یەکەم ئەلف و بێی کوردی ئیبراهیم ئەمین باڵدار لە چ ناوچەیەک نوسراوە؟

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

کتێبی مامۆستا ئیبراهیم ئەمین باڵدار ،لە شاری سلێمانیدا نوسراوە.

-2024 110853.jpg
Untitled-2-3-scaled-1-750x430-1.jpg

لە ساڵی چلەکاندا کاتێ مامۆستا دەبێت لە یەکێک له قوتابخانەکانی ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی لە شارۆچکەی چوارتا بەشێک لە ئەلف و بێ کەی لەوێ دەنوسێت، کاتێکیش کە مامۆستا دەبێت لە ناوچەی سورداش بەشێکی تری لە گوندی قەمچۆغە دەنوسێت و دەیکاتە کتێبێکی پەروەردەی و جوان و دەستنووسەکەی ناردووە بۆ بەڕێوبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی و لەوێ لەلایەن لێژنەیەکی پسپۆڕ پەسندکراوە و نێردراوە بۆ شالیارێتی پەروەردە لە بەغداد، کە ئەوکاتە پێیان وتووە (شالیارێتی مەعاریف) و پسپۆرانی ئەوێ و رێکخراوی (یونسکۆ)ش پەسەندییان کردووە، ئینجا چاپکردنەکەیان بەخۆی سپاردووە..

ساڵی چەند کتێبەکە تەواو دەبێت؟

ساڵی ١٩٤٩ز باڵدار كتێبی ئەلف و بێی نوێ ئامادە دەکات،لەساڵی ١٩٥١ز چاپكرا و بوو بە پرۆگرامی خوێندن.

كتێبی(ئەلفوبێی نوێ)ی كوردی پێكهاتووە لە ٥٦ وانە و هەر وانەیەك نزیكەی ١٥ وشە لەخۆ دەگرێت. ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٦ دوو جار گۆڕانكاری لە (ئەلف‌ و بێ) كەیدا كرد‌ و چاپی كردەوە.

هەروەها وێنەی ناو کتێبەکە لە لایەن هونەرمەند "بەدیع باباجان"ەوە دەنەخشێنرێت لەچوارچێوەی کاری هونەری سەرەنجڕاکێش و کلتوری کوردیدا.

دوو ساڵ ئەو کتێبە لە قوتابخانەکاندا دەخوێندرێت و ناوبانگێکی زۆر پەیدادەکات لە سەرزاری مامۆستایانی ئەوکاتەدا..

ساڵانی ١٩٥٣ بۆ ١٩٥٦دا دووجار گۆڕانكاری تێدا دەکات (ئه‌لف‌و بێ)كه‌ی چاپ کردەوە ئەمجارە وێنەکانی لەلایەن هونەرمەندێکی ئەڵمانی دەکێشێرێت بە ناوی "تروودی میتلمان"ەوە،کە زۆر لێزان و شارەزایانە وێنەکان تایبەت بەکلتوری کورد دەنەخشێنێت.

71664.jpg

ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان