کریستۆفەر یۆهان داڤیسۆن

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
6795270.jpg

کریستۆفەر یۆهان داڤیسۆن (Christopher John Davison) بەرەچەلەک ئیرلەندی ناسراو بە کریس دەبۆرگ لە ڕێکەوتی 15-10-1948 لە شاری ڤینادۆ تویرتۆ (Venado Tuerto) لە ئەرجەنتین لەدایکبووە.

لەبەرئەوەی چارلس یۆهان داڤیسۆن لەو کات دیبلۆمات بووە، هاوکات دایکی مایڤی ئێملی (Maeve Emily) (née de Burgh) سکتێرە بووە، هەر ئەوەش هۆکاری لەدایکبوونی بووە لە ئەرجەنتین.

کریس دە بۆرهگ هەرچەندە بە فەرمی پاشناوی داڤیسۆن بووە، بەڵام ئەو پاشناوی دایکی بۆ کارە هونەرێکانی هەڵبژرادووە.

هەربۆیە لە جیهنادا بە کریس دە بۆرگ ناسراوە بەشێکی زۆری لەتەمەنی لە ماڵتا و نیگریا و زایر (کۆنگۆ) ژیاوە.

کریس لەساڵی 1977 لەگەل دایان (Diane) هاوسەرگیری دەکات لە ئەنجامی ئەو هاوسەرگیرییە دەبنە خاوەنی سێ منداڵ دوو کوڕ و کچێک بە ناوەکانی هوبی و میشێل و کچەکەشیان ڕۆسانا (Hubie en Michael, Rosanna) رۆسانا لە ساڵی 2003دا بە شاجوانی جیهان هەڵبژێردراوە یەکێکە لە خانمە جوانەکانی جیهان.

کریس دەبۆرگ سەرەتا وەک رۆک ئارتیس دەرکەوت و پاشن زیاتر پەیوەست بووە بە پۆپ مۆزیکەوە هاوکات گیتارژەنیش بوو زیاتر لە 40-hits لەجیهاندا تۆمارکردووە هەرچەندە ساڵی 1974 یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردۆتەوە بەڵام هێندەی ئەلبومی (The Lady in Red) کە لەساڵی 1986 پێی بە ناوبانگ نەبوو ئەلبوومی (The Lady in Red) زیاتر لە 45 ملیۆنی لە جیهاندا لێ فرۆشرا و بە پڕداهاترین ئەلبوومی کریس ناودەبرێت.

Hqdefault.jpg

کریس دەبۆرگ هەمیشە پەیامەکانی بۆ ژیانێکی باشتر بووە بۆ تەواوی مرۆڤایەتی زۆر کاریگەری جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی بەسەرەوەبووە.

هاوکات ساڵی 1991 لەکاتی کۆڕەوە مەزنەکەی باشووری کوردستان کۆنسێرتێکی گەورەی لەگەل چەند هونەرمەندیکی بیانی و کورد سازکرد و داهاتی ئەو کۆنسێرتە وەک کۆمەک بۆ ئاوارەکان تەرخان کرا.

لەو کۆنسێرتەدا گۆرانی (The Simple Truth) بووە سیمبۆلی کۆنسێرتەکە.

Original.jpg

لە ئێستادا کریس دەبۆرگ تەمەنی 73 ساڵەو لە ژیاندا ماوە.