٢٬٠٩٤
دەستکاری
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Jwan (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١: | ھێڵی ١: | ||
[[پەڕگە:20181022.jpg|وێنۆک]] | [[پەڕگە:20181022.jpg|وێنۆک]] | ||
بەپێی بەڵگە و گەواهیی مێژوو، زاگرۆس هەر لە کۆنەوە مەڵبەندی ئایین، فەرهەنگ و کولتووری زۆرێک لە گەلانی ناوچەکە بووە، بەڵام دوای گەشەسەندن و سەقامگیریی ئیسلام لە کوردستان، زۆر لە ئایین و کولتوورە جیاوازەکان لەژێر کاریگەریی کولتووری زاڵدا، بە جۆرێک لەنێو چوون یان کەمڕەنگ بوونەتەوە. لەم نێوەدا، بەشێک لە باوەڕمەندانی ئایینییە زاگرۆسییەکان شانبەشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، تێکۆشان و نەچوونە ژێر باری ئایینی داسەپاو، بەڵکو لەسەر ئایینی دێرینی خۆیان مانەوە، کە یەکێک لەوانە پێڕەوانی ئایینی یارییە. | بەپێی بەڵگە و گەواهیی مێژوو، زاگرۆس هەر لە کۆنەوە مەڵبەندی ئایین، فەرهەنگ و کولتووری زۆرێک لە گەلانی ناوچەکە بووە، بەڵام دوای گەشەسەندن و سەقامگیریی ئیسلام لە کوردستان، زۆر لە ئایین و کولتوورە جیاوازەکان لەژێر کاریگەریی کولتووری زاڵدا، بە جۆرێک لەنێو چوون یان کەمڕەنگ بوونەتەوە. | ||
لەم نێوەدا، بەشێک لە باوەڕمەندانی ئایینییە زاگرۆسییەکان شانبەشانی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، تێکۆشان و نەچوونە ژێر باری ئایینی داسەپاو، بەڵکو لەسەر ئایینی دێرینی خۆیان مانەوە، کە یەکێک لەوانە پێڕەوانی ئایینی یارییە. | |||
ئایینی یاری، نموونەیەکی ڕاستەقینەی بزاوتێکە کە بە درێژاییی زەمان و لە سەردەمانی جیاوازدا، هەر لە هووریگەرییەوە هەتا مێهرپەرستی و زەردەشتیگەری هەبووە، بزاوتێک کە لە سەدەی حەوتی کۆچییەوە گەشەی زیاتری کردوە. | ئایینی یاری، نموونەیەکی ڕاستەقینەی بزاوتێکە کە بە درێژاییی زەمان و لە سەردەمانی جیاوازدا، هەر لە هووریگەرییەوە هەتا مێهرپەرستی و زەردەشتیگەری هەبووە، بزاوتێک کە لە سەدەی حەوتی کۆچییەوە گەشەی زیاتری کردوە. | ||
ھێڵی ٢٢: | ھێڵی ٢٤: | ||
لەنێو یارساندا بەڕێوەبەری زاتی، دوور لە ناوچەگەری و ناوەندگەرایی دەستنیشان دەکرێ و هێز و دەسەڵات بە تاک یا بە ناوەندێک نادرێ. لە ڕاستیدا هیچ کەسێک لەم کۆمەڵگەیەدا نییە کە سەر بە گرووپ یان خانەدانێک نەبێت و تەنانەت پاشای ئافرێنەریش بەو چوارچێوەیە پابەندە. | لەنێو یارساندا بەڕێوەبەری زاتی، دوور لە ناوچەگەری و ناوەندگەرایی دەستنیشان دەکرێ و هێز و دەسەڵات بە تاک یا بە ناوەندێک نادرێ. لە ڕاستیدا هیچ کەسێک لەم کۆمەڵگەیەدا نییە کە سەر بە گرووپ یان خانەدانێک نەبێت و تەنانەت پاشای ئافرێنەریش بەو چوارچێوەیە پابەندە. | ||
ناوەند یان قەڵەمڕەوی ژیان و جوغرافیای مرۆییی یارسان لە پێشدا باشووری زاگڕۆس “لوڕستان، هەورامان، داڵاهۆ، '''[[کرماشان]]''' و شارەزوور” بووە، پاشان بە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێراندا بڵاو بوونەتەوە. بەشێک لە یارسانییەکان لە باشووری کوردستان دەژین. بۆ وێنە، لە '''[[خانەقین]]'''، '''[[کەرکووک]]'''، '''[[سلێمانی]]''' و '''[[هەولێر]]''' و تەنانەت لە مووسڵ و بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقیشدا یارسانی دەژین. یارسانی لە شارەکانی باکووری کوردستان هەن، وەک دێرسیم و سێواس. هێندێکی دیکەیش لە ڕووسیە و لە ناوچەی “ئەلیزابت پول”، لە دەوروبەری “قارس”دا نیشتەجێن. لەگەڵ دەرکەوتنی “قوشچی ئۆغڵوو” لە ناوچەی ئازەربایجان و هەروەها بە هۆی بوونی شاوەیسقولی و ڕەچەڵەکی ئەو لە تورکستان و هەروەها لە سۆنگەی بڕەو و ئاشکرابوونی ئایینی یاری لەم ناوچەیەدا، هەندێک لە یارانی تورک(٣) هۆگر و پێوەستی ئەم ئایینە بوون. | ناوەند یان قەڵەمڕەوی ژیان و جوغرافیای مرۆییی یارسان لە پێشدا باشووری زاگڕۆس “لوڕستان، هەورامان، داڵاهۆ، '''[[کرماشان]]''' و شارەزوور” بووە، پاشان بە ناوچەکانی دیکەی کوردستان و ئێراندا بڵاو بوونەتەوە. بەشێک لە یارسانییەکان لە باشووری کوردستان دەژین. بۆ وێنە، لە '''[[خانەقین]]'''، '''[[کەرکووک]]'''، '''[[سلێمانی]]''' و '''[[هەولێر]]''' و تەنانەت لە مووسڵ و بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراقیشدا یارسانی دەژین. یارسانی لە شارەکانی باکووری کوردستان هەن، وەک دێرسیم و سێواس. هێندێکی دیکەیش لە ڕووسیە و لە ناوچەی “ئەلیزابت پول”، لە دەوروبەری “قارس”دا نیشتەجێن. | ||
لەگەڵ دەرکەوتنی “قوشچی ئۆغڵوو” لە ناوچەی ئازەربایجان و هەروەها بە هۆی بوونی شاوەیسقولی و ڕەچەڵەکی ئەو لە تورکستان و هەروەها لە سۆنگەی بڕەو و ئاشکرابوونی ئایینی یاری لەم ناوچەیەدا، هەندێک لە یارانی تورک(٣) هۆگر و پێوەستی ئەم ئایینە بوون. | |||
یەکەمین پەیڤی نووسراو بە شیوەی هۆنراوە لە زمانی کوردیدا، تایبەتە بە یارسان کە بە زاری گۆرانی یا هەورامی نووسراوە. | یەکەمین پەیڤی نووسراو بە شیوەی هۆنراوە لە زمانی کوردیدا، تایبەتە بە یارسان کە بە زاری گۆرانی یا هەورامی نووسراوە. | ||
یارسانی هەرگیز، نەچووەتە چوارچێوەی یاسایەکەوە کە ئازادیی خۆی لەدەست بدا و لە باری فیکرییەوە یەخسیر بێ. بەکاربردنی یاساوڕێسا بەشێوازی ئەخلاقی، هەنگاونانە بۆ گەیشتن بە ئامانجی مرۆیی. بەڵام ئەخلاق لە شێوازی سەرەتاییدا بە واتای ڕیفۆرمی تاکایەتی دێت و وەک پێداویستیی هەبوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتی خۆی پێشان دەدا. هەر ئەو مژارە دەبێتە هۆی ڕێزگرتن لە “تەواوەتی” و قبووڵنەکردنی خراپە و خراپی لە تاکەکانی کۆمەڵگەی یاریدا. ئەمەیش وەک پێداویستییەک بۆ دروستکردنی پەیوەندی و لێک نزیکبوونەوە خۆی دەردەخا و ئاشکرا دەبێ. | یارسانی هەرگیز، نەچووەتە چوارچێوەی یاسایەکەوە کە ئازادیی خۆی لەدەست بدا و لە باری فیکرییەوە یەخسیر بێ. بەکاربردنی یاساوڕێسا بەشێوازی ئەخلاقی، هەنگاونانە بۆ گەیشتن بە ئامانجی مرۆیی. | ||
بەڵام ئەخلاق لە شێوازی سەرەتاییدا بە واتای ڕیفۆرمی تاکایەتی دێت و وەک پێداویستیی هەبوونی مرۆڤ و مرۆڤایەتی خۆی پێشان دەدا. هەر ئەو مژارە دەبێتە هۆی ڕێزگرتن لە “تەواوەتی” و قبووڵنەکردنی خراپە و خراپی لە تاکەکانی کۆمەڵگەی یاریدا. ئەمەیش وەک پێداویستییەک بۆ دروستکردنی پەیوەندی و لێک نزیکبوونەوە خۆی دەردەخا و ئاشکرا دەبێ. | |||
بناغەی باوەڕی یاری، ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی. ئێمە دەتوانین ڕاستیی ئەم باوەڕە لە تەوەری “خۆناسی” و “مرۆڤخودایی”دا دەستنیشان بکەین کە بنەمای فیکریی ئەم ئایینەن. یارسان بەپێی فەلسەفەی دۆناودۆن، ئیمانی بەگشت بوونێک و بە باوەڕی جۆراوجۆر هەیە، هەر بۆیە هەموو “خود”ێک بە بەشێک لە خۆی دەزانێت. | بناغەی باوەڕی یاری، ڕێزگرتنە لە مرۆڤایەتی. ئێمە دەتوانین ڕاستیی ئەم باوەڕە لە تەوەری “خۆناسی” و “مرۆڤخودایی”دا دەستنیشان بکەین کە بنەمای فیکریی ئەم ئایینەن. یارسان بەپێی فەلسەفەی دۆناودۆن، ئیمانی بەگشت بوونێک و بە باوەڕی جۆراوجۆر هەیە، هەر بۆیە هەموو “خود”ێک بە بەشێک لە خۆی دەزانێت. | ||
لە یارساندا مژاری مرۆڤخودایی کاتێک بەسەر ڕوانگەی کەسێکدا زاڵ ببێت، بەو قەناعەتەی دەگەیەنێ کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا بەدوای خودادا بگەڕێ. ئاکامی دڵنەرمی و هەستی یەکترویستییش لە یارساندا، دەبێتە هۆی سازدانی سەمبولێکیی “جەم”. جەم خۆی لەخوێدا، هێمایەکی ئایینیە کە هزری یەکگرتوویی و یەکبوونی یار و یاران پێک دێنێ، تا ئەو شوێنەی سیمای یار لە ڕوخساری یاراندا بە دی بکرێ. | لە یارساندا مژاری مرۆڤخودایی کاتێک بەسەر ڕوانگەی کەسێکدا زاڵ ببێت، بەو قەناعەتەی دەگەیەنێ کە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا بەدوای خودادا بگەڕێ. ئاکامی دڵنەرمی و هەستی یەکترویستییش لە یارساندا، دەبێتە هۆی سازدانی سەمبولێکیی “جەم”. جەم خۆی لەخوێدا، هێمایەکی ئایینیە کە هزری یەکگرتوویی و یەکبوونی یار و یاران پێک دێنێ، تا ئەو شوێنەی سیمای یار لە ڕوخساری یاراندا بە دی بکرێ. | ||
خاوەنکار: | خاوەنکار: | ||
خاوەنکار، یانی خاوەنی کار، سێحەبی کار یا سێحەبکار. لە ئەدەبیاتی کوردیدا “خاوەن” بە واتای سێحەب دێت و مەبەست لە “خاوەنکار”یش ئافرێنەر و خاوەنی چەرخی گەردوونە. ئەم وشەیە هاوواتای “خودا”، “یەهووە” و “ڕۆحی پیرۆز”ە و لە کەلامەکانی یارساندا بە واتای جۆراوجۆری دیکەی وەک: “ساحیبکەرەم”، “پاشا”، “ساحیبکار”، “سوڵتانی حەقیقەت” و “شای هەورامان”یش لێک دراوەتەوە. لە یارساندا جەژنێک هەیە بە ناوی “خاوەنکار” و لەبەر ئەوەی “مەڕنۆ” وەک شوێنی ڕووداو یادی لێ دەکرێتەوە، ئەم جەژنە وەکوو جەژنی “مەڕنۆ”یش ناوی لێ دەبرێ. ئەم جەژنە بە خاتری ئامادەبوونی سوڵتان سەهاک و یارانی لە شوێنی ڕووداوەکە و سەرکەوتنی تیشک بەسەر تاریکاییدا و بوونی ڕەسمیی یارسان لە فۆرمی مرۆڤدا، وەک خاڵی وەرچەرخان و بنەڕەتیی بیرۆکەی یاری، یادی لێ دەکرێتەوە و هەموو ساڵێک لە کۆمەڵگەی یارساندا پیرۆز دەکرێت. | خاوەنکار، یانی خاوەنی کار، سێحەبی کار یا سێحەبکار. لە ئەدەبیاتی کوردیدا “خاوەن” بە واتای سێحەب دێت و مەبەست لە “خاوەنکار”یش ئافرێنەر و خاوەنی چەرخی گەردوونە. ئەم وشەیە هاوواتای “خودا”، “یەهووە” و “ڕۆحی پیرۆز”ە و لە کەلامەکانی یارساندا بە واتای جۆراوجۆری دیکەی وەک: “ساحیبکەرەم”، “پاشا”، “ساحیبکار”، “سوڵتانی حەقیقەت” و “شای هەورامان”یش لێک دراوەتەوە. | ||
لە یارساندا جەژنێک هەیە بە ناوی “خاوەنکار” و لەبەر ئەوەی “مەڕنۆ” وەک شوێنی ڕووداو یادی لێ دەکرێتەوە، ئەم جەژنە وەکوو جەژنی “مەڕنۆ”یش ناوی لێ دەبرێ. ئەم جەژنە بە خاتری ئامادەبوونی سوڵتان سەهاک و یارانی لە شوێنی ڕووداوەکە و سەرکەوتنی تیشک بەسەر تاریکاییدا و بوونی ڕەسمیی یارسان لە فۆرمی مرۆڤدا، وەک خاڵی وەرچەرخان و بنەڕەتیی بیرۆکەی یاری، یادی لێ دەکرێتەوە و هەموو ساڵێک لە کۆمەڵگەی یارساندا پیرۆز دەکرێت. | |||
'''مەڕنۆ:''' | '''مەڕنۆ:''' | ||
ھێڵی ٤٢: | ھێڵی ٥١: | ||
لە ڕێگە، لە نزیکی هەورامان و لە کێوی “شنروێ”ی ئێستادا، هێزێکی نەیار دوایان کەوتوون و هێرشیان کردوونەتە سەر. سوپایەک لەژێر ناوی “چیچەک”، کە پێک هاتبوون لە نەیاران و تاریکپەرستانی ناوچەکە، بە هاوکاری لەگەڵ هێزی پشتیوان کە بۆ پیلانگێڕی ڕەوانەی دەڤەرەکە کرابوون، ڕووبەڕووی سوڵتان سەهاک و یارانی بوونەتەوە. سوڵتان سەهاک لەگەڵ یارانی پەنا دەباتە ئەشکەوتێک بەناوی “مەڕنۆ” و بۆ ماوەی سێ شەو و سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنێتەوە. لە ئەنجامی هەڵکردنی با و بۆران و گەردەلوول، سوپای چیچەک لە پاش سێ ڕۆژ تەفروتونا دەبن و لە ئاکامدا بەهۆی ڕووداو و بەڵای سرووشتی، ناچار دەبن ناوچەکە بەجێ بەێڵن. | لە ڕێگە، لە نزیکی هەورامان و لە کێوی “شنروێ”ی ئێستادا، هێزێکی نەیار دوایان کەوتوون و هێرشیان کردوونەتە سەر. سوپایەک لەژێر ناوی “چیچەک”، کە پێک هاتبوون لە نەیاران و تاریکپەرستانی ناوچەکە، بە هاوکاری لەگەڵ هێزی پشتیوان کە بۆ پیلانگێڕی ڕەوانەی دەڤەرەکە کرابوون، ڕووبەڕووی سوڵتان سەهاک و یارانی بوونەتەوە. سوڵتان سەهاک لەگەڵ یارانی پەنا دەباتە ئەشکەوتێک بەناوی “مەڕنۆ” و بۆ ماوەی سێ شەو و سێ ڕۆژ لەوێ دەمێنێتەوە. لە ئەنجامی هەڵکردنی با و بۆران و گەردەلوول، سوپای چیچەک لە پاش سێ ڕۆژ تەفروتونا دەبن و لە ئاکامدا بەهۆی ڕووداو و بەڵای سرووشتی، ناچار دەبن ناوچەکە بەجێ بەێڵن. | ||
سوڵتان سەهاک، لە بەر ئەوەی سوپای چیچەک نەیتوانیبوو بە ئامانجی خۆی بگا و لە پلانەکەیاندا سەرکەوتوو نەبووبوون، دوای ڕۆژی سێیەم بڕیار دەدا جەژنێک بەڕێوە ببا بە ناوی جەژنی “خاوەنکار”. ئەم جەژنە، بە جەژنی “مەڕنۆ”یش ناوبانگی ڕۆیشتوە. دوای بەڕێوەچوونی جەژنەکە، سوڵتان و یارانی درێژە بە سەفەرەکەیان دەدەن و دەگەنە هەورامان. | سوڵتان سەهاک، لە بەر ئەوەی سوپای چیچەک نەیتوانیبوو بە ئامانجی خۆی بگا و لە پلانەکەیاندا سەرکەوتوو نەبووبوون، دوای ڕۆژی سێیەم بڕیار دەدا جەژنێک بەڕێوە ببا بە ناوی جەژنی “خاوەنکار”. ئەم جەژنە، بە جەژنی “مەڕنۆ”یش ناوبانگی ڕۆیشتوە. دوای بەڕێوەچوونی جەژنەکە، سوڵتان و یارانی درێژە بە سەفەرەکەیان دەدەن و دەگەنە هەورامان. | ||