کرێکارانی چاپخانەی کوردستان و حەبیب عەلی مەنمی میرانی
کرێکارانی چاپخانەی کوردستان لەگەڵ شاعری کورد (حەبیب عەلی مەنمی میرانی)
مەغدید سەپان دەڵێت: ئێمەی کرێکارانی چاپخانەی کوردستان، بۆ یادگاری ئەم وێنەیەمان لە ڕێکەوتی ٢ی شوباتی ١٩٧٨ لەگەڵ شاعری کورد مامۆستا (حەبیب عەلی مەنمی میرانی) لەبەردەم چاپخانەی کوردستان لە هەولێر گرت.
مامۆستا لەوکات دە دیوانی شعری چاپکراوی هەبوو.
لە دەستە چەپ: فەهد، مەسعود (بەداخەوە لە شەڕی قادسیە بزربوو)، مەغدید سەپان، ئومێد.
دۆستایەتیێکی بەتین لەنێوان مامۆستا گیوی موکریانی و حەبیب عەلی مەنمی میرانی هەبوو.
تۆ پۆلیس بووی و فێری چەلاوخواردن بووی! مامۆستا گیو هەموو جارەکان بە خەندە و ڕووێکی زۆر خۆش پێیدەگوت، مام حەبیبیش بەردەوام وەڵامێكی پێکەنیناوی بە دەنگە نووساوەکەی دەدایەوە. پاش کۆچی دوایی مامۆستا گیوی موکریانی، مام حەبیب زوو زوو سەردانی ئێمەی دەکرد و زۆربەی جارەکانیش بۆ مامۆستا چەند خولەکێک دەگریا.
سەرچاوە: مەغدید سەپان