پەری عومەر خەیلانی
پەری عومەر ئەسعەد لە گەڕەکی کورانی شاری هەولێر لە ساڵی 1987 لەدایکبووە.
دەرچووی بەشی (عەرەبی)ی کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەددینە.
( 17) ساڵە وەک رۆژنامەنووس و نووسەر خزمەت بە ڕاگەیاندنی کوردی دەکات، لە بەشێکی زۆری ڕۆژنامە و گۆڤارەکان نووسین و بابەتی بڵاوکردووەتەوە، لەوانە: ( گۆڤاری هەرێم، هەفتەنامەی بارزان، باسەڕە، گۆڤاری خاتوو زین، گۆڤاری وێ، ڕۆژنامەی هەولێر، ڕۆژنامەی خەبات..هتد) بەتایبەت لە ڕۆژنامەی خەبات وەک کارمەندی دەزگاکە زیاتر لە 15ساڵە بێ پچران بەردەوامە.
چەند نموونەیەک لە دیارترین کارەکانی ئەنجامی داون و خزمەتێکی بەرچاوی بەهۆیەوە بە ئەدەب و ژانرکانی کردووە:
توێژینەوە بڵاو کراوەکان
- نوستالۆژیا لە شیعری (لەبۆت دەمرم هەولێرە ماستی) ی کەژاڵ ئەحمەد
- وێنە و فەلسەفەی کەوتن لەدەقی شیعری (هەر کەسەو کەوتنی خۆی هەیە)ی کەریم دەشتی
- ڕۆژ هەڵەبجەیی لەبەردەم خودا خوێندنەوە بۆ دەقێکی شیعری عیرفانی .
- خوێندنەوە بۆ دەقی شیعری (سۆراغ) عزەدیین زەکیزادە .
- سیماکانی رەوانبێژی لە دەقی شیعری گوڵاڵە عوسمان .
- ڕۆچوون لە دەقی شیعری (کەپری با) ی شاعیر ئەحمەد مستەفا.
- ڕەگەزی ناونیشانی شیعر لای شاعیران ( هەمزە گوڵانی و سارا فەقێ خدر و بۆتان جەلال) .
- شکاندنی کۆدی گریان لە دەقی (بۆنی گریانم گرتووە) ی ئاوێزان نوری.
- خوێندنەوەیەکی ورد بۆ دەقی (بە بۆن کەوتن) ی شاعیر سۆزە بەرزنجی .
گفتوگۆ ئەدەبییە بڵاوکراوەکان:
- لەبارەی تەسەووفی کوردی لەگەڵ د.مارف خەزنەدار .
- لە سێبەری شۆڕەبی.. شیـعر!
- نووسەر و شاعیری کورد (نەزەند بەگیخانی )
وتارەبڵاوکراوەکانی:
- گرنگی ئەدەب و سەرنجێک..
- دانپیانانێکی حاشا هەڵنەگر.
- ڕەخنەی ” دەق “ لە نێوان ڕازیبوون و ڕەتکردنەوەدا.
- ئەدەب بێ جێندەرە.
لێکۆڵینەوە بڵاوکراوەکان:
- لێکۆڵینەوەیەکی فرەڕەهەند لەبارەی ئەدەبی زیندانی ، کۆڕۆمانی بوژانەوەی ژیلەمۆ بەنموونە.
- سیماکانی “پیاهەڵدان و لاواندنەوە “ لە شیعری کوردی ، دوو شیعری شاعیری گەورەی کورد (شێرکۆ بێکەس ) بۆ ژەنەڕاڵی کورد (مەلا مستەفا بارزانی) وەک نموونە .
- کاریگەری وەرگێڕان بەسەر ژانرەکانی ئەدەبی کوردی.
- لێکۆڵینەوەی شیکاری بۆ ڕۆمانی (تاتار خەندان) لە وەرگێڕانی خالید فاتیحی.
کتێبی چاپکراو:
- ئەدەبی زیندان / چاپکراوە لە ساڵی 2024
چاپ نەکراوەکان:
- ڕۆمانی لووتکە لە تەمومژدا / چاپ نەکراوە .
- سۆسیۆلۆجیای تەسەووف لە کۆمەڵگەی کوردی / چاپ نەکراو.
- کۆمەڵەشیعرێک/ ئامادەیە بۆ چاپ.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
تێبینی: تۆمارێکی تایبەت لەلایەن بەرێز (پەری عومەر) بۆ (کوردکۆلێکت) سەبارەت بەژیان و کارنامەی خۆی.