پەیمان عومەر

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ژیان

24 121201.jpg

پەیمان عومەر لە ساڵی 1964 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە لە گەڕەکی شـێخان، بەڵام دایک و باوکی لەدایکبووی شاری کۆیەن. دەرچووی بەشی مۆسیقا پەیمانگای ھونەرە جوانەکانە لەسەر ئامێری ئۆکۆردیۆن لە خێزانێکی کوردپەروەر و ڕۆشنبیر پەروەردەکراوە کە ھەمیشە ئازادی لەناو خێزانی پەیمان عومەردا بەرفراوان بووە، چونکە کە ئەوان ھاتنە جیھانی گۆرانی و مۆسیقا، سەردەمێک بوو کە ئافرەت لەژێر چەوسانەوەدا بوو، کەس بە چاوی ڕێز سەیری ئافرەتیان نەدەکرد، پەیمان عومەر بەھۆی داڕشتنی ﮋیاننامەکەی دەڵێت:

«ئێمە ڕێچکەیەکمان شکاند لە سەرەتای ساڵانی 1973، ئەوە بوو ئێمە سێ خوشک بووین، ھاتینە نێو دونیای گۆرانی و موزیکی کوردی، ھەرچەندە ئێمە زۆر بەداوی سووک و ناشرین لە قەڵەم ئەدراین، قسە و باسمان لەسەر ئەکرا، مامەڵەیان لەگەڵ ئەکردین: چ لەناو کـۆمەڵگا، چ لەلای ڕژێمی بەعسیش، بەڵام ئێمە گوێمان نەئەدایە ئەو شتانە، بگرە زیاتر خێزانەکەشمان پاڵپشتیان ئەکردین، ھانیان ئەداین بـۆ خزمەتکردنی گەل و نەتەوەکەمان، بۆ ھونەری ڕەسەنی کوردی، تا بتوانین وەک ئافرەت بوونی خۆمان بچەسپێنین لەناو کۆمەڵگادا.» سەرەتای دەستپێکردنی کاری ھونەریی پەیمان عومەر لە ‌ساڵی 1973دا بوو.

476.jpg