پۆرترێکەی ستالین و پیاکاسۆ
نووسینی: سەردار حەمەڕەش
ساڵی 1953 کاتێک ستالین دەمرێت، پارتی کۆمۆنیستی فەرەنسا داوا لە پیکاسۆ دەکات بەو بۆنەیەوە پۆرترێیەکی سەرۆک ستالین بکات، پیکاسۆش بە چەند خەتێک پۆرترێیەکی سەردەمی لاوی ستالین دەکات و لەسەر کاغەزێک لولی دەکات، بە پۆستدا دەینێرێت بۆ ڕۆژنامەی زمانحاڵی پارتی کۆمۆنیست.
بۆ ڕۆژی دوایی لە لاپەڕەی یەکەمی رۆژنامەکەدا بڵاو دەبێتەوە. هەر خێرا دەبێت بە هەڵا و هەموو بەرپرسەکانی پارتی کۆمۆنیست دەکەونە هێرشکردنە سەر پیکاسۆ، تەنانەت زۆرێک لە ڕۆشنبیرانیش دژی پیکاسۆ دەوەستنەوە وەک ئەوەی پیکاسۆ کفری کردبێت، بێڕیزی کردبێت بە ستالین، لەبەر ئەوەی ئەو سەردەمە ستالین وەک خودا دەبینرا، چۆن پیاکسۆ ڕێگەی بەخۆی داوە بەبێ گرنگیدان بە ستالین ئەو پۆرترێیەی بکات ؟
ئاراگۆن بەو بۆنەیەوە دەڵێت؛ ( دەتوانین داهێنان لە گوڵێکدا بکەین، داهێنان لە بزن، گا، تەنانەت پیاو و ژنیش، بەڵام ناتوانین داهێنان لە ستالیندا بکەین، چونکە ستالین خۆی داهێنانە، ئەگەریش پیکاسۆ داهینەر بێت ئەوا بێ شک کەمترە لە واقیع، ناتەواوە، بۆیە لێی ناچێت ).
هەرچەندە ئەم پۆرتێیەی پیکاسۆ بە زمانی رەسم بێ ڕێزیکردن نییە بە ستالین، بەڵام پیکاسۆ دەزانێت کە ئەوان فێری هونەری ڕیالیسمی سۆسیالیستین و چاوەڕوانیان دەکرد کە پیکاسۆ پۆرترێی ستالینێکیان بۆ بکات بەسەر ئەسپێکەوە، لە پشتیەوە ئاسمانێکی شین و ئاڵایەکی کۆمۆنیست و ستالینیش دەستی ڕاکێشابێت بۆ ئاسۆیەکی دوور . پیکاسۆ بە ویست و بە ئاگاییەوە ئەو پۆرترێیەی کرد، هەتاوەکو پێیان بلێت، کە ساتلین بۆ ئەو وەک هەموو کەسێکی تر وایەو جیاواز نیە، ئەمەش بۆ ئەو کاتە وەک کوفر دەبینرا.
شاندێکی پارتی کۆمۆنیست دەچن بۆ ماڵی هاوڕێ پیکاسۆ هەتاوەکو لە گەڵیدا کۆبنبەوە و تێی بگەیەنن کە کارێکی خراپی کردووە، چونکا پیکاسۆ ئەو دەمە لە پارتی کۆمۆنیستی فەرەسادا بوو وەک زۆر لە هورمەندان و ڕۆشنبیران لە بەرەی چەپ بوون.
هەرچەندە نازانرێت لەو کۆبونەوەیەدا باسی چی کراوە، چونکە کۆبوونەوەکە داخراو بووە، بەڵام دوای کۆبونەوەکە، پیکاسۆ لە وەلامی پرسیارێکی رۆژنامەوانەکاندا دەڵیت کە شاندەکە پێیان وتووە ؛ ( تۆ لەوانەیە شارەزاییت هەبێت لە رەسمکردن و له هونەردا، بەڵام ئەگەر دەتەوێت باسی سیاسەت بکەیت ئەوا باشتر وایە بچیتە باخەکەت و باخەوانی بکەیت). بە کوردییەکەی واتە؛ بڕۆ پیاز پاک بکە. بێ شک پیکاسۆ رەخنەی لە ستالین گرتووە لەو کۆبونەوەیەدا، چونکە هەتا ئەوکاتە خەڵکی بە ترس و بە نهێنی باسی تاوانەکانی ستالینیان دەکرد .
ئەو سەردەمە جگە لە سەلڤادۆر دالی نەبێت، لە فەرەنسا، هەموو هونەرمەند و ڕؤشنبیرەکانی فەرەنسا وەک وڵاتانی تر، لە بەرەی کۆمۆنیست بوون. دالی لەبەرنامەیەکدا بە فەرەنسیەکەی کە ئەکسانتی تەواو ئیسپانی بوو دەیووت ؛
پیاکۆسۆ جاینسە ؟ منیش.
پیکاسۆ هونەرمەندە ؟ منیش
پیاکسۆ کۆمۆنیستە ؟ من نا.
ستالین کەسێکی دڕندە بوو، تاوانبار بوو بە کوشتنی ئەوکەسانەی دژی دەوەستانەوە بۆ بەرژەوەندی وڵاتەکەی و گەیشتن بە ئامانجی خۆی، بووە هۆی کوشتنی ملوێنەها کەس لەوانە زۆربەیان ڕۆشبیر و ئۆپۆزیسیۆن بوون. هەرچەندە خەڵکی لە ژێر لێوەوە وردە وەردە داناینان بە تاوانەکانی ستالیندا دەنا، بەڵام بە ئاشکرا نەیان دەوێرا دژی ستالین بوەستنەوە، هەر بۆیەش پیکاسۆ هێندە گرنگی نەدا بە ستالین و ئەم پۆرترێیەش بووە هۆی سەرەتای تەقینەوەی ئەو دەنگە ناڕەازیانە.