یاشار کەمال

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
یاشار کەمال1.jpg

کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: مانو بەرزنجی

یەشار کەمال ناوی تەواوی کەمال سەدیق گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli)ە لە 6ی تشرینی یەکەمی 1923 لە دایک و باوکێکی کوردی بەناوی نیگار خانم (Nigâr Hanım)و سەدیق ئەفەندی جوتیار ( Sadık Efendi) لە گوندی ئێرنیس (ئەمڕۆ ئونسێلی) لە شارۆچکەی مورادییە لەسەر ڕێگای وان-ئەرچیش نزیک لە دەریاچەی وان لە گوندی هێمیت (ئەوکات ناوی: گۆکچەلی یان گۆگچەلی؛ ناوی ئەمڕۆ: گۆکچەدام) لە دایکبووە.

یاشار کەمال پێناس.jpg

یاشار کەمال لەماوەی ژیانی دووجار ھاوسەرگیری کردووە. یەکەمیان لە ساڵی 1952 لەگەڵ (تیلدا) سێرێرۆ (Thilda Serrero Gökçeli) کە بەڕەچەڵەک جوولەکە بوو وە دووەم ھاوسەرگیری لەگەڵ عایشە بابان بوو .

یاشار کەمال کە بە کۆچی دوایی تیلدا سێرێرۆ گۆکچەلی لە 17-01-2001 زۆر دڵتەنگ دەبێت ، نەک تەنها هاوبەشی ژیانی خۆی، بەڵکو هەموو شتێکی لەدەستدا.

یاشار کەمال بەهۆی تەمەنیەوە هەست بە تەنیایی دەکات کارەکانی رۆژانەی ناتوانیت بەڕێوەبەرێت، بۆیە بۆجاری دووەم لە ڕێکەوتی لە 01-08-2002 هاوسەرگیری لەگەڵ ئایشە سێمیحە بابان(Ayşe Semiha Baban) کرد، کە ناوبراو دەرچووی زانکۆی بۆغازیچی و زانکۆی هارڤارد بووە و لە زانکۆکەدا وانەبێژی پەیوەندییە گشتیەکان بووە.

هەر کەسوکاری ئەو دوو هاوسەرە بانگهێشتی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکە کرابوون، کە لەلایەن سەلامی ئۆزتورک، سەرۆکی شارەوانی کادیکۆی ئەوکاتە پێشکەشکرا.

یاشار کەمال 120.jpg

زانیاری جیاواز لەسەر مێژووی لەدایکبوونی نووسەر لە سەرچاوەی جۆراوجۆرەکاندا هەیە. لە فەرهەنگی ئەدەبیاتی تورکی کە لەلایەن بێهچەت نەکاتیگیلەوە نووسراوە، ساڵی 1922 هاتووە. لە فۆتۆبایۆگرافیای یاشار کەمال کە لەلایەن توبا تارکار چاندارەوە ئامادەکراوە ئاماژە بە 29-01-1923 کراوە .

یاشار کەمال لە ناسنامەکەیدا کە دەیگوت بەرواری لەدایکبوونم ساڵی 1926 بووە، هەروەها دەڵیت لە دوای تەواوکردنی خوێندنی سەرەتایی ناسنامەکەی وەرگرتووە و بەپێی حیساباتی خۆی، بەرواری لەدایکبوونی ساڵی1923 بووە.

یاشار کەمال بە ئاماژەدان بەوەی کە ڕەنگە ئەم بەروارەش هەڵە بێت، وتی کە ئەو لەدایکبووە کاتێک خەڵکی گوندەکە لە فەلاتەکە گەڕاونەتەوە، و هاوکات بووە لەگەڵ مانگی ئۆکتۆبەر.

بەپێی گێڕانەوەی خۆی، یاشار کەمال، لە گوندێکی تورکمانی لە دایکبووە و گەورە بووە لە یەک خێزانی کورد، لە ماڵەوە بە زمانی کوردی و لە گوندەکەدا بە زمانی تورکی قسەی کردووە. باوکی کە لە هۆزی لوڤان بووە، کاتێک جەنگی جیهانی یەکەم سەریهەڵدا، لەگەڵ خێزانەکەی دەستی بە کۆچکردن کردووە.

ئەوان لە وانەوە هاتنە ئامەد و لەوێشەوە بۆ چوکرۆڤا لە ئەنجامی کۆچکردن کە ساڵ و نیوێک بەردەوام بوو.

لەو کاتەدا لە گوندی حەمیتە نیشتەجێ بوون، کە تورکمانەکانی شەست ماڵ سەر بە کادرلی بوون، دەشڵێت: "باوک و دایکم خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵن، کاتێک سوپای ڕووسیا لە ساڵی 1915 وانیان داگیرکرد، لەوێوە لە ماوەی ساڵ و نیوێکدا هاتنە چوکورۆڤا و لەم گوندە نیشتەجێ بوون، جگە لە گوندی ئێمە کەسێکی دیکە لە گوندەکەدا نەبوو کە بە زمانی کوردی قسە بکات".

کاتێک خۆم ناسی، کوردی تەنیا لە ماڵی ئێمەدا دەگوترا، کە من لەدایک بووم، باوکم زۆر پیر بوو، ڕەنگە تەمەنی لە پەنجا ساڵ زیاتر بوو، دایکم زۆر بچووک بوو، تەمەنی حەڤدە ساڵ بوو بەناوبانگترین بەرهەمی زنجیرە ڕۆمانی (İnce Memed) یە کە لە ماوەی نزیکەی 32 ساڵدا تەواو بووە.

یاشار کەمال121.jpg

یاشار کەمال لە ساڵی 1939 لە تەمەنی 16 ساڵیدا یەکەم شیعری خۆی بە ناوی (سەیحان,Seyhan) لە گۆڤاری بە ناوی فیکیرلەر(Fikirler) بڵاوکردەوە.

دوای تەواوکردنی ناوەندی، دەستی بە کۆکردنەوەی فۆلکلۆر کرد و یەکەم کتێبی بە ناوی (Ağıtlar) کە ئەو ئێلێژیانەی لەخۆدەگرێت کە لە چوکورۆڤا و تاورۆسەوە( Çukurova ve Toroslardan) لە نێوان ساڵانی 1941-1940 لە کاتی ئەنجامدانی خزمەتە سەربازییەکەی لە قەیسەری، یەکەم چیرۆکی خۆی بە ناوی چیرۆکی پیس (Pis Hikâye) لە ساڵی 1946 لە تەمەنی بیست و سێ ساڵیدا نووسی.

لە ساڵی 1948 دوای چیرۆکی(Bebek)و(Dükkâncı)ی نووسی. ناوی ناوبانگی وەک پێرتەڤ نایلی بۆراتاڤ، نوروڵا ئەتاچ و گوزین دینۆ لە دەوروبەری گۆڤاری چیغ کە لە ساڵانی چلەکاندا لە ئەدەنە بڵاوکرایەوە، ناسرا.

بە تایبەتی نزیکایەتی نیگارکێش عابیدین دینۆ لەگەڵ برا گەورەکەی عارف دینۆ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر گەشەسەندنی جیهانی بیرکردنەوە و ئەدەبیاتی یاشار کەمال هەبوو.

یاشار کەمال لە ژێر ناوی کەمال سادک گۆکچەلی (Kemal Sadık Gökçeli) نووسینە جۆراوجۆرەکان بڵاوکردۆتەوە ، بۆ یەکەمجار ناوی خۆی بەکارهێناوە کاتێک چووەتە ناو ڕۆژنامەی جمهورییەت و لە نێوان ساڵانی1951-1963 دا وەک حیکایەتنامە و نووسەر و پەیامنێر لەو ڕۆژنامەیەدا کاری کردووە.

لەو ماوەیەدا بە زنجیرە چاوپێکەوتنەکانی کە تێیدا کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی گەلی ئەنادۆڵی خستەڕوو، زیاتر ناسراو و بەناوبانگ بوو.

یاشار کەمال12.jpg
یاشار کەمال 25.jpg
کەمال تاهیر رۆماننووس و یاشار کەمال
کەمال تاهیر رۆماننووس و یاشار کەمال
یاشار کەمال فیلم.jpg

هەر لەو وتارەدا ئاماژە بەو تاوانانە دەکات کە بەرانبەر بە گەلی کورد ئەنجامدراوە بەتایبەت وێرانکردنی زیاتر لە (1000) گوند و کۆچبەرکردنی خەڵکەکەی بۆ مەترە پۆلەکانی تورکیا و ئەوروپا و ئەنجامدانی (1800) تاوانی بکەری نادیار و بێ سەروشوێنکردنی دەیان کەس.

یەشار کەمال بەدەیان خەلاتی لەناوەخۆی تورکیا و دەرەوەی وەک خەلاتی (سینۆ دێل دوسا و خەلاتی نێودەوڵەتی کەتالۆنیا و خەلاتی ئازایەتی بەگژداچونەوەی لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی جیهانی و خەلاتی دکتۆرای لەلایەن زانکۆی بەرلین) و چەندین خەلاتی تری بەنرخی لەسەر ئاستی ناوخۆو دەرەوەی تورکیا پێ بەخشراوە، لەگەڵ ئەوەشدا لەساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو پاڵێوراوبووەبۆوەرگرتنی خەلاتی نۆبل لەئەدەب.

یاشار کەمال.jpg

ئێستاش بە یەکێک لە نووسەرە بەناوبانگەکانی تورکیا دەژمێردرێت لە ڕیزی عەزیز نەسین و نازم حیکمەت و مەحمود مەقال و فەقیر بایقورت.

یاشار کەمال55.jpg

یاشار کەمال لە ڕێکەوتی 28ی شوباتی ساڵی 2015 کۆچی دوایی کردووە،.

یاشار کەمال19.jpg
یاشار کەمال 26.jpg

بابەتە پەیوەستکراوەکان