یەکەکانی پاراستنی گەل

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

یەکینەکانی پاراستنی گەل (بە کورمانجی:Yekîneyên Parastina Gel) ناسراو بە یەپەگە (YPG) گرووپێکی چەکدار، پێکهاتوو لە لاوانی کوردی ڕۆژاوای کوردستانە ، کە لە پێناوی ئازاد کردن و پاراستنی ناوچە کوردییەکان خەبات دەکا.

A Gel.svg.jpg
2224load (24).jpg

یەکینەکانی پاراستنی گەل کە ناسراون بە یەپەگە (بە کرمانجی: Yekîneyên Parastina Gel) گرووپێکی چەکداری ڕۆژئاوای کوردستانە، لە پێناو ئازادکردنی ناوچە کوردستانییەکان تێدەکۆشێت، گرووپەکە لەلایەن ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد و پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە)ـوە دروستکرا، لە ساڵی ٢٠٠٤ـەوە لەژێر چەتری پەیەدە و لە ٢٠١٢ـەوە لە ژێر چەتری خۆبەڕێوبەری ڕۆژئاوا و باکووری سوریا کە پێی دەوترێت ناوچەی ڕۆژئاوا (الفدرالية الديمقراطية لشمال سوريا) خزمەت دەکات.

یەپەگە لەلایەن حکوومەتی سوریاوە دانی پێدانانرێت وەک گرووپێکی یاسایی، گرووپەکە بڕبڕەی پشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتە و لەلایەن ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە جەنگی ناوخۆی سوریادا هێزەکانی بە ڕێژەیەکی بەرچاو زیادیان کرد و زۆرترین ڕێژەی چەکداریان هەیە لە چاو هێزە چەکدارە کوردییەکانی دیکە، هەروەها باڵی سەربازی ژنانی هەیە کە پێی دەوترێت یەکینەکانی پاراستنی ژن (یەپەژە) و شانبەشانی یەکتری شەڕدەکەن.

چالاکی 2004 (پەیەدە)

  • دامەزراندنی فەرمی 2012 (ناوچەی خۆبەڕێوبەری باکوور و ڕۆژئاوای سوریا)
  • جۆری هێز: چەکداری پیادەی سووک
  • ژمارە: 130 هەزار کەس

بەشێکە لە هێزەکانی سوریای دیموکرات

  • سەرۆک: مەزڵوم عەبدی
  • وتەبێژی سەرەکی: نوری مەحموود
  • لۆگۆ People's Protection Units Flag.svg

دەستپێکی جەنگ

لە تەمووزی ساڵی 2012 یەکینەکانی پاراستنی گەل هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ و لەژێر دەستی هێزەکانی سوریا ئازادیانکرد، دواتریش هەریەک لە عامودا و عەفرینیان ئازادکرد و بوونە ناوچەی کوردستانی ژێر دەسەڵاتی یەپەگە، لە کانوونی یەکەمی 2012ـش هەریەک لە قامیشلۆ و سەرێ کانی و مالیکیە و ئەلباب ئازادکران.

سەرەتا یەپەگە ویستی هێرشی نەبوو و تەنیا حاڵەتی بەرگری لە ناوچە کوردییەکان دەستپێکرد و هەوڵی بۆ ناوچە کوردییەکان بوو و خۆی لە جەنگی سوریا بەدوورگرت، کاتێک بەرەی نوسڕە هێرشی کردە سەر کۆبانێ و داگیری کرد، لە تەمووزی 2013 یەپەگە شارەکەی ئازادکردەوە جارێکی دیکە.

ساڵی2015 یەکینەکانی پاراستنی گەل سەرکەوتنێکی گەورەیان بەسەر دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شامدا بەدەستهێنا لە شاری کۆبانێ، بە هاوکاری ئاسمانی و چەکی ئەمریکی و هاوپەیمانان، لەوکاتەشەوە هێزەکە بوونە هێزی یەکەم لە دژی داعش.

کۆتایی ساڵی 2015 بە چاودێری و داواکاری ئەمریکا یەپەگە هەستان بە دروستکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لە کەمینەکان و عەرەبە دژەدەسەڵاتەکانی سوریا پێکهاتبوو، ساڵی ٢٠١٦ـش هەسەدە دەستی کرد بە هێرشکردنە سەر شاری ڕەققە کە پایتەختی دەوڵەتی ئیسلامی بوو.

پەیوەندی لەگەڵ تورکیا

وڵاتی تورکیا بەهۆی هاوکارییەکانی یەپەگە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان، یەکینەکە بە گرووپێکی تیرۆرستی دەزانێت و ساڵی 2018 هێرشی کردە سەریان.

لە 20-01-2018 هێزەکانی تورکیا بە هاوکاری هێزەکانی سوریای ئازاد بە ناوی "چڵە زەیتوون" هێرشیان کردە سەر شاری عەفرینی کوردی لە باکووری سوریا بۆ پاراستنی سنوورەکانی لە هێزەکانی هەسەدە، لە 18-03-2018 ـش شارەکە بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرا.

هێز

لەچاو هێزەکانی دیکەی سوریا لە جەنگی ناوخۆی سوریا، یەکینەکانی پاراستنی گەل هاوکارییەکی ئەوتۆ نەکراون و خاوەنی چەکی سووکن لەسەر زەوی و دەستیان لە ئاسمان کورتە، و تەنیا خاوەنی چەند زرێپۆشێکی سەربازین.

یەپەگە لە عەفرین خاوەنی 8 بەتالیۆن و لە کۆبانێ خاوەنی 2 بەتالیۆنە، لە هەریەک لە جزیرێ خاوەنی سێ بەتالیۆن و لە حەلەب خاوەنی بەتالیۆنێک و لە ئەلتەورە خاوەنی بەتالیۆنێکە.

چەندین خۆبەخش لە نێو هێزەکانی یەپەگە کوژراون کە خەڵکی ئەوروپا و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و شوێنەکانی دیکەی جیهان بوون.

جەنگەکان

  • جەنگی کوردەکان لە سوریا
  • جەنگی حەلەب (2012 -2016)
  • هێرشی باکووری حەلەب - 2016
  • هێرشی ناوچەی حەسەکە (2012 بۆ 2013)
  • شەڕی کۆبانێ
  • شەڕی یەعربیە
  • شەڕی تەل ئەبیەز لە 2013
  • گەمارۆی کۆبانێ
  • هێرشی ڕۆژهەڵاتی حەسەکە
  • شەڕی سەڕین (حوزەیران - تەمووزی2015)
  • هێرشی تەل ئەبیەز
  • هێرشی هول لە2015
  • شەڕی حەسەکە
  • هێرشی شەدادی - 2016
  • شەڕی گرێ سپی لە 2016
  • شەڕی باکووری ڕەققە لە 2016
  • شەڕێ مەنبج
  • شەڕی غەرب باب لە 2016
  • شەڕی ڕەققە 2016 -2017
  • شەڕی عەفرین
  • شەڕی شنگال لە 2014
  • شەڕی شنگال لە تشرینی دووەمی 2015

ڕووداوی عامودا

لە حوزەیرانی ساڵی 2013 بەهۆی دەستگیرکردنی چەند چالاکوانێکەوە لە عامودێ لە حەسەکە، چەند چالاکوانێکی دیکە مانگرتنیان لە خواردن ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەشەوە ناڕەزایەتی دروستبوو و پەیەدە لە ناوچەکە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند، لە ئێوارەی 27-06-2013 خەڵکی دەستیان کرد بە خۆپیشاندان و ئەوکاتیش هێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل بۆ دامرکاندنەوەی خۆپیشاندان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و شەش کەسی مەدەنی تێیدا کوژرا کە یەکێکیان منداڵ بوو.

هەر ئەوکاتیش ڕێکخراوی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ڕووداوەکەی لەنێو لیستی پێشێلکاری مافی مرۆڤ نووسیەوە.[١]

  1. سەرچاوە:https://zaniary.com/