ھۆشیار حەمەفەرەج

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

هۆشیار حەمەفەرەج، ساڵی 1960 لە شاری هەڵەبجە لەدایكبووە.

Maxresdefault (2).jpg

هۆشیار حەمەفەرەج، خێزاندارە و باوكی دوو منداڵە، 20 ساڵە لە ئەوروپا دەژی.

ھۆشیار حەمەفەرەج دەڵێت:

سەرە تای کاری ھونەریم لە نەورۆزی ساڵی ١٩٧٩ لەسەرشانۆی ئامادەی ھەڵەبجە لەگەڵ

تیپی مۆسقای شنروێ دووگۆرانی مامۆستای خوالێ خۆش بوو حەسەن زیرەکم ووت ئیتر

لەزۆربەی شانۆ گەرییەکانی ھەڵەبجە لەبەشی گۆرانی بەژداریم کردوە، سەرەتای ئاواز دانانم

گۆرانی کە ژاڵ بوو کەشاعیری خەم نەمر حسیب قەرەداخی بۆ مەرگی کە ژاڵی کچی نوسیبو

پاشان بە بۆنی شەڕی ئێراق ئێران لەکاری ھونەری وەستاین تا بەھاری ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ گۆرانی ھەڵەبشیمام لەتەلەفزیۆنی گەلی کوردستانی ئەو کاتە تۆمارکرد پاشان گۆرانی ئەی دێوانە.. کاڵێ.. لێم گەڕێن.. شیرین و کابانێ.. کۆچ..

ئەم بەرھەمانەم لەگەڵ تیپی مۆسیقای شنروێ تۆمار کردوە.. پاشان لەدوامانگەکانی ساڵی ١٩٩٥ کۆچو بارگەم گەشتە ووڵاتی ئەڵمانیا و ئێستا لەشاری بۆن نیشتەجێ بووم.. ھەتا ئێستاش پیوەندی باشم لەگەڵ تیپە خۆشەویستەکەمان ھەیەو.. بەسوپاسەوە باسی لێ دەکەم کەتوانیومانە تائێستا چەندین گۆرانی تر تۆمار بکەین.. دەمەوێت ئەوکارانەیش کە لەگەڵ مامۆستای بەڕێز و خۆشەویست مامۆستا ئەنوەر قەرەداخی تۆمار کردوە وەک.. ناسکێ نازداری باوان بەسوپاسەوە باسی لێ بکەم کە سەدایەکی باشی بۆ ناو جەماوەر ھە بوو.. ئێستاش سەر قاڵی کۆمەڵێ ئاوازی نوێ ی خۆمم ھیوادارم گەر دەرفەتێک بێت لە ئایندەدا تۆماریان بکەم.