گوللەباران کردنی 11 کورد لە فرۆکەخانەی شاری سنە

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
Sne1.jpg

ئەم وێنانە لە رێکەوتی 27-08-1979 لەلایەن فۆتۆگرافەری ئێرانی جیهانگر ڕزمی یەوە چرکاوە.

لە تۆمارەکەدا جیهانگر دەڵیت بەفەرمانی سادق خاڵخاڵی (صادق خلخالی) لەرێگەی دادوەر خەلیل بەهرامی (خلیل بهرامی) لەدوای تەنیا 30 چرکە لەدادگایی کردن بریاری گولەبارانی کردنیان سەپاند بەسەر 11 رۆڵەی بێتاوانی کوردا، بەتاوانی بازرگانی کردن بە چەک و پەیوەندی بە پارتە کوردێکانەوە لە 27-08-1979 برایارەکەیان جێبەجێ کرد.

Sne2.jpg

جیهانگر ڕزمی بەهۆی بڵاوبوونەوەی وێنەکانی کۆمەڵکوژی فرۆکەخانەی شاری سنەوە لە رێکەوتی 14-04-1980 خەڵاتی پۆلیتزەر (Pulitzer) پێ بەخشرا.

کەئەم خەڵاتە تایبەتە بەو وێنانەی کە خاوەنەکانیان نادیار و نهێنیە (Anonymous UPI Photographe) چونکە سەرجەم وێنەکان بە نهینی و بێ ئاماژەدان بەناوی فۆتۆگرافەر پۆستی وڵاتە یەکگرتۆکانی ئەمریکای کردبووە بەم کارەش مەترسی گەورەی لەسەر ژیانی خۆی دروستکرد.

Sne3.jpg
Sne4.jpg

ئامادەکردنی: جوان عومەر ئەحمەد

Sne5.jpg
Sne6.jpg
Sne7.jpg
Sne8.jpg