گوڵاڵە پشدەری

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

ناو:گوڵی عەبدولڕەحمان ناسراو بە گوڵاڵە پشدەری

315753355 .jpg

لە دایکبووی:بەهاری1967 سەنگەسەر/پشدەر

خوێندن:زمانی کوردی یەک ساڵ 1975ڕەبەت /کوردستانی ڕۆژهەڵات

شاری کرمان: قۆناغی سەرتایی بە فارسی1975-1980

شاری نەغەدە:قۆناغی ناوەندی.

خوێندن:دبلۆم/لابۆڕانت لە ڕونتگن/ تیشک لە ورمێ/ ئێران،

بکالەریوس لەنێرسینگ/ پەرستیاری (7ساڵ) لە ئەمستردام/ هۆڵەندا VUMC&ROC Europa college

پەیوەندی:

Email:[email protected]

[email protected]


ئەزموونی کار: لە هۆڵەندا:نەخۆشخانە/ تەندروستی، ڕاوێژکار لە سەر بابەتی شێرپەنجەی مەمک، هاوکاری سەنتەری ڕۆشنبیری، پەڕتووکخانەکانی گشتی وبابەتی پەنابەری وبەشداری و ئەندامبوون لە چەند ڕێکخراوی تەندروستی وئەدەبی وهونەریدا.

چالاکی کۆمەڵایەتی:2006-2008بەرپرسی کۆمەڵەی کەلتووری وڕۆشنبیری کوردی لە شاری ئەڵمیرە/هۆڵەند.

0016 (02145800.jpg

ئەزموونی کار لە بەلژیکا:

پێشکێشکردنی دووبەرنامەی ڕاستەوخۆی تەندروستی لە کەناڵی ستێرک تیڤی لەسەر شێرپەنجەی مەمک وشێرپەنجەی پڕۆستات لە 2017دا.

ئەزموونی کار لە ئێران:

لە بەشی تیشک لە نەخۆشخانەی شاری نەغەدە بۆ ماوەی 4ساڵ لە بەشی مامایی، تەختیتی دڵ وبەشی ئیستریلیزاسیۆنی هۆڵی نەشتەرگەری.ساڵەکانی 1984-1988

ئەزموونی کار لە کوردستانی باشوور:

مامایی وبرینپێچی لە کۆمەڵگەی حاجیئاوا لە 1988-1992

دانیشتووی: ئامستردام/هۆلەندا لە 1993 تا ئێستا

شارەزا بە زمانەکان: کوردی، فارسی، هۆڵەندی ئەکتیڤ.ئینگلیزی نیمچە ئەکتیڤ وعەرەبی وتورکی پاسیڤ

شوێنانی تری نیشتەجێبوو:

کوردستانی باشوور/ پشدەر سەنگەسەر وقەڵادزێ، حاجیئاوا لەساڵەکانی 1988تا1992

هەولێر :2012تاکۆتایی2015

ئێران:کرمان ونەغەدە

ڕوسیا:مۆسکۆ ساڵێک 1992-1993

هۆڵەندا:ئامستردام لە 1993 تا ئیستا

بەرهەمەکان:

  • دامەزرێنەری سەنتەری پەنا بۆ پشتیوانی لە تووشبووان بە شێرپەنجە لە کوردستان (2011)
  • 1. پەڕتووکی 21 تیشک بە زمانی هۆڵەندی 21 stralen(2011)
  • نامیلکەکانی قەبارەئەستوور ئامادەکراو ووەرگێڕاولە زمانی هۆڵەندی بۆسەر زمانی کوردی- زاراوەی سۆرانی لەسەر:
  • 2. شێرپەنجە چییە؟
  • 3. شێرپەنجە و زوودۆزینەوەی وخۆپاراستن،
  • 4. شێرپەنجەی مەمک،
  • 5. شێرپەنجەی سییەکان،
  • 6. شێرپەنجەی پڕۆستات،
  • 7. شێرپەنجەی ڕیخۆڵەکان،
  • 8. چارەسەری کیمیایی،
  • 9. چارەسەری بە تیشک/ ڕادیۆتڕاپی،
  • 10. هیوا کیمۆ، پێدانی کیمیایی بۆ منداڵان بە ڕێگەی چیڕۆک،
  • 11. منداڵەکەم شێرپەنجەیەتی، چۆن لەگەڵی بدوێم؟
  • 12. نامیلکەی شێرپەنجە وبۆماوە/ویراسی بە زمانی هۆڵەندی لە لایەن کۆمەڵەی شێرپەنجەی مەمک لە هۆڵەندا وەک ئەندامێکی چالاکی کۆمەڵە.

شانازییەکانی تر:

مەدالیای باشترین سوارچاکی ماڵباتی شاهانەی هۆڵەندا
مەدالیای باشترین سوارچاکی ماڵباتی شاهانەی هۆڵەندا

مەدالیای باشترین سوارچاکی ماڵباتی شاهانەی هۆڵەندا


  • • کاندید وەک باشترین چالاکوانی تەندروستی شاری ئەمستردام لە 2011دا وکردنەوەی بۆرسەی ئەمستردام و نووسینی ناوی کوردستان لە دەفتەری مێژوویی ئەو بۆرسەیەدا
  • • کردنەوەی بۆرسەی ئەمستردام لە بەناوی کۆمەڵەی شێرپەنجەی مەمک لە هۆڵەندا لە2019
  • • وەرگرتنی خەڵاتی میدیالیای ماڵباتی شاهانەی هۆڵەندا وەک باشترین چالاکوانی تەندروستی لەسەر ئاستی هۆڵەندا ناشیۆناڵ و ئینتەرناشیۆناڵ لە گوڵانی 2020دا.
  • • کردنەوەی مەراسمی کۆنفڕانسی ساڵانەی کۆمەڵەی شیرپەنجەی مەمک لە هۆڵەندا لەساڵی 2018دا.
  • • بەشداری لە چەندین توێژینەوەی زانستی پەیوەست بە شێرپەنجەی مەمک ویراسی و بابەتەکانی پەیوەنددار.
  • • بەشداری لە کورتە فلیمی شێرپەنجە و لادانی سەرپۆش واتە شکاندنی تابۆ لەسەر شێرپەنجە لە ساڵی 2009دا.
  • • ئەندامبوون لە ڕێکخراوی فرەنەتەوەیی ژنان لە هۆڵەندا بۆ ئاشتی و بەشداری گەورە کۆنفڕانسی ئەو ڕێکخراوە لەسەر پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی لەساڵی 2010 لە جاکارتا/ئەندونیزیا

MWPN(Multi Cultural Women Pacemaker Network Nederland.

کۆرسەکان:

  • Heel de Mens´´ of the socialist partyپەیوەست بە پارتی سۆشیالیست
  • Training: Refuge Woman and Active Decision-making and Governance
  • 2008-2009(cerifacate) ڕاهێنان بۆ کارگێڕی و بڕیاردان لە لایەن دەزگای پەنابەرانی هۆڵەندە
  • بۆ ئافرەتانی بیانی
  • Basic politic Nederland (certificate 2007)
  • ڕامیاری بنچینەیی لەسەر سیستەمی سیاسەتی هۆڵەندە
  • Nederlandse language(Amstel academy Amsterdam (2003-2005)
  • کۆرسی زمانی هۆڵەندی لە قۆناغەکانی پێشکەوتوودا
  • NT Workstation en Outlook (2001)

کۆرسی کارکردن بە ۆرکستاشیۆن و ئاوتلۆک

  •  ئەندامی چالاکی کۆمەڵەی شیرپەنجەی مەمک هۆڵەندا.BorstkankerVerenigingNederland(BVN)
  •  ئەندامی چالاک و ڕێنما و ڕاهێنەری خوول و بەڕێوەبەردنی کۆبوونەوەکانی هاوچارەنووسانی شێرپەنجەی مەمک بۆ کۆچبەران لە ڕێکخراوی ماماڕۆزای ئەمستردام بۆ ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجە وکۆچبەر.MammaroasaAsmterdam.
  •  سالانە یەک هەفتە کاری تیمی خۆبەخش بۆ هەڵمەتی کەمپینی کۆکردنەوەی پارە لە شوێنە گشتییەکان بۆ دەزگای شاژنی هۆڵەندا بۆ بەرەنگاربوونەی شێرپەنجە واتە KWF Kankerbestrijding.
  •  ئەندامی چالاکی ڕێکخراوی Mensenbieb کە ئێمە چەندین کتێبی زیندووین کە بە پەڕتووکخانەکانی گشتی ناو هۆڵەندادا سەفەر دەکەیین لەسەر داواکاری وبەهەماهەنگی چەند قۆڵی و بابەتکانمان بۆ بیستەران دەڵێنەوە بابەتەکانی من دوو تەوەرن یەکەم شێرپەنجەی مەمک ودووهەم پەنابەری وواتای کوردبوون چییە؟ئەو بابەتانە زۆر گرینگن وهەوڵ ئەدەم ئەوکەسانەی کە بابەتەکانم هەڵدەبژێرن زیاترین زانیارییان لەسەر ئاراستە بکەم ودەرفەتییان ثێ ئەدەم پرسیاریشم لێبکەن وەڵامیشییان بدەمەوە.
001299966.jpg
  •  نووسینی بابەتی: تەندروستی وکۆمەڵایەتی وبڵاوکردنەوەیان لە مەڵپەڕەکانی کوردی ولە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا.
  •  نووسینی پەڕتووکی داهاتووم.
  •  هوونراوەکان.
  •  کاری خۆبەخشانە لەسەر بوارە جیاجیاکانی شێرپەنجە بە گشتی وشێرپەنجەی مەمک بەتایبەتی.
  •  کابانی ومیوانداری.
  •  بەشداری لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی وەک فێسبووک، تویتەر، لینکەدین و تلیگرام.
  •  هاندان وپشتیوانیکردن لە گەنجان بۆ گەشەکردنیان بە گشتی وبۆ خوێندکارانی زانکۆ بەتایبەتی لە نووسینی بابەتەکانیاندا وەک ئەزمووندارێک.
  •  ڕاپرسیکردن وڕاویژکردن لەگەڵ کەسانی بەساڵاچوو و وەرگرتنی ئەزموونیان بۆ پەرەپێسەندنی خاڵە باشەکان بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەیەکی تەندروست وئاسوودە.
  •  پشتیوانیکردن لە کاروچالاکییەکانی ژنان ئەو بەسەی کە کاریگەری ئەرینی وبەسوودی هەیە لەسەر باشترکردنی کۆمەڵگە.
  •  هەوڵدان وئاشناکردنی ئەوروپییەکان بە ڕێگەی گفتوگۆکردن وڕوونکردنەوەلەسەر پرسی کورد.
  •  بڵاوکردنەوەی ئەزموونی خۆم ئەوەی کە بەکەڵکی مرۆڤەکان دێن.


پلەی خوێندن وئەزموونی پیشەیی:

بە کورتی وپەختە:

بکالەریۆس لە پەرستیاری لە دوو خوول بۆ ماوەی(3 ساڵ دبلۆم) وکارکردن لە نەخۆشخانەی پیران بەشی دێمێنزیا وئەلزهەیمەر) و (4 ساڵ بکالەریۆس) لە نەخۆشخانەی ئاکادێمیای ڤیو ئێم سی ئامستردام/هۆڵەندا وکارکردن لەو نەخۆشخانەیە لەبەشی شێرپەنجە ولە چەند نەخۆشخانەیەکی تر لە هۆڵەندا ودواتر لە 2009دا و دوایی تووشبوونم بە شێرپەنجەی مەمک لە کۆتایی2007دا وەک ڕاوێژکاری بابەتی شێرپەنجە بۆ کۆچبەران لە نەخۆشخانەی سێنت لوکاس لە ئامستردام کارا بووم. هەروەها وەک ئەندامبوونم لە ڕیکخراوی گەورەی بەناوبانگی شێرپەنجەی مەمک لە هۆڵەندا واتە بێ ڤی ئێن وچالاک بووم ودواتر لە ڕیکخراوی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمک وکۆچبەران ماماڕۆزا کارا بووم بە بەخشینی زانیاری بۆ دۆزینەوەی نیشانەکانی گرێی مەمک و کێشەکانی مەمک بە گشتی وخۆپاراستن وڕەچاوکردنی ڕێکارەکانی بۆ ژنانی کۆچبەر کارا بووم.

لە ئێران دوایی تەواوکردنی خوێندنی خوێندنی ناوەندی دواناوەندی خوێندنی بەشی تیشکم تەواو کرد لە شاری ئورمیە/ورمێ و لە نەخۆشخانەی شاری نەغەدەی/ئێران کارمەند بووم لە بەشی تیشک تا 1988. لە وێڕای کارکردنم لە بەشی تیشک هەروەها چوومە دەورەی یەک ساڵەی فێربوونی مامایی/مامانی وهەمیش شەش مانگی بۆ ژووری ئیستریلکردن بۆ کەل وپەلی هۆڵی نەشتەرگەری و هەروەها بۆ شەش مانگ بۆ دەورەی فێربوونی تەختیتی دڵ و یارمەتیدەری پزیشکی هەناوی لەنەخۆشخانەی نەغەدە و هەم بۆ زانیاری و خوولیام لەسەر ئەو بەشانە و هەمیش دەمتوانی بڕە پارەیەکی زیاتر بۆ هاوکاری ماڵێ کۆ بکەمەوە.

لە 1988دا کە گەڕامەوە بۆ پشدەر لە دواتر لە 1989 نۆڕینگەی لەمنداڵبوون و برین پێچی و دەرزیلێدانم لە کۆمەڵگەی حاجی ئاوای سەربە ڕاپەڕین دامەزراند ولەوێ هاوکاری ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو لە ژنانم کرد تاکو ساڵی 1992 و ڕۆیشتنم بۆ مۆسکۆ ودواتر لە 1993ێوە لە هۆڵەندا گیرسامەوە تاکو ئێستا.

لە 2010 دا دەستم کرد بە ئامادەکاری وبیرۆکەی دامەزراندنی یەکەم ڕێکخراوی تایبەت بە شێرپەنجە واتە سەنتەری پەنا بۆ پشتیوانی لە تووشبووان بە شیرپەنجە لە کوردستان ئەو خۆشبەختانە لە بەهاری 2011دا بە فەرمانی وزارەتی ناوخۆ بەفەرمی ناسرا.

لە 2011 دا پەرتووکی 21تیشک لە چاپ درا لە ئامستردام وکەوتە ناو میدیاکانی هۆلەندی ولە فرۆستنی ئەودا کاری ڕێکخراومان پێی هەڵسووڕاند.

2011 هەروەها کاندید کرام لە لایەن خەڵکی ئامستردام و ڕۆژنامەی پاڕۆل وەک باشترین چالاکوانی تەندروستی لەسەر شیرپەنجەی مەمک بۆ کۆچبەران و بۆرسەی ڕۆژم لە 16ی مانگی1ی 2012دا کردەوە.

لە 2012 دا هەروەها سەنتەری پەنام لە ژوورێک لە ماڵەکەی خۆم لە لاوان ستی هەولیر کردەوە ونەخۆشان بێ بەرامبەر سەردانیان دەکردم بۆ پێدانی زانیاری،هۆشیاری تەندروستی،دڵنەواییکردن وڕێنمایی دەرونی وپێدانی مەمکی دەستکرد و پێداویستی تر.


2014 و 2015 لە سەنتەری میدیای پزیشکی هەولێر دا ژوورێکم وەرگرت ونەخۆشان هەفتەی چوار ڕۆژ سەردانیان دەکردم ولەوێ بەردەوامیم بە کاری خۆبەخشانە دا.

دواتریش هاوکارم خاتوو پەخشان شاهۆی ئەرکی منی لەوێ گرتە ئەستۆ ی تاکوساڵی 2022.

منیش لێرەوە تاکۆتایی ژیان بە گوێرەی توانام بەردەوامم لەهاوکاری ڕێکخراو بۆ هەر گرفتێک یاخود بە گوێرەی پێویست،بەشێوەی ڕاوێژکاری،پشتیوانی و ڕێنمانیی کێشەکانی ژنانی تووشبوو بە شێرپەنجەی مەمک و دواکێشەکانیان و هەروەها بواری دەرونی و گەڕاندنەوەی ئارامی دەرونی و بۆ هەندێکیان ناردنەوەی پیداویستی وەکو مەمکی دەستکرد،گۆرێی قۆڵ دژە ئەستووربوونی دەست و قۆل بە هۆی لابردنی ڕژنێنە لیمفاوییەکانی ژێر باخەل دوایی هەڵگرتنی مەمک و بارووکە..هتد.

بەردەوامی چالاکی لە هۆڵەندا:

2019 دیسان لە لایەن کۆمەڵەی شێرپەنجەی مەمک هۆڵەندا ڕێزلێنانی کردنەوەی بۆرسەی ئامستردامم بۆ دووهەمجار پێ بەخشرا.

ساڵی 2020یش بەهۆی بەرفراوان بوونی چالاکییەکانم بۆ کۆچبەرانی هۆڵەند لەناو سێکتەری تەندروستی و بەشی شێرپەنجەی مەمک و هەوڵدانم هەروەها بۆ ژنانی هاوچارەنووسم لە کوردستان و عێراق و هەروەها لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی کوردستانی مەزنیش واتە چالاکوانی ئەناشیۆناڵ و ئەنتەرناشیۆناڵ شانازی خەڵاتی میدالیای شاهانەی هۆڵەندام پێ بەخشراوە وناوم وەکو یەکەم کورد و یەکەم کورد خراوەتە ناو بەڵگەنامەکانی فەرمی حکومەت کە دەبوو لە ٢٤ی ما رچ وەریگرم بەڵام بەهۆی کرۆنا دواخراوە ومەراسیمی بەخشینی میدالیا لە 03-07-2020 دا بە فەرمی لە مەراسمیکی بەشکۆدا بە دەستی خاتوو هاڵسێما،پارێزگاری پایتەختی هۆڵەندا ئامستەردام لە لایەن خاوەنشکۆیەوە بە سینگمەوە کرا.

ئێستا، سەرقاڵی نووسینی پەڕتووکی داهاتووم هەر لەبارەی شێرپەنجەی مەمک و دواکێشەکانی بە هۆڵەندی.


باری تەندروستی:

  • • تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک/ بۆماوە لە ئۆکتۆبری 2007دا.
  • • تووشبوون بە ئانۆریسمای مێشک (بڵقی یەکێک لەشادەماری خوێن ودووهەمیش داخراوە) لە 2012د.

خاڵی بەهێز:

گوێگری باش، ئارام وخۆڕاگر، بڕوا بەخۆبوون، متمانە لە بڕیاردەر و بە بەڵێن وەفادار، هەستبەهستی بەرامبەرکردن/وانین خۆلەجێی یەکێکی تردانان، ڕێزگرتن لە بۆچوونی جیاواز و ڕیزگرتن لە بۆچوونی خودی خۆ وپێداگر.

خاڵی لاواز:

پێرفێکشیۆنیست واتە ئارەزووی کەمالبوون، دڵناسک و هەستیار و گوتنی نەخێر زۆرجار سەختە بەڵام لەپەنایدا بەخۆوەژیو و ڕێزگرتنی خۆ هەیە.هەروەها زوو هەستی ماندووبوون و کەم وزەبوون.



بابەتە پەیوەستکراوەکان