٢٠٬٩٧٢
دەستکاری
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
'''[[ | '''[[مەرگی چاوکاڵان]]''' | ||
نووسینی: '''[[ | نووسینی: '''[[ڕێڤان جاف]]''' | ||
[[پەڕگە:465916313 .jpg|وێنۆک]] | |||
ڕانانێکی وردی ڕێڤان جاف بۆ ڕۆمانی (مەرگی چاوکاڵان)ی '''[[نەبەز گۆران]]''' | |||
نووسەر زۆر بە سادەیی ئازارەکانی داڕشتووە، دەتوانی جوانیی هەموو ڕستەیەکی لەو سادەییەوە ببینیتەوە، جوانی دەربڕین و داڕشتن کە لە ئاکامی بیرکردنەوە و ئەزموونەکانی نووسەرەوە زۆر بە ئاسانی لە بیروهزری خوێنەردا جێگیر دەبن، بواری خوێندنەوە بۆ خوێنەر ئاسانتر و لەبارتر دەکات بەبێ ئەوەی ئاسۆی بیرکردنەوە بشێوێنێت وا لە خوێنەر دەکات بە دوای ڕەگی کێشە و تاوانەکاندا بگەڕێت و هەڵوێست وەربگرێت. بە ڕوانگەیەکی بەرز و ڕۆشنەوە، بە دیدێکی ڕوون و ڕاستەوە واقیعیەتی مێژووی مەرگ و کاریگەری ڕووداوەکان لە مێشکی خوێنەردا گەڵاڵە و پەسەند دەکات وا لە خوێنەر دەکات هەر زوو لە نێو هزر و هەستەکانیدا ساغ بێتەوە، هێزی وشە و ڕستەکانی زۆر بە وردی خوێنەر بە ناوەڕۆکی ڕۆمانەکەوە دەبەستێتەوە. | |||
لە | نووسەر بە زامێکی قووڵ و ئازارێکی نەبڕاوەوە، بە کارامەیی و شارەزایی پوخت و چڕەوە، بە هەستێکی پڕ لە شانازی نیشتیمانی و نەتەوایەتی یەوە، ڕژان و ئافاتی مەرگ لە شارە بە هەیبەت و خانەدانەکەی هەڵەبجەدا دەگێڕێتەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە ئەو ئازارە جەرگبڕەی سەنگینی ژیانت لەبیردەباتەوە بە نێو بچوککردنەوە و چاوەڕوانی گەلیکی هەمیشە چاوەڕوانکراو و ئومێدبڕاو و زامداردا شۆڕدەبێتەوە کە کرانە کەرەستە و هەوێنی دەسەڵاتی خوێناویی و ستەمکاری بەعس. باس لە خامۆشیەکی ترسناک و ژەهراوی، باس لە هەتککردن و دەستبردنی ئاسمان و خاکی کوردستان دەکات کە دەستبردنە بۆ ڕۆحی نەتەوەیەک، باس لە خاڵێکی ڕەشی قڕکردن و کۆمەڵکوژی دەکات کە هێندەی ئەستێرەکانی سەر ئاسمانی شارەکە لە ناو کوچە و کۆڵان و ماڵ و قەراغ ڕێگاکاندا کوردی بێ دەرەتان کرانە قوربانی دەستی دیکتاتۆرێکی تاوانکار و خوێنڕێژ. | ||
بە زمانێک ئەم چیرۆکە سامناک و خەمناک و پڕ کارەساتەی گۆڕە گەورەکەی هەڵەبجەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە بۆ هەمیشە وەک پەڵەی ڕەش و غەدر بەسەر ڕووخساری دونیاوە دەمێنێتەوە، باس لە ئازاری هەموو ئەو زامانە دەکات کە بەسەرتاپای نیشتماندا دەگەڕا، ئێشەکەییان ئەوەندە قووڵە وەک چزوو بە جەرگدا دەچەقێن، دڵ لە نێو قوڵپەقوڵپی گریاندا نقووم دەبێت. باس لە گورگە برسیەکەی دەوڵەتی عێراقی دەکات کە بە فڕوفێڵی لەناوبردن و دەسەڵاتەوە مەرگییان گەیاندبووە هەموو شار و گوند و دۆڵێکی سەرزەمینی نیشتمان بۆئەوەی هیچ هەناسەیەکی ئارامی بە ژیانەوە نەهێڵن، زۆر خراپ و بێباکانە یارییان بە چارەنووسی نەتەوەیەک دەکرد، زوڵم و غەدریان وەک ژەنگ ڕۆحمانی دەخواردەوە، شێوە و شێوازی مەرگ ئەوەندە زۆر بوو چیتر هەواڵی مەرگ کەسی ڕانەدەچڵەکاند وەک بڵێی هەموو کورد چاوەڕێی مەرگی یەکتربین، ئاخر بەرەو هەرلایەک بچوویتایە مردن بانگی قڕکردنی بۆ دەکردیت. | |||
[[مەرگی چاوکاڵان|درێژەی بابەت]] | |||
[[ |