گارا سازکار

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Gare 3.jpg

گارا سازکار خەڵکی باشووری کوردستانە و لە 1980 بووەتە پێشمەرگە و لە هەمان ساڵدا دەستی بەکاری هونەری کردووە.

زیاتر تێكستی گۆرانییه‌كانی خۆم ده‌ینوسێ،، هه‌ره‌وه‌ها زۆرێك له‌ گۆرانییه‌كانی له‌ تێكستی شاعیرانی كورد (جگه‌ر خوێن و تیرێژ و هێمن مهابادی) كردۆمه‌ته‌ گۆرانی.

له‌ هه‌مان كاتدا گۆرانیه‌کی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند (ئه‌یوب عه‌لی) گووتووه‌.

ساڵی 1981 روویکردووەتە رۆژئاوای کوردستان و هەشت بەرهەمی لەسەر کاسێت بڵاوکردووەتەوە

ساڵی 1985 روویکردووەتە ئەوروپا و ئێستا لە دانیمارک دەژی و خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانییە.

S1.jpg

ئەلبوومێکی نوێی گۆرانیی بەناوی بیریا تە دکم بە سپۆنسەری تۆڕی میدیایی رووداو بڵاوکردەوە.

ئەلبوومەکە لە 10 تراکی گۆرانی پێکهاتووە و گۆرانییەکان لە ئاوازی گارا سازکار خۆیەتی و بەشێکی زۆری تێکستی گۆرانییەکانیشی نووسیوە.

یەکێک لە تراکەکانی نێو ئەو ئەلبوومە بەناوی عەشرەت هاوارەیە کە لە نووسینی پیرەمێرد شاعیری کوردە و بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوکراوەتەوە.

سازکار لەبارەی ئەم بەرهەمە راگەیاند بەرهەمی عەشرەت هاوارە، گۆرانییەکە بۆ یادکردنەوەی رووداوێکی گرنگە لە مێژووی خەباتی سیاسی کوردستاندا، ئەویش پەڕینەوەی مەلا مستەفا بارزانی و هەڤاڵانی بوو لە رووباری ئاراس لە 18ی حوزیرانی 1947 و بەڕێکەوتنیان بۆ یەکێتیی سۆڤێتی پێشوو.

ئەو هونەرمەندە جگە لەو گۆرانییە، گۆرانییەکی دیکە بەناوی جانا منی بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بۆ هەوادارانی بڵاوکردووەتەوە کە لە تێکستی جگەرخوین و بەشێکی دیکەیش لەلایەن چەلەبی حاجۆ نووسراوە.

سازکار لەبارەی گۆرانی جانا منی رایگەیاند، لە 1985 لەسەر کاسێت تۆماریکردووە و لەسەر داخوازی هەوادارانی بە میوزیکێکی نوێ دووبارەی کردووەتەوە.

تانجۆ دۆمان کاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆکلیپی عەشرەت هاوارە و جانا منی کردووە و لە دانیمارک وێنەگیراون.

سەرچاوە: جوان عومەر ئەحمەد