٢٠٬٩٧٩
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[شوکور مستەفا]]''' | ||
[[پەڕگە:شوکر مستەفا.jpg|وێنۆک]] | |||
نووسەری خامەڕەنگین و وەرگێڕی بەتوانا و زمانزانی لێهاتووی کورد، مامۆستا شوکور مستەفا عەبدوڵڵا (1926-2003) دەرچووی کۆلیژی شەریعە بووە و ماوەیەک مامۆستای زمانی عەرەبی بووە لە قوتابخانە ناوەندیی و ئامادەییەکانی کوردستان و شارەکانی دیکەی عیراق. | |||
[[ | شوکور مستەفا ناسراو بە (مەلا شوکور) ساڵی ١٩٢٦ی زایینی لە گوندی مامەشەی ناحیەی قەرەحەسەن لە پارێزگای '''[[کەرکووک]]''' لەدایک بووە. | ||
ساڵی ١٩٣٢ بە بنەماڵەوە لە شاری کەرکووک نیشتەجێ بوون و لەوێ خراوەتە بەر خوێندنی ئایینی و ساڵی ١٩٤٩ لە کۆلیژی شەرعەی زانکۆی بەغدا وەرگیراوە و زامانەکانی کوردی، تورکی، فارسی و عەرەبی بە باشی زانیوە پێیانی نووسیوە و لەو زمانانەوە وەرگێڕانی کردووە. | |||
پاشان لەبەر هەڵوێستی سیاسی زۆر جار لە کوردستان دوور خراوەتەوە بۆ خواروو و شارەکانی ناوەڕاستی عێراق و دوای رێککەوتنامەی مێژووییەکەی 11ی ئاداری ساڵی 1970ی نێوان سەرکردایەتیی شۆڕشی کورد و حکوومەتی ئەوکاتی عێراق، گوێزراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خوێندنی کوردی و لە بەشی پڕوگرام و بەرنامە کاری کردووه. | |||
لە ساڵی 1975یشەوە لە کۆڕی زانیاریی کورد لە بەغدا دامەزراوە و کراوە بە ئەمینداری گشتی و رۆڵێکی باشی لە بەڕێوبردنی کاروباری لێژنەکانی کۆڕی زانیاریی کوردا گێڕاوە و گەلێک پەرتووکی بەنرخی لە زمانانی تورکی، ئازەری و عەرەبییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و چاپ کراون. | |||
کاتێک حکوومەتی ڕووخاوی بەعس لە ساڵی 1979 کۆڕی زانیاریی کوردی بە کۆڕی زانیاریی ئێراقەوە لکاند و ناوی نا کۆڕی زانیاریی عێراق - دەستەی کورد مامۆستا شوکوور کرا بە شارەزا لەو کۆڕەدا و بەردەوام بوو لە خزمەتکردنی زمان و مێژوو و وێژەی کوردی بە نووسین و وەرگێڕانە سەرکەوتووەکانی لە زمانانی دیکەوە، ئەرکی نەتەوەیی خۆی بە جوانترین شێوە ڕاپەڕاند تاکوو ساڵی 1996 خانەنشین کرا و لە ساڵی 1997دا هاتەوە هەرێمی کوردستان و لە '''[[هەولێر]]''' کرا بە سکرتێری کۆڕی زانیاریی کوردستان و دوای دروستبوونی کۆڕەکەش لە ساڵی 1998، دامەزراندنی و خزمەتێکی زۆری زمان و مێژووی کوردی کرد. | |||
[[ | |||
[[شوکور مستەفا|درێژەی بابەت]] |