق کە نامەی ماجستێری لەو بەشە وەدەست هێناوە.
لە هەمان ساڵ بۆ ئێراق گەراوەتەوە و لە کۆلێژی (ئاداب) وەک زمانەوان و مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵات دامەزراوە.
لە هەمان ساڵدا بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمانەوانید بۆ لەندن ناردراوە لە دوای ساڵێک ژیانی خێزانی پێکهێناوە، لە زانستگەی قاهیرە بۆ بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان ناردراوە، بەڵام لە بەر چەندین هۆکاری خێزانی خوێندنەکەی دوا کەوتووە.
لە ساڵی 1958 لە کۆلێژی ئاداب لە زانستگای بەغدا هەتا 1987سەرۆکی بەشی کوردی (بۆ یەکەم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد) لە ئێراق دامەزراوە.
لە ساڵی 1967-1978 وەک مامۆستای میوان لە زانستگەی بەرلین بە زمانی کوردی و عەرەبی وانەی وتوتەوە.
لە ساڵی 1970 یەکەم ئافرەتی کورد بووە کە وەک ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد نێوبراوە.
لە ساڵی 1977-1986 لە زانستگەی ئوردون-عەممان وەک مامۆستای میوان ناردراوە.
لە ساڵی 1986 بۆ ئێراق گەڕاوەتەوە و لەسەر داواکاری خۆی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەڕاوەتەوە.
-سەدان وتاری زمانەوانی لەسەر زمانی کوردی و مێژووی کۆنی کورد بڵاو کرد وۆتەوە - پەڕتووکێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی لە ڕوانگەی زمانەوانی نوێیوە نووسیوە.
-کۆمەڵە شیعرێکی لەسەر کێشەی کورد بە ناوی (کورد و ژیانێکی پڕ ئەندیشە) چاپ کردووە.
-هەموو بەرهەمەکانی باوکی (ڕەفیق حیلمی) کە سەرۆکی پارتی هیوا بووە، چاپ کردووە.
-یادداشتەکانی خۆی کە بیرەوەری 75 ساڵەی بەسەرهاتی کورد لە ماوەی ژیانیدا ئامادە کردووە.
-فەرهەنگی (کوردی - فارسی پەهلەوی کۆن)
لە 13-08-2003 کۆچی دوایی کردووە.