جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «زەمبیلفرۆش»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٠٠: | ھێڵی ١٠٠: | ||
مامۆستا گێو موکریانی ساڵی 1967 زەمبیلفرۆشی لە دوای کۆکردنەوەی سەرچاوە کورمانجی و لکە زاری بادینی بە سۆرانی بە چاپ گەیاندووە.<ref>سەرچاوە:ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان</ref> | مامۆستا گێو موکریانی ساڵی 1967 زەمبیلفرۆشی لە دوای کۆکردنەوەی سەرچاوە کورمانجی و لکە زاری بادینی بە سۆرانی بە چاپ گەیاندووە.<ref>سەرچاوە:ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان</ref> | ||
* '''[[زەمبیلفرۆش كێیە و چۆن گەیشتە باتیفا]]''' | |||
* '''[[قەڵای زەمبیلفرۆش]]''' | |||
[[پۆل:کەسایەتی]] [[پۆل:میتۆلۆژیای کوردی]] | [[پۆل:کەسایەتی]] [[پۆل:میتۆلۆژیای کوردی]] |
دوایین پێداچوونەوەی ١٦:١٨، ٩ی ئازاری ٢٠٢٣
ناوی زەمبیلفرۆش میر سەعید کوڕی میر حەسەن پاشای ئامەد بووە.
میر سەعید لاوێکی زۆر شۆخ و شەنگ و جوان بووە و ھەر کەسێک چاوی پێ کەوتبا، دڵی دەبرژا.
میر سەعید زۆر حەزی لە ڕاو و نێچیر کردووە و ژیانێکی خۆشی ڕابردووە، ھەتا ڕۆژێک، کاتێک بۆ ڕاو دەچیتە دەرەوەی زاخۆیە، لە نزیک گۆڕستانێک دەبینێت کۆمەڵێک خەڵک، خەریکن مردوویێکی دەنێژن.
میر سەعید دەپرسێت ئەوە کێیە؟ دەبینێت جەوانێکی چاردە ساڵەیە و دەڵێت ئایا منیش دەمرم و بەم شێوەیە دەمنێژن؟
ئەم ڕووداوە کار دەکاتە سەر باری دەروونی میر سەعید و بەرەو ژیانی دەروێشی دەیبات.
میرسەعید پاشایەتی وەلا دەنێت و دەست لە خۆشییەکانی دونیا ھەڵدەگرێت بەرەو عەبدایەتی و دەروێشی و خوداترسی دەڕوات.
شاری ئامەد بەجێ دێڵیت و دەڕواتە مێردین و لەوێ دەبێتە زەمبیلفرۆش و ژیانی خۆی و خێزانەکەی لەڕێی دروستکردنی زەمبیل و زەمبیل فرۆشتنەوە بەڕێ دەبات.
دەڵێت:
لە ڕیا خوەدێ دێ بم عەوداڵ
سەلکا دێگێرم ماڵ ب ماڵ
دا بخوە بکم ڕزقەک حەڵاڵ
پێ بژینم ژن و منداڵ
ڕۆژێک کە کۆڵان بە کۆڵان دەگەڕێت زەمبیلەکان (سەلکان) بفرۆشێت، خاتوونی پادشا چاوی پێ دەکەوێت و ئەوینداری دەبێت و بە نۆکەرەکەی دەڵێت بچێت و زەمبیلفرۆش بانگ بکات و بیھێنیت و کە ھاتە ناو قەسرەکە، دەرکەی لێ دادێخیت. بەڵام زەمبیلفرۆش مرۆڤێکی خوداناس و دەروێش بوو خۆی لە خاتوون دوور کردەوە و ناچار بوو خۆی لە سەربانی قەسرەوە فڕێ بداتە خوارەوە.
خاتوون نۆکەرەکانی نارد بە شوێنییەوە ھەتا گەیشتنە کن ماڵی زەمبیلفرۆش. خاتوون ھاوژینی زەمبیلفرۆشی ڕازی کرد جلەکانیان لەگەڵ یەکتری بگۆڕنەوە، ھەتا بتوانیت زەمبیلفرۆش بخەڵەتێنیت، بەڵام نەیتوانی بەم ئامانجە بگات.
چەند بەیت لە وتووێژی زەمبیلفرۆش و خاتوون:
خاتوون دەڵێ:
ھەی لاوکێ جوان
دلێ من قەت ناچیت سەلکان
من ژ تە دڤێت کەیف و سەیران
زەمبیلفرۆش دەڵێت:
ھەی خاتوونا خۆش حەرمەتێ
ئاگرێ خوەدێ ب جانێ تە کەتێ
ما نە قیامەت یا ل دوو مە د تێ
ئەز لەو ناکەم ڤێ سۆحبەتێ
بەشێک لە بەیتی زەمبیلفرۆش لە کتێبی توحفەی موزەفەرییە
حەق! دڵ وەرە جارێک بەجۆش
جامێ جە ئەشقە مەی بنۆش
کین قەزیەتی زەمبیلفرۆش
فەسیح بکەم حیکایەتێ
دەست دە کورسی سەناعەتێ
دەست لە کورسی و فەرمانێ حەق بوو
ئاشق بە لیقا و شەوق بوو
سەنعەتێ زەمبیل لەکن بوو
ئەو پێ بدرێ کیفایەتێ
ئەو لاوێکی تازە ڕواڵ
تەرکی کرد شاھی و گەنج و ماڵ
لە ترسی مەوت، ماڵ کرد بەتاڵ
خۆی مەشغوڵ کرد بە تاعەتێ..[١]
چیرۆکی زەمبیلفرۆش:
زەمبیلفرۆش ناوی داستانێکی کوردییە، کە مەلا حەسەنی باتەیی(1417-1491 جۆلەمێرگ)نووسیوییەتەوە.
ناوی راستەقینەی زەمبیلفرۆش، میرسەعید کوڕی میرحەسەن، لە فەرمانڕەواکانی ئامەدی باکووری وڵاتە و میر سەعید کوڕێکی جوانچاک و ئاشقە راو بووە.رۆژێک کە لە دەوری زاخۆ لە نێچیرڤانی دەگەڕێنەوە، دبینن کە خەڵکێک خەریکی ناشتنی تەرمێکن و ئەویش پرسێار دەکا، ئەوە چ بووە؟
وەڵام هات کە کورێکی گەنجی تەمەن چاردە ساڵ مردووە.هەر لە وێ میرسەعید هزر هەڵیدەگرێ و لە دەروونیدا ئەو پرسیارە لە؟خۆی دەکا کە بڵێی منیش بمرم و لە گۆریچەیەکی ئاوا تەسکدا بمنێژن؟ ئەم رووداوە وا لە سەر میر کاریگەری دەبێ کە لە گەڕانەوە بۆ کۆشک، بڕیار دەدا دەست لە میرایەتی هەڵگرێ و جلی دەرۆیشان لە بەر بکا.
ژنی میر دەست دەکا بە لۆمە کردنی و دەڵێ: ئەی میر تۆ دەستت لە میرایەتی هەڵگرت و رووت لەم ژیانە کردووە، ئێمە ژیانمان دەوێ.ئەوەی تۆ بڕیارت داوە گوناهی ئێمەی تێدا نییە.میر قسەی خێرانەکەی دەسەلمێنێ و لە شاری ئامەد(دیاربەکر)ەوە دەڕۆن بۆ شاری ماردینـ(مێردین) و دوای پرس و رایەکی زۆر پیشەیەکی مرۆڤانە هەڵدەبژێرێ کە نەکا لە لای خواکەی خۆی گوناهبار بێت، هەر بۆیە رۆژانە لە قامیشەڵانەکانی شاری مێردێن، دەست دەکا بە قامیش و شووڵ بڕینەوە و بە یارمەتی خێزانەکەی زەمبیل(سەلک)درووست دەکات و لە فرۆشی زەمبیلەکان، ژیان بەرەو پێشەوە دەبەن.
رۆژێک لە ناو هات و هاواری زەمبیل فرۆشتندا، لە ناکاو کچێکی میرزادە چاوی بە زەمبیلفرۆش دەکەوێ و لە سەر خۆ دەچێ، لە دوای بە هۆش هاتنەوەی یەکسەر بە قەرەواشێکی دەڵێت کە بچێت و زەمبیلفرۆش بۆ کۆشک بانگ بکات.زەمبیلفرۆش دەگاتە کۆشک و هەر زوو لە نیگای میرزادە تێدەگا.ئەوەی کە گرینگە ئێستا زەمبیلفرۆش دەروێشێکی تۆبەکار و کەسێکی بەحدینە(بەدین)؛ هەر بۆیە بیر لەوە دەکاتەوە کە خۆی دەرباز بکات و داوا لە خاتوون دەکات کە بچێ دەستنوێژ بگرێ و دوای نیاز لە گەڵ خواکەی بگەڕێتەوە بۆ لای. زەمبیلفرۆش بیر لەوە دەکاتەوە کە بە خۆهەڵدان لە سەربانی کۆشکەوە خۆی رزگار بکات و لە چنگ میرزادە هەڵبێت بەڵام سەرکەوتوو نابێت.میرزادە دەکەوێتە ئەو بیرەوە کە لە ناو جێدا لە گەڵ زەمبیلفرۆش نزیکی بکات، هەر بۆیە لە گەڵ ژنی زەمبیلفرۆش جێی خۆی دەگۆڕێتەوە و بە پۆشینی جلەکانی ئەو، دیسانیش هەر سەرکەوتوو نابێت.
زەمبیلفرۆش کە دواتر دەبینێت میرزادە دەستی لێ هەڵناگرێ، بە ناچاری دەگەڕێتەوە شاری ئامەد و لە دوای مردنی باوکی بە زۆری خەڵک، میرایەتی دەکات، بەڵام شەوانە دیسان بە فرۆشتنی زەمبیل خۆی بەخێو دەکات و هیچ کات سامانی میرایەتی بۆ ژیانی خۆی بەکار ناهێنێت.قەبری زەمبیلفرۆش لە گوندی سیرکوتکی سەر بە شاری زاخۆیە.
لە زۆربەی ئەو بەیتانەی کە لە سەر زەمبیلفرۆش هەیە، دەگوترێت کە گوایە خۆی لە سەربانی کۆشکەوە فڕێ دەدا یان دەڵێن، بە نزا و پاڕانەوە دەبێ بە کەو و لەوێ نامێنێ، کە هەمووی ئەوانە لەو خاڵەدا جێدەگرێ کە دەیانهەوێ حەقیقەتی ئەم داستانە بکەن بە ئەفسانە و لە رێبازی خۆی بە لارێیدا ببەن.
چیرۆکی زمبیلفرۆش یەکەمجار، وەستا جەمۆ مجێوری گوندی خەتارێ لە باکوور گوتوویەتی.
مامۆستا گێو موکریانی ساڵی 1967 زەمبیلفرۆشی لە دوای کۆکردنەوەی سەرچاوە کورمانجی و لکە زاری بادینی بە سۆرانی بە چاپ گەیاندووە.[٢]