کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کۆمیتەی شۆڕشگێڕی حیزبی دێموکراتی کوردستان کۆمیتەیەکی چەپگەرا بوو کە دژ بە سیاسەتی ڕێبەریی پارتی دێموکراتی کوردستان ڕاوەستا و دەستی بە خەباتی چەکدارانە دژ بە پاشایەتیی پەھلەوی کرد.

راپە‌ڕینی ٤٦-٤٧ لە‌ کاتێکدا بوو کە‌ تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات، مانەوەیان لە کوردستانی گەرمێن لەگە‌ڵ گرفت بەرەوڕوو بوو و سەرەڕای نالەباربوونی ھەلومەرجەکە بۆ تێکۆشان لە نێوخۆی وڵات، گەڕانەوە بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان، شەریفزادە رۆڵی سەرەکیی لەم حەرەکەتە دا کەوتە ئەستۆ. شۆڕشگێڕانی ٤٦-٤٧ راپەڕینێکی چەکدارانەیان وە‌ڕێخست و بە گیانی خۆیان نرخی ئەم راپەڕینەیان دا .

لە ماوەی ١٨ مانگ درێژەکێشانی ئەو راپەڕینەدا، چەندین کەس لە بە نرخترین تێکۆشەرانی حیزبی دێموکرات شەھید بوون بەڵام بەو زەبرانەی لەو ماوە کورتەدا لە ئەرتەشی رێژیمی شایان وەشاند و لەمەش زیاتر بە بەخشینی گیانی خۆیان، ناوی حیزبەکەیان و پێویستیی خەبات دژی بندەستیی نەتەوەییان لە فکر و حافیزەی خەڵکەکەیان دا چەسپاند.[١]

  1. سەرچاوە: ویکیپیدیا