پەرەنگ فەرازمەند

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
5552140.jpg

توێژەری موزیک (ئێتنۆموزیکۆلۆگ)، موزیسیەن، یاریدەدەری زانستی لە بواری موزیکۆلۆژی لە زانکۆی مارتین لۆتێرە (Martin Luther University) لە ووڵاتی ئاڵمان.

پەرەنگ فەرازمەند لە ساڵی 1982 لە شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە.

لە ساڵی 1990 سەرەتای دەستپێکی فێربوون و ژەنینی ئامێری پیانۆی بووە.

386662784 .jpg

تەمەنی منداڵی و هەرزەکاری لە شاری مەهاباد بەسەر بردووە و لە تەمەنی هەژدە ساڵی ڕا بە مەبەستی خوێندنی باڵا کوردستانی بەرەو تاران بەجێهێشتووەو قۆناخەکانی بەکالۆریۆس و ماستەری لە بوواری موزیک لە زانکۆی تاران تەواو کردوە.

ماوەی بیست ساڵ لە تاران و کوردستان خەریکی چالاکیی هونەری بووە لەگەڵ گرووپە جۆراوجۆرەکان وەکوو ئۆرکێسترای زانکۆی تاران، ئۆرکێسترای زانکۆی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی تاران، ئۆرکێسترای میللی سیمرغ، گرووپی سێ کەسی موزیکی کلاسیکی ڕۆژئاوایی، وە گرووپی موزیکی کوردی نیشتمان و هەروەها ساڵانێکی زۆر وانەبێژی موزیک بووە.

پەرەنگ فەرازمەند لە ساڵی 2003وە تۆژینەوەی لەسەر موزیکی کوردی ڕۆژهەڵات و باشوور و باکووری کوردستان دەستپێکردوە و لە ساڵی 2017دا تۆژینەوەکانی گواستۆتەوە سەر موزیکی کوردانی دیاسپۆڕا لە سوید.

ماستەر و تێزی دکتۆراکەی لەسەر موزیکی دیاسپۆڕای کورد، هەروەها بابەتی (پەیوەندی دەسەڵات و جێندەری لە موزیکی نەریتی و فرانتەیشناڵی کوردیدا) نووسیوە.

لە ساڵی2020وە بۆتە مامۆستای ئێتنۆموزیکۆلۆژی لە زانکۆی مارتین لۆتێر (Martin Luther University) لە ئاڵمان.

386604001 .jpg



سەرچاوە: تۆمارێکی تایبەت بۆ مانو بەرزنجی