کازێوە ساڵح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کازێوە ساڵح

لە ساڵی 1989 لە پەیمانگای مامۆستایان و پاشان لە ئامۆژگای هونەرە جوانەکان، بەشی مۆسیقا دەردەکرێت بە تۆمەتی ئەوەی لە خێزانێکی کوردپەروەرە.

کازیوە ساڵح.jpg
  • لە ساڵی 1992 لە پەیمانگای تەکنیکی سلێمانی دەستی بە خوێندن کرد.
  • لە ساڵی 1995 لە گۆڤاری سەرماوەزدا یەکەم بەرهەمی بڵاوکراوەتەوە.
  • لە ساڵی 1996دا، یەکەم کۆڕی چیرۆک خوێندنەوەی لە هۆڵی رۆشنبیری لە سلێمانی بۆ گیراوە.
  • لە ساڵی 1995ەوە وەکو کارمەندی بەڕیوەبەرێتی رۆشنبیریی سلێمانی کاری کردووە و پاشان وەکو لێپرسراوی بەشی رۆشنبیری، جگە لەوەی خۆی لەو ماوەیەدا دەیان کۆڕی رۆشنبیری و ئەدەبی گرتووه، هەروەها لەگەڵ بەشەکەیدا بە دەیان کۆڕ و چالاکی بۆ رۆشنبیران سازداوە، لە هەمووشیان گرنگتر سازدانی مەراسیمی 8ی مارس کە ساڵانە بە زەپۆسیکی تایبەت بەڕێوەی دەبرد و سەرجەم رێکخراوەکانی ژنانی کۆ دەکردەوە.
  • 0003.jpg
  • لە ساڵی 1998 یەکەم کۆمەڵە چیرۆکی بە ناوی (حیکمەتەکانی بە قەرەج بوونم)ی بە چاپ گەیاند.
  • جاپی یەکەمی لە سەر ئەرکی چاپەمەنی زاموا، جاپی دووەم لە سەر ئەرکی گۆڤاری (نڤار) جاپ کراوە.
  • هەر لە بەهاری 1998 یەکەم ژمارەی گۆڤاری (نڤار)ی خستە بەر دەستی نووسەران کە گۆڤاریکی فکری بوو و بایەخی بە چەمکەکانی کۆمەڵی مەدەنی و جیهانگیری دەدا.
  • لە ساڵی 1998دا رەشنووسی ئیسلامی سیاسی رەهەندی جیاوازی و پەراگەندەیی نووسیوە.
  • لە مانگی 6ی 1999 بۆ یەکەم جار شیعری مناڵانی، ئاوازی بۆ دانرا و کرا بە گۆرانی.
  • لە ساڵی 1999دا نامیلکەی (هاوناز و خاڵخاڵۆکە) کە چیرۆکی لە مناڵەوە بۆ مناڵە لەگەڵ محەمەد رەحیم رەمەزاندا، لە سەر ئەرکی رێکخراوی (ئیم ئەی جی) بە هەردوو زمانی کوردی (کرمانجی و سۆرانی) و ئینگلیزی بە چاپ گەیەنراوە.
  • لە ساڵی 2000 رەشنووسی ئەنفال لە میتۆدەوە بۆ پرۆژەی نووسیوە.
  • لە ساڵی 2000 رۆمانی (باخچە) کە لە نووسینی (مارگرێت دورا) یە، وەریگێڕایە سەر زمانی کوردی و بە چاپی گەیاند. ئەم رۆمانە لە چاپکراوەکانح گۆڤاری (نڤار)ە.

لە ئاداری ساڵی 2000دا، بە هۆی لێکۆڵینەوەیەک بە ناوی (ریشەی دەسەڵات لە قورئاندا) کە لە گۆڤارەکەیدا بڵاوی کردەوە، لەلایەن یەکێتی زانایانی ئیسلامی و کۆمەڵە ئیسلامییەکانەوە سکاڵای لە سەر تۆمار کرا. گۆڤارەکە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لە بازاڕدا کۆکرایەوە و بڕیاری راگرتنی درا و هەر هەمان رۆژ مۆڵەتەکەی وەرگیرایەوە.

لە 25ی ئاداری 2000، بە مادەی 200ی بڕگەی 2 بە یاسای سزادانی عێراقی 1969، راپێچی دادگا کرا، کە ئەو مادەیە لە هەموو یاسا و پرەنسیپەکانی رۆژنامەوانییەوە دوورە.

لە هاوینی ساڵی 2000، یەکەم ژمارەی گۆڤاری (نویکار) کە گۆڤارێکی فکری بوو و بایەخی بە ئاراستەی عەقڵانی و چەکمی عەلمانی دەدا، گەیاندە خوینەرانی.

لە ساڵی 2001دا، یەکەم کچە کورد بوو لە میسرەوە بانگهێشت کرا و سەردانی ئەو وڵاتەی کرد.

Salih-kurdistan.jpg

لە 3-4-2001دا، لە کۆلیجی راگەیاندنی زانکۆی سلێمانی دابڕا و، کوردستانی بەجێهێشت و رووی لە وڵاتی سوریا کرد... ماوەی 16 مانگ لە نیشتمانی عەرەبیدا مایەوە و لەو ماوەیەدا هەگبەی غەمی ئەنفال و هەڵەبجە و راگواستنی کەرکوکی دا بە کۆڵیدا و گەیاندی بە سەرجەم رێکخراوە مرۆییەکان و سەرجەم رەمزە عەرەبییە گەورەکان.

لە ساڵی 2001 بۆ یەکەم جار نەخشەی پەیکەرێکی پڕ واتای زێڕی کێشا، کە پێکهاتبوو لە تۆپی زەوی، بە واتای ئەوەی ئیمەش مافی نیشتمانمان هەیە لە سەر زەوی، دوو دەستی یەکگرتوو، واتە با هەموو وەکو دۆست بژین نەک دوژمن، شریتێکی سەوز بە زمانی عەرەبی لە سەری نووسراوە(کی لا ننسی کردستان) واتە کورد یەکەم نەتەوە بوو کشتوکاڵی دۆزیەوە با ئەو نەتەوەیە لە بیر نەکەین... ئەمەی پێسکەش بە گەورە سیاسییەکانی عەرەب دەکرد لە سەردانەکانیدا.

هەر لە ساڵی 2001 2002 یەکەم کەس بوو کە هەوڵی ئەوەی دا هونەر و مرۆڤی کورد لە میهرەجانەکانی میسردا جێگەی ببێتەوە، داوای لە چەندین کەسایەتی کرد سەردانی کوردستان بکەن... بەڵام ئەو هەوڵەی لەلایەن لایەنە کوردییەکانەوە لەباربرا.

کازێوە ساڵح.jpg
  • لە ساڵی 2001 2002، رەشنووسی (نامەکان بەر لە مردن ناخوێندرێنەوه)ی نووسی کۆمەڵە چیرۆک.
  • لە ساڵی 2001دا، بوو بە ئەندامیکی چالاکی ماڤی مرۆڤ لە نیشتمانی عەرەبیدا.
  • لە 19-09-2001 بەشداری کۆنگرەی ژنانی عەرەبی پێشکەوتوخوازی کرد لە شاری قاهیرەی وڵاتی میسر.
  • لە ساڵی 2001 دا، خەڵاتی یەکەمی فێستیڤاڵی (ئامیتا)ی پێ بەخسرا کە لە ئیتالیا سازدەکرێت، بە چیرۆکی (کێ کوشتنەکەی ئاشکرا کرد).
  • لە ساڵی 2002 دا، خەڵاتی رێزلێنانی دووەمین فێستیڤاڵی (ئامیتا)ی وەرگرت بە چیرۆکی (ژنێک لە پێکی رابردوودا).
  • لە ساڵی 2002، چاپکردنی کتێبی (ژنی کورد لە دەروازەی هەزارەی سێهەمدا) لە سەر ئەرکی دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم.
  • لە ئاداری 2002، یەکەم کورد بوو لە کۆنگرەی لووتکەی عەرەبی کە لە لوبنان بەسترا بەشداری کرد.
  • لە ساڵی 2002 چاپکردنی کۆمەڵە چیرۆکی (قتلة الثلج) بە زمانی عەرەبی.
  • لە مانگی 9ی 2002ەوە لە وڵاتی کەنەدا نیشتەجێ بووە و سەرقاڵی خویندن و نووسینە بۆ رۆژنامە عەرەبییەکانی ئەوێ.


بابەتە پەیوەستکراوەکان


بەزمانی بێگانە

2145 (1).jpg

تۆماری تایبەت بۆ مانو بەرزنجی