کامەران عەبدولمەجید

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
208021997 .jpg

ئامادەکردنی: مانوبەرزنجی

دکتۆر کامەران عەبدولمەجید محەمەد نوری ئەفەندی ساڵی 1957 لە شاری خانەقین لە دایکبووە.

مەحمود ئاغای باپیریان کە خەڵکی شاری سلێمانیە و یەکێک بووە لە ئەفسەرەکانی سوپای عوسمانی هاوکات بەرێوەبەری شارەدێی (باوەنور) بووە لەگەڵ هاتنی ئینگلزەکاندا لە نێوان ساڵەکانی 1913 و 1914 دەگوێزرێتەوە بۆ شاری خانەقین بەم شێوەیەش لە شاری خانەقین دەمێنەوە.

لە ڕاماڵینکەکانی کورد لە چوارچێوەی تەعریبکردنی ناوچە کوردێکان لە ساڵی 1974 وە بە خێزانەوە ڕەوانەی شاری سلێمانی دەکرێنەوە.

خوێندنی سەرەتایی و دواناوەندی لە شاری خانەقین خوێندووە.

دەستپێکی کارە هونەرێکانی سەرەتا بە وێنەکێشان و پاشان هەر لە شاری خانەقین وەک دەنگبێژ دەناسرێت لە نێوان ساڵەکانی 1972 بۆ 1973 بەژدرای زیاتر لە 30 ئاهەنگ دەکات تایبەت بە بۆنە نەتەوەیەکان.

لە ڤیستڤاڵی یەکەمی هونەری کوردی لە هۆلی خالید لە شاری بەغدا وەک تیپی خانەقین بە گۆرانی (نالەبارم) بەشداری دەکات.

ساڵی 1975 دەبێتە ئەندامێکی کاری تیپی موزیکی سلێمانی.

134096.jpg

ساڵی 1978 کوردستان جێ دەهێلت و لە وڵاتی نەمسا مافی پەناهیندەی وەردەگرێت هەروەها لە ریزەکانی کۆمەڵی خوێندکارانی کورد لە ئەورپا و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سەرجەم بۆنە کۆڕو کارە هونەرێکان بەشدار دەبێت.

270016174 43.jpg

دوای خویندنی دکتۆرا وەک بزیشک لە نەخۆشخانەکانی نەمسا کاری کردووە لە ساڵی 2009 وە گەڕاوەتەوە بۆ کوردستان تا لە نزیکەوە خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات لە ئیستاشدا لە یەک لە نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی پزیشکە.

لە ساڵی 1972 یەکێک بووە دامەزرێنەرانی تیپی مۆزیکی یەکێتی قوتابیانی کوردستان.

لە ساڵی 1977 گۆرانی پەرستگای دڵی تۆمارکرد کە بەم گۆرانیە کامەران عەبدولمەجید زیاتر ناسرا دوابەدوای ئەو گوڵی لاولاوی رەنگاو رەنگان و دەیان بەرهەمی تر.