چەند وێنەیەکی دکتۆر نوری دێرسیمی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Nuri-dersimi.jpg

نوری دەرسیمی یان دێرسمی (مەحمەد نوری دەرسیمی - 1890 خۆزات(Xozat) لە 22-08-1973 حەلەب)؛ کۆچی دوایی کردووە، ناوبراو ڕۆڵی کاریگەری هەبووە لە ڕاپەڕینی دێرسیم کە بە کۆچگیری ناسراوە.


دکتۆر نوری دێرسیمی لە ساڵی 1890 گوندی بورناخ یان بورناک (Burnak) سەر بە شارۆچکەی ئۆڤاجیک (Ovacık) لە شاری دەێرسیم لە دایکبووە.

لە ساڵی 1912 بۆ یەکەمجار لە ئەستەنبوڵ پەیوەندی بە کۆمەڵەی تابلێ ھێڤی(هیوا) کوردییەوە (Kürt Tabele Hêvî Cemiyeti) کردووە و بووەتە ئەندامی کۆمەڵەی تابلێ ھێڤی کوردی. ناوبراو سکرتێری گشتی کۆمەڵەی موحیبانی کوردستان بووە (Kürdistan Muhiban Cemiyeti) لە 22ی ئەیلوولی1918 خوێندنی تەواو کردووە و بووەتە پزیشکی ڤێتێرنەری مۆڵەتپێدراو. لە 15ی ئایاری 1921 گەڕاوەتەوە دێرسیم و بەشداری ڕاپەڕینەکەی دێرسیمی کردووە.

لە 25ی حوزەیرانی 1921 بە فەرمانی ساکاڵی نورەتین (Sakallı Nurettin) کە لەلایەن سوپای ناوەندییەوە دادگای جەنگ دامەزرا، بە غیابی سزا دراوە.

جگە لە چالاکییەکانی لە ڕاپەڕینی دێرسیم، دکتۆر نوری دێرسیمی ڕاوێژکاری سەید ڕەزا ش بوو، هەروەها یەک لە پێشەنگەکانی ڕاپەرینی دەێرسیم بووە، دوایی کۆمەڵکوژێکەی شارەکانی دێرسیم و ماردین بەناچاری لە ڕۆژی 04-04-1938 ڕوودەکاتە رۆژئاوای کوردستانە و لە شاری عەفرین نیشتەجێ دەبێت و لە ساڵی 1973 کۆچی دوایی کردووە.

1Nuri.dersimi.jpg
Nuri-dersimi3.jpg
Nuri dersimi2.jpg
Nuri-dersimi4-1.jpg
دکتۆر نوری دێرسیمی و فەریدە
دکتۆر نوری دێرسیمی و فەریدە
Nuri Dersimi4674.jpg

ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی