کەمال فوئاد

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Dr.Kamal Fuad.350.jpg

کەمال عەبدولکەریم محەمەد فوئاد، ساڵی 1932 لەشاری سلێمانی لەبنەماڵەیەکی دێرینی ئه و شارە کە بەڕەچەڵەک دەچێتەوە سەر بنەماڵەی بابان لەدایکبووە.

لەتەمەنی 15 ساڵیدا بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازانەیدا پەیوەندی بە رێکخستنەکانی پارتی کۆمۆنیستی ئێراقەوە دەکات.

ساڵی 1952 بەمەبەستی خوێندن لەکۆلێجی ئەندازیاری سلێمانی بەره و شاری بەغدا بەجێدێڵێت.

Dr.Kamal Fuad (5).jpg

دوای ماوەیەک بەهۆی چالاکییەکانییەوە دەستگیر دەکرێت و 2 ساڵ زیندانی دەکرێت.

ساڵی 1954 لەزیندان ئازاد دەکرێت و دەبێت لێپرسراوی رێکخستنەکانی پارێزگای سلێمانی لقی کوردستانی پارتی کۆمۆنیستی عیراق.

دواتر واز لەپارتی کۆمۆنیستی عیراق دەهێنێت و دەچێتە ناو ریزی پارتی دیموکراتی کوردستان کە ئەو کات ئیبراهیم ئەحمەد رابەرایەتیی دەکرد.

Oad (3).jpg

دواتر کوردستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە سوریا و لەوێشەوە بۆ ئەڵمانیای رۆژئاوا دەڕوات.

لە ئەڵمانیا خوێندنی زانکۆ تەواو دەکات و ماستەرنامە لەسەر فۆنیمەکانی زمانی کوردی لەزانکۆی هامبۆرگ وەردەگرێت.

Dr.Kamal Fuad (2).jpg

پاشانیش تێزێکی ئەکادیمی سەبارەت بەدەستنووسە کوردییەکان پێشکەشی زانکۆ دەکات و بڕوانامەی دکتۆرا وەردەگرێت.

ساڵی 1971 بۆ بەغدا دەگەڕێتەوە و بەشی زمانی کوردی لەکۆلیجی ئەدەبیاتی بەغدا دادەمەزرێنێت و ماوەی ساڵێک لەوێ دەمێنێتەوە.

Dr.Kamal Fuad (6).jpg

دواتر دەگوازرێتەوە بۆ زانکۆی سلێمانی و لەوێ لقی بەشی زمانی کوردیی دەکاتەوە.

تاساڵی 1974 خۆی سەرپەرشتیی ئه و بەشە دەکات و خۆیشی بەشێکی زۆری وانەکانی ئه و بەشەی دەڵێتەوە.

ساڵی 1974 دوابەدوای هەڵگیرسانەوەی شەڕ لەنێوان کورد و حکومەتی عیراق وازی لەوانەوتنەوە دەهێنێت و پەیوەندی بەشۆڕشەوە دەکات.

ساڵی 1975 دوای هەرەسهێنانی شۆڕش، دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا. هەر له و ماوەیەدا پشتگیری لەهەوڵەکانی سەرۆک مام جەلال دەکات کە لەوکاتەدا سەرقاڵی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت و وەک ئەندامی دامەزرێنەر رۆڵێکی بەرچاو لەدامەزراندنی یەکێتیی دا دەگێڕێت.

هەر ئەویش دەبێت کە بەیاننامەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەردەگێڕێتە سەر زمانی ئەڵمانی و لەئەڵمانیا بڵاویدەکاتەوە.

Oard01.jpg

ساڵی 1977 لەیەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتیی لەناوچەی برادۆست لەسەر لیستی هێڵی گشتی بۆ ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.

لەکۆنگرەی یەکەمی یەکێتیی لەساڵی 1992 دەبێتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی و هەر له و ساڵەدا دەبێت بە ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی سەوز و لەپەرلەمان دەبێت بە سەرۆکی فراکسیۆنی سەوز.

لەساڵی 1997 پاش دروستبوونی ئیداری سلێمانی دەبێت بەجێگری سەرۆک وەزیران.

لەکۆنگرەی سێیەمی یەکێتی لەساڵی 2010 بەهۆی نەخۆشییەوە خۆی بۆ ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی ناپاڵێوێت و دەگەڕێتەوە بۆ ئەڵمانیا و لەساڵی 2014 کۆچی دوایی دەکات.

کەمال فوئاد چەندین کتێب و پەڕتووکی لەبارەی زمانی کوردی لەدوای خۆی بەجێدەهێڵێت.

سەرچاوەی وێنەکان: خاک تیڤی