کاکەی فەلاح

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

محەمەد حەمەئەمین قادر ناسراو بە کاکەی فەلاح .

207307 .jpg

کاکەی فەلاح لە ساڵی 1928دا لە چوارتا (شارباژێڕ) ی سەربە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە و لە خێزانێکی هەژاردا پەروەردەبووە و خوێندنی سەرەتایی لە شارەکەی خۆی و ناوەندیی لە سلێمانی تەواوکردووە. چووەتە پاڵ پارتی کۆمنیستی و خەباتی چینایەتی کردووە و هۆنراوەی نیشتمانی داناوە و لەسەر هەڵوێستی ڕامیاری چەند گیراوە و ئەشکەنجە دراوه، بەڵام کۆڵی نەداوەو هەر بەردەوام بووە لەسەر بیروباوەڕی شۆڕشگێڕی خۆی.

نازناوى (کاکەی فەلاح) بـۆ؟

کەم کەس هەیە وەڵامی ئەم پرسیارە بزانێ. سەرەتای ئەم لەقەبە ئەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1947 کاتی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەڕلەمان کە (پارتی کۆمۆنیست و حیزبی ئازادکردنی نیشتمانی) لە سلێمانی کۆبوونەوەیەکی گەورەیان سازکرد لە گۆڕەپانی قوتابخانەی ناوەندیی (غازی) کە ئێستا گۆڕاوە بۆ (قوتابخانەی شێخ مەحمودی سەرەتایی).

لەو کۆبوونەوەدا کاکەی فەلاح قەسیدەیەکی درێژی خوێندۆتەوە کە ناوی زۆربەی چین و توێژەکانی تێدا هێناوەو هانی داون تێکۆشن و ڕاپەڕن بۆ سەربەستی و هاتنەدی دادپەروەری، لەو قەسیدەیدا ناوی جووتیاری بە "کاکەی فەلاح" هێناوە:

  • کرێکار و قوتابی و چینەکانی ڕووت و بێ نانت
کاکەی فەلاح و هاوژینەکەی
کاکەی فەلاح و هاوژینەکەی
  • سەپان و کاکەی فەللاحی بەرەی تاڵان کراوانت
  • لەگەڵ کیژ و هەتیوانی کزی بێ سووچ و تاوانت
  • ئەڵێ دەی ڕاپەڕە و گوێ بگرە کففەی خوێنی لاوانت".

ئیتر لێرەوە، کە شاعیر بە ناوی جوتیارانی ڕەشوڕووتی شارباژێڕەوە پێشەکییەکی بە پەخشان خوێندۆتەوەو لەو ناوهێنانەی کاکەی فەلاحەوە، ناوی کاکەی فەلاحی بەسەردا بڕا.

ئەم شاعیرە بەهرەدارە بە هۆنراوەی ڕامیاری هاتۆتە گۆڕەپانی وێژەی کوردی و هەوڵی داوە بە وشەی سووک و سادە واتای قووڵ و جوان پێکەوەبنێ و بیخاتەسەر کێشی سووکی خۆماڵی و پشت لەکێشی کۆن بکات و تا لە گۆڕەپانی خەباتی ڕامیاری پتر دەچووە پێشەوه، هۆنراوەکانی پڕ خۆشتر دەبوون و چاکتر دەبوونە زمانحاڵی میللەتەکەی لەو کاتەی، کە لەسەر بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینەکەی کانوونی دووەمی 1948ی گەلانی ئێراق بەساڵ و نیوێک سزادرا و لە ناسریە و ئەبوغرێب سزاکەی بەسەر دەبات.

ژیان

56817 .jpg

حەمە کوڕی حەمە ئەمین کوڕی قادر کە پاشان نازناوی کاکەی فەلاحی بۆ خۆی ھەڵبژارد لە ساڵی 1928 لە چوارتا (شارباژێڕ)ی سەر بە پارێزگای سلێمانی چاوی بە ژیان ھەڵھێناوە و لەخێزانێکی دەست کورت و ھەژار و نەخوێندەواردا پەروەردە بووە، لە ساڵانی1939 – 1941 لە قوتابخانەی سەرەتایی چوارتا خوێندوویەتی لەو کاتەی عەبدولواحید نووری بەڕێوەبەر بووە.

لە پاشاندا چووە بۆ سلێمانی بۆ خوێندنی قۆناغی قوتابخانەی ناوەندی. ھەندێکی دەخوێنێ و و بۆی تەواو ناکرێ و دەکەوێتە ناو خەباتی سیاسی نھێنییەوە.

لە ساڵی 1947 لە کۆبوونەوەیەکی جەماوەری لە سلێمانی شیعرێک دەخوێنێتەوە، لە بەندێکی پێنجینیدا دەڵێ:

  • کرێکار و قوتابی و چینەکانی بێ ڕووت و نانت
  • سەپان و کاکی فەللاحی بەرەی تاڵان کراوانت
  • لەگەڵ کیژ و ھەتیوانی کزی بێ سووچ و تاوانت
  • ئەڵێ دەی ڕاپەڕە و گوێ بگرە کففەی خوێنی لاوانت
  • بەدەنگی بەرز ئەڵێ نێزیکە جەژنی بەش خوراوانت

لە دێڕی دووەمی ئەم شیعرەدا ناوی (کاکەی فەللاح) ھاتووە. لە دوای ئەمە لە لایەن خەڵکی سلێمانییەوە ئەم ڕستەیە دەسەپێنرێتە سەری و دەبێ بە نازناو و ناوی ھونەری و تەنیا بەم ناوە دەناسرێتەوە. لە دوای کۆبوونەوە جەماوەرییەکە بەتەواوی دەچێتە ناو گۆڕەپانی خەباتی سیاسی نھێنییەوە.

ساڵی 1948 بۆ یەکەمین جار دەگیرێ بەناوی ئەوەی خۆی لە خزمەتی سەربازی شاردووەتەوە، بەڵام دادگا بەڕەڵڵای دەکات. دوای ئەوە لەسەر بەشداریکردنی لە ڕاپەڕینەکەی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ی گەلانی عێراق دادگا بە ساڵێک بەندی و ساڵێک دەستبەسەری سزادرا و لە بەندیخانەکانی بەغدا و کووت و ناسریە و ئەبوغرێب سزاکەی بەسەر دەبات و لە جەرگەی تاریک لەناو زیندانەوە ئەم ھۆنراوەیەی دەنووسێ و لەسەرەتاکەیدا دەڵێ:

  • سەربەستی ئەت پەرستم
1609866.jpg
  • تۆی تاقە خۆشەویستم
  • تۆ و پردی سەر زمانم
  • تۆی ئامانجی ژیانم
  • تۆی ئایینم، تۆی بڕوام
  • تۆی ئاواتم، تۆی ھیوام

دوای تەواوبوونی سزاکەی دەگەڕێتەوە سلێمانی و ماوەی شەش ساڵ بەخۆشاردنەوە و خەباتی نھێنی لە ژیانیدا بەئەنجام دەگەیەنێ. تاکو لە ئەنجامدا دەکەوێتە دەست پیاوانی ڕژێمی شاھانەوە، ئەمجارە بە پێنج ساڵ بەندی و سێ ساڵ دەست بەسەری بۆ دەردەچێ. و دوای تەواوکردنی سزاکەی دێتەوە سلێمانی و بەیەکجاری واز لە سیاسەت و حیزبایەتی دێنێ. ئەو تاقیکردنەوەی تاڵەی ژیانی بەندیخانە و ھەوڵی بێ سوودی پیاوانی ڕژێم بۆ لەخشتەبردنی و وازھێنانی لە بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی خۆی ھۆنراوەیەک دادەنێ بەناوی "ڕێبوارێکم" و بەم جۆرە دەست پێ دەکات:

12118713 .jpg
  • ڕێبوارێکم بەسەر ھەورازی توتڕکا
  • ھەڵئەگەڕێم
  • بەڕێی کاکێشانی دڕکا
  • ھەنگاو ئەنێم
  • دوای ئەم سەرەتایە
  • بەسەرکەوتووی درێژە بە ھۆنراوەکەی دەدات و دەڵێت:
  • چەندان خاوەنی تانە شۆر
  • بەرۆکیان ئەگرتم بەزۆر
  • گۆڕ ھەڵکەنانی زەبرو زەنگ
  • لێیان ھێنامە ژارو ژەنگ
  • ئەخاوەن گۆڕ، نەتاتە شۆر
  • توانیان من بنێنە گۆڕ!

چاپخانەیەکی بچووک پێکەوە دەنێ، ھەندێ کتێبی دەگمەنی کوردی چاپ دەکاتەوە، خەریکی شیعر و نووسینی خۆی دەبێ. وە ھەروەھا کارێکی بەنرخی لە ڕۆژنامەگەریی کوردیدا کردووە بە دەرچواندنەوەی ڕۆژنامەی ژین، کە کاتی خۆی پیرەمێرد لە ساڵی1939وە تاکو ڕۆژی کۆچی دوایی لە19ی 6ی 1950 دەری دەچواند، دوای ئەویش ماوەیەک مامۆستا گۆران و ئەحمەد زرنگ سەرپەرشتیان دەکرد. کاکەی فەلاح ئەو ڕۆژنامەیەی پیرەمێرد لە 10ی کانوونی یەکەمی 1970 دەرچواندەوە، بۆ ماوەی چوار ساڵ ئەم ڕۆژنامەیەی بڵاودەکردەوە.

ئەم کارەی پڕ سوود دەبێ لە ڕووی خوێندەوارییەوە خزمەت بە کۆمەڵگا دەکات و لە ڕووی داراییەوە ماڵ و منداڵی پێ بەڕێوە دەبات.

10012609 .jpg

لە ڕۆژی 1990-10-09دا لە تەمەنی 62 ساڵیدا لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.

167623684 .jpg