پێشڕەو جەمال ساڵح عەلی بەگ بابان (پێشڕەو بابان)

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
118257.jpg

لە ساڵی 1964 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردوە.

لە نێوان ساڵانی 1980 تا 1985 خوێندکاری بەشی مۆزیک بووە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە شاری (بەغداد) بڕوانامەی (دیپلۆم) لە مۆزیک و ڕشتەی ئامێری (ڤایولین) بەدەستهێناوە بەپلەی نایاب.

ساڵی 1989 بۆ 1990 خوێندکاری ئاکادیمیای مۆزیک (لیمنس ئه کادیمی) بووە لە شاری (لیوڤن) لە وڵاتی بەلژیکا هەروەها کۆرسی تایبەت بۆ خوێندی ئامێری ڤایۆلین و چەمبەرو مۆزیک و هارمۆنی و داڕشتنی مۆزیک لە هەمان شار.

ساڵی 1992 بەشداری کردووە لە یەکەم تاقیکردنەوە لە ئاکادیمیای شاهانەی مۆزیک لە شاری (کۆپنهاگن) لە وڵاتی دانیمارک.

ساڵی 1993 تاقیکردنەوەی دووەم ئەنجام دەدات لە ئاکادیمایی مۆزیکی (کاڕل نیلسۆن) بە سەرکەوتووی خوێندنی 3 ساڵیی بۆ دەستنیشان دەکرێت لەهەمان بواردا (ڤیۆلین و چەمبەر مۆزیک) بە سەرپەرشتی مامۆستایانی ناوداری ئەکادیمیای شاهانەی مۆزیک لە شاری (کۆپنهاگن) به هاوکاری سه ندیکای مامۆستایانی موزیکی دانیمارکی (d.m.p.f) لە دوایی 3 ساڵ خوێندی لە ساڵی 1996 بڕوانەی (دیپلۆمی باڵا) بەدەست دەهێنیت بەواژۆی مامۆستایانی ئاکادیمایی شاهانەی مۆزیک و سەندیکای مامۆستایانی مۆزیکی دانیمارکی.

ساڵی 1993 تاقیکردنەوەی دووەم ئەنجام دەدات لە ئاکادیمایی مۆزیکی (کاڕل نیلسۆن) بە سەرکەوتووی خوێندنی 3 ساڵیی بۆ دەستنیشان دەکرێت لەهەمان بواردا (ڤیۆلین و چەمبەر مۆزیک) بە سەرپەرشتی مامۆستایانی ناوداری ئەکادیمیای شاهانەی مۆزیک لە شاری (کۆپنهاگن).

423036547 .jpg

لە دوایی 3 ساڵ خوێندی لە ساڵی 1996 بڕوانەی (دیپلۆمی باڵا) بەدەست دەهێنیت بەواژۆی مامۆستایانی ئاکادیمایی شاهانەی مۆزیک و سەندیکای مامۆستایانی مۆزیکی دانیمارکی.

ساڵی 1999 تا 2001 چەند کۆرسێکی تایبەت بە شێوازی وانە ووتنەوە لە ئامێری مۆزیک و پێداگۆگیک وەرگرتووە.

لەنێوان ساڵانی 1989 تا 1996 وانەی ڤایۆلینی وه رگرتووه له مامۆستا ناوداره کانی دانیمارک و بەلژیکا له وانه پرۆفیسۆر (پیته ر ئلبێک، پڕۆفیسۆر میالن ڤیتێک، پڕۆفیسۆر هێڵدا ڤان کیر، یۆهانس سو هانسن کۆنسێرتماسته ری رادیۆ ئۆرکێسترای کۆپنهاگن، ئارنه بێلک موله ر مامۆستا له ئه کادیمیای کاڕڵ نیلسۆن شانۆن هاڤێز) مامۆستا له ئه کادیمیای شاهانه موزیک له کۆپنهاگن.

کارکردن له ئۆرکێسترای سیمفۆنی و گرووپی موزیک.

ساڵی 1982 - 1985 ئه ندامی ئۆرکێسترای نیستمانی عێراقی له (به غداد).

ساڵی 1989 تۆمارکردنی گۆرانییه ک بۆ هه ڵه بجه له گه ڵ گرووپی (کوردۆ) له که ناڵی ته له ڤیزیۆنی سه ره کی له شاری (ئۆسلۆ) له ووڵاتی نه رویج.

ساڵی 1989- 1990 ئه ندام له ئۆرکێسترای ئه کادیمیای (لیمینس ئه کادیمی) له شاری لیۆڤن - به لچیکا.

ساڵی 1992 - 1994 ئه ندامی ئۆرکێسترای ئه کادیمیای شاهانه ی موزیک له کۆپنهاگن.

ساڵی 1996 - 2004 ئه ندامی ئۆرکێسترای (ساس) له دانیمارک.

ساڵی 2001 - 2002 ڤیۆلینژه نی یاریده ده ر له کۆپبهاگن فلهارمۆنی ئۆرکیسترا ناسراو به (شێلاند ئۆرکێسترا).

ساڵی 2002 - ئێستاش ئه ندام له ئۆرکێسترای (کۆپنهاگن کانتاتا کوایر & ئۆرکیسترا).

ساڵی 2006 - 2010 ژه نیاری سه ربه خۆی پڕۆفێشناڵ له گه ڵ چه ندین ئۆرکێسترای ناو شاری له نده ن له وانه (شۆستاکۆڤیچ ئۆرکێسترا، کینگستۆن فولهارمۆنی ئۆرکێسترا). کارکردن له قوتانخانه و کۆلێجی موزیک.

ساڵی 1988 مامۆستا له (معهد العالی للموسیقی) له شاری (دیمه شق‌) له وولاتی سوریا.

ساڵی 1996-2004 مامۆستای ئامێری ڤیۆلین و چه مبه ر موزیک له (نیکۆبین فالسته میوزیک های سکوڵ، پراست ئو موزیک سکوڵ، ساکس کوبین موزیک سکوڵ، ڤالنس بیک موزیک سکوڵ، هۆی تاسترۆب موزیک سکوڵ).

ساڵی 2012- تا سه ره اتی 2016 مامۆستای ئامێری ڤیۆلین و چه مه ر موزیک و سترینگ ئۆرکێسترا له کۆلێجی هونه ر به شی موزیک له (زانکۆی سلێمانی).

ساڵی 2022 بۆ 2023 ماستەری دووەم لە بواری ( کۆمپۆزه یشن له موزیکی کۆنتێمپۆره ریدا ) له London College of Music - UWL دانانی مۆزیک و نووسینی ئەدەبی لەسەر مۆزیک بۆ ڕۆژنامەکان.

دانانی به ده یان پارچه موزیک بۆ گرووپی جیاجیا و ئامێری جیا جیا له وانه (کوردیش مێلۆدیز بۆ ئامێره فوداره کان، پێشمه رگه مارش، ژیگه بۆ سترینگ ئۆرکێسترا، کوردیش دانس بۆ سترینگ ئۆرکێسترا، دانسی قاجار بۆ فلوت و سترینگ ئۆرکێسترا، ئه داجیۆ بۆ سترینگ ئۆرکێسترا، هه ڵهاتن بۆ سترینگ ئۆرکێسترا و هه روه ها چه ندن پارچه موزیک بۆ ئامێری فلوت، ڤایۆلین، کلاڕینێت، ئۆرکێسترا و چه مبه ر موزیک).

به ده یان جاوپێکه وتن له گه ڵ ڕۆژنامه کوردی و عه ره بیی و نووسینی به ده یان بابه ت له سه ر موزیک بۆ ڕۆژنامه کوردییه کانی کوردستان له وانه (ئاسۆ، چاودێر، کوردستانی نوێ هونه ر، گۆڤاری شین). باری که سایه تی و خێزان.

له ساڵی 1996 وه هاوسه رگیری کردووه له گه ڵ (چرا ساڵاح عەبدوڵڵا) خاوه نی دوو کچن به ناوی (لازێ و لانک).

په یج و سایته کۆمه لایه تییه کان و په یوەندی.

کەناڵەکانی پەیوەندی

https://www.youtube.com/@pbaban

https://peshrawbaban.musicaneo.com/

https://www.tutorfair.com/tutor/name/peshraw/id/66030/profile

https://uk.linkedin.com/in/peshraw-j-s-baban-8a987a31

https://www.youtube.com/user/pbaban

https://www.facebook.com/peshraw.baban

https://music.mandy.com/uk/professional/profile/peshraw-baban

Email، [email protected]

[email protected]

Tel. 00447459493188

London - UK

15 January 2018