کەژاڵ نوری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
63698.jpg
کەژاڵ نوری، لە ڕێکەوتی 01-03-1970 لەبناری بەمۆ لەگوندی (کوێرەک)ی سەر بەشارۆچکەی دەربەندیخان لە دایک بووە. 

لە تەمەنی دوو سال و نیو کەوتۆتە ناو ئاگر و بەشێک لە لەشی سوتاوە و لەتەمەنی سێ ساڵی کەوتۆتە ناو ئاوی دەریاچەی سیروان و ژیانی کەتۆتە مەترسییەوە.

لە تەمەنی چوارسالی و ئاشبەتاڵی 1974 ئاوارەی ئێران بووە و هەر لەهەمان سال گەراوەتەوە باشوری کوردستان و یەکسەر لە گەل تەواوی خیزان و کەس وکارەکەیدا لەلایەن رژیمی ئەوکاتەی عیراقەوە دەستبەسەرکراون و نەفی کراون بۆ خواروی عیراق و پینج سالی تەمەنی لە قەلعەسکەر / فەلوجە لە دەستبەسەری و نەفی کردندا ژیاوە و دواتر بە لیبوردنی گشتی لە تەمەنی نۆ سالیدا ئازادکراون و گەراونەتەوە کوردستان و لە شاری دەربەندیخان نیشتەجێ بووە.

خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی زۆر بەر سەرکەوتووی هەموو سالێک بەپلەی یەکەم و مەعفوعام لەو شارە تەواوکردووە. لە ساڵی 1991 وە هەر لە دوای قۆناغی ئامادەیی لەبەرخراپی باری ئابوری دەستی لەخوێندن هەلگرتووە و دەستی داوەتە کارکردن و سەرەتا لە چەندین رێکخراوی حیزبی و ئۆرگانی حیزبی و ژنان هەتا سالی

1994 کاری کردووە و کادری پیشکەوتووی مەلبەندی دووی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە و دواتر وازی لە سەرجەم ئەو ریکخراوە حیزبی وئۆرگانانە هێناوە و بووە بەکەسێکی سەربەخۆ.

لە سالی 1996 لە رێکخراوی (NGO) ی ناحکومی تی دی سی فەرەنسی (Triangel dia consortium) دەستی بەکارکردن کردووە و بووە بە بەریوەبەری لقی دەربەندیخانی ریکخراوەکە تاسەرەتای سالی 1999 و پاشان تاسالی 2000 بووە بە بەپرسی پرۆژەی ژنانی ریکخراوەکە (Women Development Activities) بۆ باکوری عیراق.

لە سالی 2001 بووە کادری مەکتەبی سکرتاریەتی رێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە سلێمانی.

لە ساڵی 2001 هەتا 2003 لە رۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان کاری رۆژنامەگەری کردووە.

Kazh.jpg

لە سالی 2003 وە لە هۆلەندا ئەژی و هەلگری جنسیەی هۆلەندییە.

لە ساڵی 2007 وە تا سالی 2009 خویندکاری پەیمانگای زمانی هۆلەندی بووە و دواتر بووە بە خویندکاری بەشی ئینتگرەیشن و کاری لەپەیمانگای خلدە ئۆپلایدن لە سالی 2011 تەواوکردووە لە سالی 2013 تا 2015 کارگێڕی بەشی ئیدارەی رێکخراوی ژینگەپاریزی هۆلەندی (Westrom) بووە.

لە سالی 2015 گەراوەتەوە بۆ باشوری کوردستان و بووە بە ئەندامی پلاتڤۆرمی دابران.

لە ساڵی 2016 گەراوەتەوە بۆ هۆلەندا و بووە بە خویندکاری بەشی پیشکەوتووی زمانی هۆلەندی لە ئەکادیمیای ئێن ئێڵ ئیجوکاسی ئوترێخت ژیانی ئەدەبی و ریکخراوەیی.

لە سالی 2018 وە تا ئێستا کاری خۆبەخش دەکات لە کتێبخانەی خوێندنگای سەرەتایی رێمبراند فان رایان سخۆل لە هەرێمی ئوتریخت.

لە سالی 1988 وە بۆ یەکەمجار دەستی داوەتە شیعرنوسین و لە دەیان کۆر و سیمیناری شیعری لە باشوری کوردستان، هۆلەندا، فەرەنسا بەشداری کردووە.

شیعرەکانی لە چەندین کتیب و رۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوڕدی و عەرەبی و جیهانیەکان بەزمانی کوردی/ سۆرانی، کوردی / کرمانجی. ئینگلیزی، هۆلەندی بلاوکراوەتەوە دەقە شعرییەکانی بۆسەر سیانزە زمانی زیندوی جیهانی وەرگیرانی بۆکراوە.

لە دەرەوەی ولات لە چەندین کۆنفرانس و کۆر و سیمینار بۆ مافەکانی ژنان و هەروەها خویندنەوەی شعر لە ئەلمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا و بەلجیکا بەشداری کردووە.

بەدەیان وتاری لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی هەیە لە رۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوردییەکاندا.

لە چەندین بەرنامەی تەلەفزیۆنیدا بەشداری کردووە بۆ قسەکردن لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی.

ئەندامە لە بەشی هۆلەندای رێکخراوی (wilpf) کە رێکخراوێکی جیهانی ئەندامە لە ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان

ئەو کتێب و گۆڤار و رۆژنامانانەی کە چاوپیکەوتن و بەرهەمە شعری و نوسینەکانی تیادا بلاوکراوەتەوە :-

کتێبی ژنە هەلکەوتووەکانی کورد، نوسینی زامدار ئەحمەد چاپی 2018 شعریکی تیابلاۆتۆەوە.

کییبی المراة الکردیە من این والی این، نوسینی بوشرا عەلی چاپی 2019 لە ولاتی میسر بەزمانی عەرەبی شعریکی تیابلاوبۆتەوە.

کتێبی ژن ژیان دەنوسیتەوە چەند قەصیدەیەکی شعری تیادا بلاوکراوەتەوە چاپی 2019 وەزارەتی رۆشنبیری بەهاوکاری مالی کتیب لەهەولیر.

گۆڤاری (De Koerden) بەزمانی بەلجیکی - فلامی سالی 2014 شعریکی وەرگێردراوی تیابلاوکراوەتەوە.

مالپەڕی تریبوون بەزمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا شعریکی بەزمانی ئینگلیزی تیادابلاوکراوەتەوە.

گۆڤاری تۆپ بزنس بەزمانی ئینگلیزی وعەرەبی و کوردی، دەرئەچیت دیمانەیەکی لەبەشی کوردی تیادابلاوکراوەتەوە.

تەلەفزیۆن و رادیۆ و رۆژنامەی ئەنارکیستانی فەرەنسا دیمانەیەکی دورودریژی بلاوکردۆتەوەکەلایەن رۆژنامە نوسی فەرەنسی (توگە) وە دیمانەکە کراوە.

رۆژنامەی ئاوینە، رۆژنامەی هاولاتی، رۆژنامەی کوردستانی نوێ، پۆرتاڵی روداو، رۆژنامەی الاتحاد، گۆڤاری دەنگ، گۆڤاری دیدی ژن، رۆژنامەی هەرێم، رۆژنامەی ریگای کوردستان، رۆژنامەی چاودێر، مالپەڕی رۆژنیوز، مالپەڕی دەنگەکان، مالپەڕی نوچەنێت، مالپەڕی رەهێل، مالپەری پێنوسەکان، مالپەڕی خەندان. تیڤی کەی ئین ئین، رێگا تیڤی، ستێرک تیڤی، نەورۆز تیڤی، ئاریەن تیڤی، نوچەتیڤی. رادیۆی نەوا، بەرهەمی وتارو دیمانە و دەقەشعرییەکانی بڵاوکراونەتەوە.

سەرچاوە

تۆماری تایبەت بۆ مانومیدیا