ڕەسوڵ سوڵتانی

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

نووسەر و هۆزانەوان و ڕۆژنامەنووس، وەرگێڕ. تا ئێستا چل کتێبی لە فارسیەوە بۆ کوردی وەرگێراوە کە نوێترینیان کۆبەرھەمەکانی (چیخۆف)ە.

ڕەسوڵ سوڵتانی1.jpg
ڕەسوڵ سوڵتانی2.png

بۆ زانین، ساڵ و شوێنی له‌دایكبوونی ڕه‌سووڵ سوڵتانی وه‌رگێڕ و نووسه‌ر؟

دووه‌م مانگی هاوینی ساڵی 1976 له‌ لادێیه‌كی چۆمی مه‌جیدخانی سه‌ربه‌ شاری بۆکان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ناوی حاجیله‌ك له‌ دایكبووم، بابم مه‌ڕدار بوو و زه‌ویوزاری كشتوكاڵیشمان هه‌بوو.

ڕەسوڵ سوڵتانی3.png

دایك و باوكم نه‌خوێنده‌وار وه‌ك زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌وروبه‌ری خۆیان، به‌ڵام دڵسۆز و هاوكات كۆمه‌ڵایه‌تی و خۆشمه‌جلیس بوون.

له‌ ناو چوار برا و دوو خوشكدا هه‌ر من توانیم ئه‌وه‌نده‌ بخوێنم بچمه‌ زانكۆ و ته‌واوی بكه‌م. برا گه‌وره‌كه‌مان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوكمان زۆر زوو مرد و هه‌موومان منداڵ بووین، من چواری سه‌ره‌تایی بووم، ئیتر نه‌یتوانی بخوێنێ، باری گرانی به‌رپرسیاره‌تیی هه‌موومانی كه‌وته‌ ئه‌ستۆ.

جا چونكه‌ باوكم حه‌وت هه‌شت ساڵی پێش مردنی زۆر نه‌خۆش بوو و هه‌ر به‌ دكتۆرانه‌وه‌ بوو، هه‌رچی هه‌مانبوو دای به‌ ده‌رزی و ده‌رمان و به‌شێكی زۆری مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌شی چێودار به‌ قه‌رز لێیان وه‌رده‌گرت و دوایی پاره‌یان نه‌دایه‌ و خورا.

ئیتر بۆیه‌ پاش باوكم نه‌ك هه‌ر هه‌ژار و ده‌ستكورت بووین، بگره‌ قه‌رزێكی زۆریشمان كه‌وتبووه‌ سه‌رشان، بۆیه‌ ناچار بووین مانگا و مه‌ڕی خه‌ڵك بله‌وه‌ڕێنین و هه‌م خۆمان بژێنین، هه‌م ورده‌ ورده‌ قه‌رزه‌كانی باوكم بده‌ینه‌وه‌.