ڕەهبەر سەید برایم

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ڕەهبەر ئیبراهیم سەعید سەید برایم حاجی سەید سەعید (ڕەهبەری سەید برایم)

10492999 .jpg

لە ڕێکەوتی 27-07-1957 لە شاری کۆیە لە دایکبووە. بەشی ڕۆژنامەنووسی لە شاری سلێمانی لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی تەواو کردووە و دیبلۆمی لە ڕۆژنامەنوسیدا وەرگرتووە.

بەشی ڕاگەیاندن/ کۆلێجی زانست مرۆڤایەتیەکان - زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە و بەکالۆریۆسی لە ڕاگەیاندندا وەرگرتووە.

لە ڕێکەوتی 03-07-1979وە، بۆتە پێشمەرگە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار کراوە.

ساڵی (1979) بووە بە ئەندام ناوچە، ساڵی (1981) کراوە بە لێپرسراوی ناوچەی کۆیەی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)، لەگەڵ دامەزراندنی (یەکێتی شۆڕشگێڕاندا) دا بووە بە لێپرسراوی ناوچەی کۆیە (یەکێتیی شۆڕشگێڕانی کوردستان).

ساڵی (1883) بووە بە جێگری تیپی (83) کۆیە، ساڵی (1984) بووە بەسەرتیپی (93)ی کۆیە، ساڵی (1987) بە سەرتیپی گوازراوەتەوە بۆ تیپی(25) ی خاڵخاڵان.

12279018 .jpg

ساڵی(1989) کراوە بە ئەندامی فەرماندەی گشتی (هێزی پێشمەرگەی کوردستان)تا ڕاپەڕین.

ساڵی (1991)، لە ڕاپەڕین لێپرسراوی میحوەری کۆیە بووە، دواتر بووە بە ئامر بەتالیۆنی کۆیە، ئينجا فەرماندەی (7) ی کۆیە.

ساڵی (1992) بووە بە قائیمقامی شەقڵاوە، دواتر بووە بە سەرۆک ئەرکانی فەرماندەی ناوچەی هەولێر لە سوپای یەکگرتووی کوردستان، ئینجا بووە بە فەرماندەی ناوچەی کۆیە، دواتر گواستراوەتەوە بۆ فەرماندەی (15)ی قەرەچووغ لە هەولێر.

ساڵی (1996) بە مەبەستی چارەسەری برینی پێشمەرگایەتی و بۆ نەشتەرگەری چووەتە وڵاتی هۆڵەندا، ساڵی (1998) گەڕاوەتەوە کوردستان.

ساڵی (1999) بووە بە جێگر مەڵبەندی ڕێکخستنی پێشمەرگە، دواتر بووە بە کارگێڕی فەرماندەی گشتی و سەرپەرشتیاری فەوجەکانی سکرتاریەتی هەڤاڵ (مام جەلال).

لە ساڵی (2001) بڕوانامەی کۆلێجی قەڵاچوالان لە خولی یەک بە پلەی نایاب بە دەست هێناوە، سەرەتا بە (ملازم) و سەرەنجام بووەتە لیوا.

43447356 .jpg

لە مانگی (10ساڵی 2005) وە، کراوە بە سەرۆکی دەزگای کاروباری پێشمەرگە دێرینەکان.

خاوەنی ئیمتیازی گۆڤاری (ڕۆژنامەوان) و گۆڤاری(کەکۆن)

سەرپەرشتیاری بەشی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستانە.

ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کورستانە، ناسنامەی ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی جیهانی هەیە.

1234523 .jpg

خەڵاتی ڕێزلێنانی ڕۆژنامەوانی کوردستانی نوێ و بەدرخان و ڕێزنامەی وەزارەتی ڕۆشنبیری هەرێمی کوردستانی وەرگرتووە، هەروەها خەڵاتی (عێراقیە وە العالم) ی دەزگای هەواڵی وەرگرتووە.

مەدالیای پێشمەرگەی دێرین و دانەبڕاوەکانی لە لایەن جەنابی مام جەلال-ەوە پێ بەخشراوە، مەدالیای ڕێزلێنانی پێشمەرگەکانی (1979) لە لایەن جێگری سکرتێری گشتی (ی.ن.ک) وەرگرتووە.

مەدالیای ڕێزلێنانی پێشمەرگە دێرینەکانی لە لایەن لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی وەرگرتووە ڕێزلێنانی درامای گەردەلوول- ی وەرگرتووە.

لە 25-08-2011 بە فەرمانی جەنابی مام جەلال (جەلال تاڵەبانی) بووە بە لێپرسراوی مەڵبەندی 14ی کۆیە بۆ ماوەی 7 ساڵ.

لە 25-12-2019 لە کۆنگرەی 4ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان یەکەم دەنگی هێنا لەسەر بازنەی کۆیە، بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی.

لە23-07-2017 بوو بە لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان).

لە ڕێکەوتی 21-06-2020 لە دووەمین کۆنگرەی پێشمەرگە دێرینەکان دەنگی یەکەمی هێنا بۆ پۆستی بەرپرسی ڕاگەیاندن لە کۆمەڵە پێشمەرگە دێرینەکان.

ئەندامی نووسەرانی کوردە.

خاوەنی 25كتێبە.

لە دەستەی دامەزرێنەری دامەزراوەی سەرۆك جەلال تاڵەبانی-یە، (PJTF)، مؤسسة الرئیس جلال الطالبانی (منظمة غیر حكومية)

بابەتە پەیوەستکراوەکان