کانی یڵماز- Kani Yilmaz

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Ekurd-net.jpg

کانی یڵماز ناوی تەواوی (فەیسەڵ دونلایجی)، لەدایکبووی 1950 لە جەیلان پنار - 11-02-2006 لە شاری سلێمانی تیرۆرکراوە، یەکێک لە سەرکردەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان بوو.

سەردەمانێک کانی لە کودەتای ١٢ی تەممووز لە تورکیا گیرابوو و بۆ ١٢ ساڵ لە زیندانی عەسکەریی ئامەد مابووەوە.

دواتریش ئاوارەی وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا بووە و لەگەڵ عوسمان ئۆجەلانی برای عەبدوڵڵا ئۆجەلاندا لە پەکەکە جیابوونەوە و پارتێکی تازەیان بەناوی پارتی وڵاتپارێزی دیموکراتیی کوردستان دروست کرد.

کانی ھاوسەری ژنەنووسەر شێری لەیزەر(Sheri-Laizer) بوو. لە ڕووداوێکی تیرۆریستیدا لە ١١ی شوباتی ٢٠٠٦دا لە سلێمانی کوژرا و تەرمەکەی لە ڕەحا نێژرا.

دوای ڕووداوەکە و لە ڕاگەیەندراوێکی پارتەکەیدا، بە فەرمی پارتی کرێکارانی کوردستان وەک ئەنجامدەری کارە تیرۆریستییەکە تۆمەتبار کرا.

Download (3)258.jpg
Kani-Yilmaz-with-Sheri-Laizer.jpg
Kani-Yilmazs-shoe-.png
Kani-Yilmazs-shoe-Analytich.png