ڕەشید شەوقی
ڕەشید شەوقی
ڕەشید شەوقی سەعید شەوقی قادر ئەفەندی گەورە، ساڵی ١٨٩٤ یان ١٩٠٣ لە سلێمانی لەدایک بووە.
سەرەتاکانی خوێندنی ئایینی لای باپیری فێربووە و دواتر چووەتە مەکتەبی عەسکەری لە سلێمانی.
کۆلێژی عەسکەری لە ئەستەمبوولڕ تەواو کردووە و لە سەردەمەکانی عوسمانی و حکوومەتی شێخ مەحموود و دواتریش سوپای عێراقدا، لەچەند شوێنێک ئەفسەرێتی کردووە.
لە بواری ڕۆژنامەگەریدا، ڕۆڵێکی دیاری ھەبووە و لە ١٩٢٥-١٩٢٦دا، بەڕێوەبەری کارگێڕیی گۆڤاری (دیاری کوردستان) بووە. لە خۆشەویستی بۆ ڕۆژنامەی (خەبات)، بە (مامەی خەبات) ناسراوە.
جگە لەوەی کەسێکی دەنگخۆش و خۆشنووسێکی باش بووە، لەڕیزی پێشەوەی ئەو کەسانەدایە کە بیری لە نووسینی یادداشتەکانی کردبێتەوە و بیرەوەرییەکانی لە چەند دەفتەرێکدا نووسیوە و ساڵی ٢٠٠٣ لە کتێبێکدا چاپ کراوە. ١٨ن ١٠ن ١٩٦٧ لە شاری بەغداد کۆچی دوایی کردووە.