کەریم زەند

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کەریم زەند لە ساڵی 1924 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.

441675364 .jpg

لە رۆژی 10-10-2017 کۆچی دوایی کردووە.

کەریم زەند گەڕیدە و مێژوونووسێکی کورد بوو. خوێندنی ئایینی، سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری سلێمانی تەواو کردووە و ساڵی 1944 خانەی مامۆستایانی بەغدای تەواو کردووە.

ساڵی1946 بەشداریی لە کۆماری کوردستان کردووە و لەدوای ڕووخانی کۆماری کوردستان لە مەھاباد چووەتە یەکێتیی سۆڤیەت.

ھەروەھا لە بوارەکانی مێژوو، جوگرافیا و بابەتی دیکەدا خاوەنی دەیان کتێبە، و خاوەنی کتێبی تۆماری تەمەنە کە لە ٥ بەرگ پێکھاتووە و باس لە جوگرافیا و شێوەزاری میللەتانی کوردستان دەکات.

کەریم زەند یەکەم کەس بوو کە کتێبی ئینجیلی پیرۆزی وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی.

کەریم زەند لە 10-10-2017 لە کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری سلێمانی بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی93 ساڵیدا کۆچی دواییی کرد.