جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سەلاحەدین دەمیرتاش»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٢ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:سەڵاحەدین دەمیرتاش.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:سەڵاحەدین دەمیرتاش1.jpg|وێنۆک]]
 
سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە  مانگی گوڵانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە.  
سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە  مانگی گوڵانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە.  


ھێڵی ٩: ھێڵی ١٠:


ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.
ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.
 
[[پەڕگە:سەڵاحەدین دەمیرتاش.jpg|وێنۆک]]


'''دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ٢٠١٤.'''
'''دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ٢٠١٤.'''
ھێڵی ١٩: ھێڵی ٢٠:
'''ئاشنابوون بە دۆزی کورد و ھاتنە ناو سیاسەت'''
'''ئاشنابوون بە دۆزی کورد و ھاتنە ناو سیاسەت'''


دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی نەورۆزی ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، کاتێک خوێندکاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاکەیان لەسەر چەرمەسەرییەکانی کورد بەدەست حکوومەتی سەدام حوسێن و کیمیابارانی '''[[ھەڵەبجە]]'''، بۆ یەکەم جار زانیوییەتی کە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێکراوەیە بەڵام ھەر بە پێشنیاری مامۆستاکەی، ھەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیکی نەکاتەوە ھەرچەند ئەشقی بە موزیکژەنی، لە موزیکی کوردی نزیک دەکاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێک بە دزی دایک و باوکی، گوێ لە گۆرانی کوردی بگرێ.  
دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی نەورۆزی ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، کاتێک خوێندکاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاکەیان لەسەر چەرمەسەرییەکانی کورد بەدەست حکوومەتی سەدام حوسێن و کیمیابارانی '''[[هەڵەبجە]]'''، بۆ یەکەم جار زانیوییەتی کە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێکراوەیە بەڵام ھەر بە پێشنیاری مامۆستاکەی، ھەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیکی نەکاتەوە ھەرچەند ئەشقی بە موزیکژەنی، لە موزیکی کوردی نزیک دەکاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێک بە دزی دایک و باوکی، گوێ لە گۆرانی کوردی بگرێ.  


ناوبراو دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەلHEP لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزینەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی '''[[ئامەد]]''' دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە.  
ناوبراو دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەلHEP لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزینەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی '''[[ئامەد]]''' دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە.  

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٥:٤٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٣

سەڵاحەدین دەمیرتاش1.jpg

سەڵاحەدین دەمیرتاش (بە کوردیی زازاکی: Selahattîn Demîrtaş) نووسەر و سیاسەتمەدارێکی کوردی زازایە، لە مانگی گوڵانی ساڵی ١٩٧٣دا لە شارۆچکەی پالۆی سەر بە پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستان لەدایکبووە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧دا لەسەر لیستی پارتی کۆمەڵگای دیموکراتیک (DTP) وەکوو نوێنەری پارێزگای ئامەد بۆتە ئەندامی پەرلەمانی تورکیا و لە دوای قەدەغەکردنی ئەم پارتە لە لایەن دادگای دەستووری تورکیاوە، لە ساڵی ٢٠١٠دا بوو بە ھاوسەرۆکی پارتی ئاشتی و دیموکراسی (BDP)، ئێستاش سەڵاحەدین دەمیرتاش ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپەیە.

ناوبراو کوردی زازایە و دەرچووی کۆلێژی یاسایی زانکۆی ئانکارایە.

دەمیرتاش بەر لەوەی بە شێوەی ئەکتیڤ بێتە ناو سیاسەت، لە بەڕێوەبەرانی لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (IHD) بوو.

ناوبراو ھەروەھا لە دامەزرێنەرانی لقی ئامەدی ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و ڕێکخستنی مافی مرۆڤی تورکیاشە.

سەڵاحەدین دەمیرتاش.jpg

دەنگدانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ٢٠١٤.

لە ٤ی گەڵارێزانی ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ و ئەندامپەرلەمانەکانی ھەدەپە بەتۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ پەکەکە دەستگیرکرا.

لە مانگی خەرمانانی ساڵی ٢٠٢١، سەلاحەدین دەمیرتاش خەڵاتی ئەو ساڵەی ڤایمەر بۆ داکۆکی کردن لە مافەکانی مرۆڤی وەرگرت.

ئاشنابوون بە دۆزی کورد و ھاتنە ناو سیاسەت

دەمیرتاش دەڵێ لە مانگی نەورۆزی ساڵی ١٩٨٨ی زایینی، کاتێک خوێندکاری پۆلی دووی دواناوەندی بووە، بە بیستی دەنگی دروشمی خۆپێشاندەران لە دەرەوەی قوتابخانەکەی لە ئامەد و ئاخافتنی مامۆستاکەیان لەسەر چەرمەسەرییەکانی کورد بەدەست حکوومەتی سەدام حوسێن و کیمیابارانی هەڵەبجە، بۆ یەکەم جار زانیوییەتی کە ئەویش سەر بەو نەتەوە ستەملێکراوەیە بەڵام ھەر بە پێشنیاری مامۆستاکەی، ھەوڵ دەدا لە سیاسەت نزیکی نەکاتەوە ھەرچەند ئەشقی بە موزیکژەنی، لە موزیکی کوردی نزیک دەکاتەوە و ناچار دەبێ ساڵانێک بە دزی دایک و باوکی، گوێ لە گۆرانی کوردی بگرێ.

ناوبراو دەگێڕێتەوە کە شوێنبزرکرانی سەرۆکی پارتی ڕەنجی گەلHEP لە ساڵی ١٩٩١ی زایینی و دۆزینەوەی تەرمەکەی پاش سێ ڕۆژ و ئاڵۆزییەکانی ئامەد دوای ئەو ڕووداوە، بۆ یەکەم جار سەرنجی ڕاستەوخۆی ناوبراوی بۆ سیاسەت ڕاکێشاوە.

ھەروەھا قۆڵبەستکرانی برایەکی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە ڕێکخستنی گەنجانی پەکەکە لە زانکۆی موغوڵا و سزادانی بە ٢٤ ساڵ زیندان بەھۆی نەبوونی دەرفەتی ماددی بۆ گرتنی پارێزەر، وای لێ کردووە کە خوێندن لە بواری بەڕێوەبەری دەریاوانی لە زانکۆی ئیزمیر جێبھێڵێ و ساڵی ١٩٩٣، لە زانکۆی ئانکارا دەست بە خوێندنی یاسا بکات.

ساڵی ٩٥، ھەر لە زانکۆ ھەوڵی داوە بچێتە شاخ بەڵام بە گیرانی لینکە تەشکیلاتییەکەی، پلانەکەی لێ ئاشکرا بووە و دواتر بەم ھۆیە بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قۆڵبەست کراوە.

لە پارێزڤانیی مافی مرۆڤەوە تا سەرۆکایەتیی بەدەپە

دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٠وە بۆ ئەملا، لەگەڵ عوسمان بایدەمیر و کۆمەڵێک یاساناس و چالاکی مافی مرۆڤ، لە بەڕێوەبەریی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا بووە و بەدواداچوونی بۆ سەدان دۆسیەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە باکووری کوردستان کردووە.

پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٤دا، بایدەمیر بۆتە شارەداری گەوەرەشاری ئامەد، سەلاحەدین دەمیرتاش جێی ناوبراوی لە سەرۆکایەتیی کۆمەڵەی مافی مرۆڤدا گرتۆتەوە.

ناوبراو بە ھۆی بەشداری لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ڕۆژ تیڤی لە ساڵی ٢٠٠٦ی زایینیدا، بە تۆمەتی پڕۆپاگەندەکردن بۆ پەکەکە، سەرەتا بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا بەڵام دادگای پێداچوونەوە، دواتر سزاکەی بۆ پێنج ساڵ زیندانی ھەڵپەسێدرا گۆڕی.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٧ی زاییندا لە جێگەی خەتیب دیجلە، لە ئامەد وەک کاندیدی سەربەخۆ لە لیستی دەتەپە کاندید کرا و توانی نوێنەری ئەو شارە لە پارلەمانی تورکیا.

دەمیرتاش لەو ساڵانەدا وەک جێگری بەرپرسی فڕاکسیۆنی دەتەپە لە پارلەمانی تورکیا درێژەی بە سیاسەت دەدا بەڵام بە داخرانی حیزبەکە لە بەھاری ٢٠٠٩دا، تێکەڵ بە بەدەپەی دەستەخوشکی DTP بوو.

دەمیرتاش، پاش داخرانی دەتەپە و قەدەخەکرانی سیاسەت کە زۆربەی دامەزرێنەرانی ئەو حیزبە، لە کۆنگرەی ئاوارتەی پارتی ئاشتی و دیمۆکراسیBDPدا بە زۆرینەی ڕەھای دەنگی ئەندامانی کۆنگرە، لە فێبرواری ٢٠١٠دا، وەک یەکەم سەرۆکی ئەو حیزبە ھەڵبژێردرا.

ناوبراو لە سێپتامبری ٢٠١١شدا بۆ جاری دووھەم، لەگەڵ «گوڵتەن کشاناک»، وەک ھاوسەرۆکی بەدەپە ھەڵبژێرایەوە.

سەرۆکی تازە ھەڵبژێردراوی بەدەپە لەمەودوا بە شێوەیەکی ئەکتیڤتر لە جاران ھاتە ناو سیاسەت و ڕۆڵی چالاکانەی لە وتووێژەکانی ناسراو بە قۆناخی ئۆسلۆ، ڕەوتی ئاشتی، کۆمەڵکوژی ڕۆبۆسکی، دۆسیەی کەجەکە و ھتد گێڕا و بوو بە یەکێک لە سیما ناسراوەکانی تورکیا.

لە ساڵی ٢٠١١ش، وەک یەکێک لە بەربژێرانی بەرەی ڕەنج، ئازادی و دێمۆکراسی، لە جۆڵەمێرگ خۆی پاڵاوات و بۆ دووھەم جار وەک پارلەمانتار ھەڵبژێردرا.

ھەدەپە و ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆمار

ساڵی ٢٠١٢ی زایینی، دەمیرتاش و ھاوحیزبییەکانی، بەمەبەستی پێکھێنانی بەرەیەکی بەرفراوانتر لە چین و توێژە جیاوازەکانی کوردستان و تورکیا، حیزبێکی چەترئاسای فرەدەنگ بە ناوی پارتی دێمۆکراتیکی گەلان [HDP]یان دامەزراند.

دەمیرتاش لەگەڵ فیگەن یوکسەکداغ، لە ٢٢ی پوشپەڕ ھەمان ساڵدا، وەک ھاوسەرۆکانی ھەدەپە ھەڵبژێردران.

دەمیرتاش لە لایەن حیزبەکەیەوە لە مانگی گەڵاوێژی ساڵی ٢٠١٤ دا وەک بەربژێری پۆستی سەرۆکایەتیی کۆمار دیاری کرا و لەم قۆناخەدا ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕەجەب تەییپ ئەردۆغان، سەرۆک و دامەزرێنەری ئاکەپە و سەرۆک وەزیری ١٢ ساڵی ڕابردووی تورکیا کەوتە ڕکابەریی ڕاستەوخۆ.

ناوبراو ھەرچەند لەو ڕکەبەرییە نابەرابەرەدا، سەرکەوتنی بەدەست نەھێنا و وەک سەرۆککۆماری تورکیا ھەڵنەبژێردرا بەڵام لە سەردەمی بانگەشەی ھەڵبژارداندا، توانی سەرنجی زیاتری کۆمەڵگا و مێدیای تورکیا بۆ لای خۆی و حیزبەکەی ڕابکێشێ و ڕێژەی ٩٫٧٦ی دەنگەکان بەدەست بھێنێ.

شتێک کە سەرکەوتنی دواتری حیزبەکەی لە ھەڵبژاردنی گشتیی تورکیای مسۆگەر کرد.

سەلاحەدین دەمیرتاش، وەک ھاوسەرۆکی ھەدەپە لە ھەڵبژاردنی حەوتی ڕێبەندانی ساڵی ٢٠١٥دا، ڕۆڵی سەرەکیی بانگەشەی ھەڵبژاردنی حیزبەکەی لەئەستۆ بوو.


سەلاحەدین دەمیرتاش لە ساڵی ٢٠٠٢ی زاینییەوە لەگەڵ باشاک دەمیرتاش مامۆستا و نووسەر ژیانی ھاوسەری پێکھێناوە و باوکی دوو کچ بە ناوەکانی دەلال و دڵدایە.