حەجی جندی و ئاڤێتیک ئیساحاکیان- یەریڤان ساڵی 1955

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search

حەجی جندی و هۆزانەوان ئاڤێتیک ئیساحاکیان ، نووسەرانی گەنجی کورد. یەریڤان ساڵی 1955.

16-12-2024 183431.jpg

حەجی جندی بۆ ماوەی 8 ساڵ وەک بەرپرسی کوردۆلۆژی لەناو ئەکادیمیای زانستی ئەرمەنستان کاری کردووە.

چەندین کتێب و بابەتی لێکۆڵینەوە و وەرگێڕانی نووسیوە لەوانە:

حەجی جندی بە گشتی 8 کتێبی پەروەردەیی، 19 کتێبی زمان و وێژەی کوردی بۆ قوتابخانەکان و 5 کتێبی داستانی کوردی لەگەڵ لێکۆڵینەوە و ١٦ کتێبی فۆلکلۆر، 02 کتێبی ڕێزمان و02 کتێبی لە سەر وێژەی کوردانی ئەرمەنستان و کۆمەڵە شیعری کوردی، لە جندی بە جێماوە. ھەندێک لە بەرھەمەکانی:

  • ھەواری، ڕۆمان، ١٩٦٧، ئەرمەنستان.
  • فۆلکلۆری کورمانجی، ١٩٣٦.
  • کلامی کوردیی گەلەری، ١٩٣٦.
  • کەر و کولکێ سلێمان سلیڤی، لێکۆڵینەوە، ١٩٤١.
  • فۆلکلۆری کوردی، ١٩٤٧.
  • کورئوغلی بە کوردی، ١٩٥٣.
  • لێکۆڵینەوەی لە سەر مەم و زین، ١٩٥٦.
  • بەیت سەرھاتی کوردی، ١٩٦٢.
  • کلامی جەماعەتا کوردایێ ئێراق، ١٩٧٥.
  • تێکست و لێکۆڵینی ڕۆستەمی زاڵی کوردی، ١٩٧٧.
  • تێکست و لێکۆڵینی یوسف و زولەیخا، ٢٠٠٣.

مانو بەرزنجی