جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «یاشار کەمال»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٠: | ھێڵی ١٠: | ||
دوای تەواوکردنی ناوەندی، دەستی بە کۆکردنەوەی فۆلکلۆر کرد و یەکەم کتێبی بە ناوی (Ağıtlar) کە ئەو ئێلێژیانەی لەخۆدەگرێت کە لە چوکورۆڤا و تاورۆسەوە( Çukurova ve Toroslardan) لە نێوان ساڵانی 1941-1940 | دوای تەواوکردنی ناوەندی، دەستی بە کۆکردنەوەی فۆلکلۆر کرد و یەکەم کتێبی بە ناوی (Ağıtlar) کە ئەو ئێلێژیانەی لەخۆدەگرێت کە لە چوکورۆڤا و تاورۆسەوە( Çukurova ve Toroslardan) لە نێوان ساڵانی 1941-1940 | ||
لە کاتی ئەنجامدانی خزمەتە سەربازییەکەی لە قەیسەری، یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناوی چیرۆکی پیس (Pis Hikâye) | لە کاتی ئەنجامدانی خزمەتە سەربازییەکەی لە قەیسەری، یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناوی چیرۆکی پیس (Pis Hikâye) لە ساڵی 1946 لە تەمەنی بیست و سێ ساڵیدا نووسی. | ||
لە ساڵی 1948 دوای چیرۆکی(Bebek)و(Dükkâncı)ی نووسی. ناوی ناوبانگی وەک پێرتەڤ نایلی بۆراتاڤ، نوروڵا ئەتاچ و گوزین دینۆ لە دەوروبەری گۆڤاری چیغ کە لە ساڵانی چلەکاندا لە ئەدەنە بڵاوکرایەوە، ناسرا. | لە ساڵی 1948 دوای چیرۆکی(Bebek)و(Dükkâncı)ی نووسی. ناوی ناوبانگی وەک پێرتەڤ نایلی بۆراتاڤ، نوروڵا ئەتاچ و گوزین دینۆ لە دەوروبەری گۆڤاری چیغ کە لە ساڵانی چلەکاندا لە ئەدەنە بڵاوکرایەوە، ناسرا. | ||
ھێڵی ١٦: | ھێڵی ١٦: | ||
بە تایبەتی نزیکایەتی نیگارکێش عابیدین دینۆ لەگەڵ برا گەورەکەی عارف دینۆ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەسەندنی جیهانی بیرکردنەوە و ئەدەبیاتی یاشار کەمال هەبوو. | بە تایبەتی نزیکایەتی نیگارکێش عابیدین دینۆ لەگەڵ برا گەورەکەی عارف دینۆ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەسەندنی جیهانی بیرکردنەوە و ئەدەبیاتی یاشار کەمال هەبوو. | ||
یاشار کەمال | یاشار کەمال لە ژێر ناوی کەمال سادک گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli) نووسینە جۆراوجۆرەکان بڵاوکردۆتەوە ، بۆ یەکەمجار ناوی خۆی بەکارهێناوە کاتێک چووەتە ناو ڕۆژنامەی جمهورییەت و لە نێوان | ||
ساڵانی1951-1963 دا وەک حیکایەتنامە و نووسەر و پەیامنێر لەو ڕۆژنامەیەدا کاری کردووە. | |||
لەو ماوەیەدا بە زنجیرە چاوپێکەوتنەکانی کە تێیدا کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی ئەنادۆڵی خستەڕوو، زیاتر ناسراو و بەناوبانگ بوو. | |||
[[پەڕگە:یاشار کەمال12.jpg|وێنۆک|چەپ]] | [[پەڕگە:یاشار کەمال12.jpg|وێنۆک|چەپ]] | ||
وەک پێداچوونەوەی ١٤:٣٢، ٥ی ئازاری ٢٠٢٣
یەشار کەمال ناوی تەواوی کەمال سەدیق گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli)ە لە 6ی تشرینی یەکەمی 1923 لە دایک و باوکێکی کوردی هەژار لە گوندی گۆگچەلی لە دایکبووە.
لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە،.
بەناوبانگترین بەرهەمی زنجیرە ڕۆمانی (İnce Memed) یە کە لە ماوەی نزیکەی ٣٢ ساڵدا تەواو بووە.
یاشار کەمال لە ساڵی 1939 لە تەمەنی 16 ساڵیدا یەکەم شیعری خۆی بە ناوی (سەیحان,Seyhan) لە گۆڤاری بە ناوی فیکیرلەر(Fikirler) بڵاوکردەوە.
دوای تەواوکردنی ناوەندی، دەستی بە کۆکردنەوەی فۆلکلۆر کرد و یەکەم کتێبی بە ناوی (Ağıtlar) کە ئەو ئێلێژیانەی لەخۆدەگرێت کە لە چوکورۆڤا و تاورۆسەوە( Çukurova ve Toroslardan) لە نێوان ساڵانی 1941-1940 لە کاتی ئەنجامدانی خزمەتە سەربازییەکەی لە قەیسەری، یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناوی چیرۆکی پیس (Pis Hikâye) لە ساڵی 1946 لە تەمەنی بیست و سێ ساڵیدا نووسی.
لە ساڵی 1948 دوای چیرۆکی(Bebek)و(Dükkâncı)ی نووسی. ناوی ناوبانگی وەک پێرتەڤ نایلی بۆراتاڤ، نوروڵا ئەتاچ و گوزین دینۆ لە دەوروبەری گۆڤاری چیغ کە لە ساڵانی چلەکاندا لە ئەدەنە بڵاوکرایەوە، ناسرا.
بە تایبەتی نزیکایەتی نیگارکێش عابیدین دینۆ لەگەڵ برا گەورەکەی عارف دینۆ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەسەندنی جیهانی بیرکردنەوە و ئەدەبیاتی یاشار کەمال هەبوو.
یاشار کەمال لە ژێر ناوی کەمال سادک گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli) نووسینە جۆراوجۆرەکان بڵاوکردۆتەوە ، بۆ یەکەمجار ناوی خۆی بەکارهێناوە کاتێک چووەتە ناو ڕۆژنامەی جمهورییەت و لە نێوان ساڵانی1951-1963 دا وەک حیکایەتنامە و نووسەر و پەیامنێر لەو ڕۆژنامەیەدا کاری کردووە.
لەو ماوەیەدا بە زنجیرە چاوپێکەوتنەکانی کە تێیدا کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی ئەنادۆڵی خستەڕوو، زیاتر ناسراو و بەناوبانگ بوو.
یاشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار ھاوسەرگیری کردووە یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ (تیلدا) سێرێرۆ کە بەڕەچەڵەک جوولەکە بوو وە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو
لە ساڵی2002 کە مامۆستای زانکۆی بیلگییە بوو لە ئەستەنبوڵ.
سەرەتای مێژووی نووسینی یەشار کەمال بۆ ساڵی 1947 دەگەڕێتەوە کە یەکەم چیرۆکی نووسی.
لە سالی 1975 کۆمەڵێک چیرۆک بەچاپ دەگەیێنێت و پاشان دەیان پەڕتووکی تر دەنووسێت وەک (حەمەدۆک و زەوی ئاسن و ئاسمانی زیو، ئەگەرماربکوژن و دەرگای قەلاو سەیرکەئاوی فوڕات چەند خوێنڕێژە) چەندین پەڕتووکی تر کەبۆ دەیان زمانی تر وەرگێڕدراون، لەگەڵ نووسینی چەند ڕۆمانێکی داستانی (سێ ئەفسانەی ناو ئەنادۆل و ئەفسانەی چیای ئاگری و ئەفسانەی گلگامێش) و هەروەها دەیان وتار کە لە هەموو یان کاریگەرتر لە ساڵی 1995 وتارێکی سیاسی بڵاوکردەوەو لەگۆڤارێکی ئەلمانی بەناوی (ژن) ، وتارەکە بەناوی کێلگەی مردن دەنووسێت، لە وتارەکەدا باس لە خواستەکانی گەلی کورد دەکات لە تورکیا، کە دەنگدانەوەیەکی گەورەی لەناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی کوردی و ئەلمانی و تورکی درووست کرد.
هەر لەو وتارەدا ئاماژە بەو تاوانانە دەکات کە بەرانبەر بە گەلی کورد ئەنجامدراوە بەتایبەت وێرانکردنی زیاتر لە (1000) گوند و کۆچبەرکردنی خەڵکەکەی بۆ مەترە پۆلەکانی تورکیا و ئەوروپا و ئەنجامدانی (1800) تاوانی بکەری نادیار و بێ سەروشوێنکردنی دەیان کەس.
یەشار کەمال بەدەیان خەلاتی لەناوەخۆی تورکیا و دەرەوەی وەک خەلاتی (سینۆ دێل دوسا و خەلاتی نێودەوڵەتی کەتالۆنیا و خەلاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خەلاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین) و چەندین خەلاتی تری بەنرخی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو پاڵێوراوبووەبۆوەرگرتنی خەلاتی نۆبل لەئەدەب.
ئێستاش بە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی تورکیا دەژمێردرێت لە ڕیزی عەزیز نەسین و نازم حیکمەت و مەحمود مەقال و فەقیر بایقورت.