کەژاڵ ئەحمەد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Kazhal.jpg

لە ڕێکەوتی 30-07-1967 لەگەرەکی تەپەی مەلا عەبدوڵڵای شاری کەرکووک لەدایک بووە، دوای پێنچ ساڵ ماڵیان گەراوەتەوە سلێمانی... باوکیشی لەشێخەکانی بەرزنجە یە... لەسەرەتای هەشتاکاندا چووتە رێزی شانە نهێنییەکانی کۆمەڵەی رەنجدەرانی کوردستان لەساڵی 1986ەوە تێکەل بەدنیای نووسین بووە.

لە ساڵەکانی 1992 تا 2008 لە زۆربەی بوارەکانی میدیای کوردیدا کاریکردووە بە رادیۆ و رۆژنامە و گۆڤار و تەلەفزیۆنەوە.

لەسەرەتای راپەڕیندا بەرنامەی شەهیدانی لە رادیۆی سلێمانی پێشکەش کردووە و لە 1992 تا 1994 لە رۆژنامەی ئاڵای ئازادی نووسەر و پەیامنێر بووە، ساڵی 1995 بووە بە ئەندامی دەستەی نووسەرانی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، چواردە ساڵ لەو رۆژنامەیە کاریکردووە و تا پلەی بەڕێوەبەری نووسین رۆشتووە و سەرنووسەری گۆڤاری پشووی کوردستانی نوێ بووە، کەژاڵ ئەحمەد یەکەم کچە پەیامنێری جەنگ بووە لە کوردستان، بابەتەکانی لە ئەرشیفی رۆژنامە و تەلەفزیۆنەکان بەڵگەن.

لە کەناڵی کورد سات بەرنامەکانی (هەر ژنێک و لەهەر باخێ ژنێک و دژە باو) لە 2001 تا 2008 بەردەوامبوون.

لە بواری شیعر و نووسیندا خاوەنی ئەم بەرهەمە چاپکراوانەیە:

1-بەندەری بەرمۆدا کۆمەڵە شیعرەو ساڵی 1999 چاپکراوە.

2-وتەکانی وتن کۆمەڵە شیعرە و 1999 چاپکراوە.

3-قاوەیەک لەگەڵ ئەودا کۆمەڵە شییعرە 1999 چاپکراوە.

4-ئاوێنەم شکاند کۆمەڵە شیعرە و ساڵی 2004 چاپکراوە.

5-دیوانی کەژاڵ ئەحمەد کۆبەرهەمە و لە 2006 چاپکراوە.

6-من دەبێت خۆم بسمیلبکەم کۆمەڵە شیعرە و 2014 چاپکراوە و داهاتەکەی بۆ کەس وکاری شەهیدان بووە.

7-کتێبی ژن کۆمەڵە وتار و لێکۆڵینەوە یە و ساڵی 1999 چاپکراوە.

8-ناسنامە بکوژەکان نووسینی ئەمین مەعلوف وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە کەژاڵ ئەحمەد ساڵی 2002 چاپکراوە.

شیعرەکانی کەژاڵ ئەحمەد بە زمان و شێوەزاری تر:

Kazhal.01.jpg

1- دیوانی Erobringer کە دیوانێکی شیعریی وەرگێڕاوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی نەرویجی، دکتۆرە ئینگەر و هاودەم ساڵح جاف وەریانگێڕاوە و ساڵی 2005 لەلایەن خانەی چاپ و بڵاوکردنەوەی Cappelen ەوە چاپکراوە ئەم خانەیە ساڵی 1829 لە ئۆسلۆ دامەزراوە.

2- Qehweyek ligel wi دیوانە شیعرێکی سۆرانیە دلشا یوسف گۆڕیویەتی بۆ زاری کرمانجی باکور و لە ئەستانبوڵ لەلایەن چاپخانەی ئاڤێستاوە چاپکراوە.

3- قصائد تمطر نرجسا واتا ئەو شیعرانەی نێرگز یان لێدەبارێت کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراون بۆ زمانی عەرەبی لەلایەن مامۆستا سەڵاح بەرواری یەوەو ساڵی 2008 لە دیمەشق چاپکراوە.

4- poems kajal Ahmad کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئنگلیزیی لەلایەن دکتۆرە چۆمان هەردی یەوە. ساڵی 2008 سەنتەری وەرگێڕانی شیعری جیهانیی لە لەندەن چاپ و بڵاویکردۆتەوە.

5-Handful of salt واتا مشتێ خوێ کۆمەڵە شیعرێکی وەرگێڕدراوی کەژاڵە بۆ سەر زمانی ئنگلیزی و 2016 لە ئەمریکا چاپکراوە و دەسکەوتی مادیی ئەم دیوانە پێشکەش بە ژنە ئێزدییە قوربانییەکانی شەری داعش کراوە.

6- زمانی باڵندەم دەزانی کۆمەڵە شیعر 2019 لە چاپخانەی کارۆ لەسلێمانی چاپکراوە.

سەرچاوە: تۆماری تایبەت بۆ مانومیدیا