جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «رەئوف یەحیا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ١٨: | ھێڵی ١٨: | ||
گرنگترین کار لە کاره شانۆیی و تهمسیلییهکانی رهوف یهحیا (بازرگانی ڤینسیا، لەڕێی نیشتماندا ، مەنوچەڕ، مهم و زین، کێچ ، شێخی تەپلە ڕەش ، بلیت و زاوا، مرۆڤ و زەوی) ... و چەندانی تر بوون. | گرنگترین کار لە کاره شانۆیی و تهمسیلییهکانی رهوف یهحیا (بازرگانی ڤینسیا، لەڕێی نیشتماندا ، مەنوچەڕ، مهم و زین، کێچ ، شێخی تەپلە ڕەش ، بلیت و زاوا، مرۆڤ و زەوی) ... و چەندانی تر بوون. | ||
لە تهمسیلییهکاندا ههمیشه دەوری ئەوکارەکتەرەی بینیوە کە بهشوێن ڕاستیدا گەڕاوە. ئهو کاراکتهرهش ئەو کاراکتەرە بووە که ئامادهبووە تا کۆتایی له میحنهتدا بژی و تا کۆتایی ژیانی کاراکتەرەکەش پشت لە ڕاستی نەکات. هەر بەهۆی ئەم ڕاستی و دروستی و خۆشەویستیەشەوە بووە کە دەهاتە سەر شانۆ یان شاشەی تهلهڤیزیۆن سرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشا. | لە تهمسیلییهکاندا ههمیشه دەوری ئەوکارەکتەرەی بینیوە کە بهشوێن ڕاستیدا گەڕاوە. ئهو کاراکتهرهش ئەو کاراکتەرە بووە که ئامادهبووە تا کۆتایی له میحنهتدا بژی و تا کۆتایی ژیانی کاراکتەرەکەش پشت لە ڕاستی نەکات. هەر بەهۆی ئەم ڕاستی و دروستی و خۆشەویستیەشەوە بووە کە دەهاتە سەر شانۆ یان شاشەی تهلهڤیزیۆن سرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشا. | ||
بەداخەوە له ناوڕاستی هەشتاکانی سهدهی ڕابردوودا ڕژێمی فاشی بەعس و نهخۆشی تهنگی به هونهرمهند ڕەوف یەحیا ههڵچنی و بواری نهدا به چاوی خۆی بههاری ئازادی و راپهڕین ببینێ، ئهو بههارهی که هونهرمهند ههموو ژیانی هونەری خۆی بۆ تهرخان کردبوو تا له 1989.04.27 دا و بۆ دواجار دڵه گهورهکهی ئەم هونەرمەندە له لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە هونەرو هونەرمەندان و نەتەوەکەی کرد و چووە دنیای نەمرانەوە. | بەداخەوە له ناوڕاستی هەشتاکانی سهدهی ڕابردوودا ڕژێمی فاشی بەعس و نهخۆشی تهنگی به هونهرمهند ڕەوف یەحیا ههڵچنی و بواری نهدا به چاوی خۆی بههاری ئازادی و راپهڕین ببینێ، ئهو بههارهی که هونهرمهند ههموو ژیانی هونەری خۆی بۆ تهرخان کردبوو تا له 1989.04.27 دا و بۆ دواجار دڵه گهورهکهی ئەم هونەرمەندە له لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە هونەرو هونەرمەندان و نەتەوەکەی کرد و چووە دنیای نەمرانەوە. | ||
'''ئەوبەرهەمانەی وەک ئەکتەر و نوسەرو دەرهێنەر دەوری سەرەکی تیا دیوون:''' | '''ئەوبەرهەمانەی وەک ئەکتەر و نوسەرو دەرهێنەر دەوری سەرەکی تیا دیوون:''' | ||
ھێڵی ٣٢: | ھێڵی ٢٥: | ||
'''بەرهەمی شانۆیی:''' | '''بەرهەمی شانۆیی:''' | ||
یەکەم: | '''یەکەم:''' | ||
یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە شەشی سەرەتایی خالدیە لە شاری سلێمانی بووە کە بریتی بووە لە بازرگانی ڤینسیا.1941 | یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە شەشی سەرەتایی خالدیە لە شاری سلێمانی بووە کە بریتی بووە لە بازرگانی ڤینسیا.1941 | ||
ھێڵی ٢١٠: | ھێڵی ٢٠٣: | ||
'''بیست و یەک:''' | '''بیست و یەک:''' | ||
* شانۆیی ئۆپەرێتی بوک و زاوا 1974.02.25 ، بەبۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی (ئاهەنگی) یەکەمی هونەری کوردی لە هۆڵی خولد لە شاری بەغداد نمایشکرا | * شانۆیی ئۆپەرێتی بوک و زاوا 1974.02.25 ، بەبۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی (ئاهەنگی) یەکەمی هونەری کوردی لە هۆڵی خولد لە شاری بەغداد نمایشکرا | ||
* بەڕیوبەری هونەر: ڕەوف یەحیا | * بەڕیوبەری هونەر: ڕەوف یەحیا |
وەک پێداچوونەوەی ١٩:١٤، ١٤ی ئایاری ٢٠٢٣
ناوی تەواوی رهوف یهحیا ئەحمەد زهنگەنه یە له بەرواری 1926.07.01 دا له گهڕهکی کانێسکانی شاری سلێمانی هاتۆته دنیاوه، ههر به گهنجی خولیای شانۆی ههبوه و لە پۆلی پێنجەمی سەرەتایی و لەشاری هەڵەبجە بەرهەمێکی قوتابیانی شاری سلێمانی دیوە کە مامۆستا فوئاد ڕەشید بکر پێشکەشی کردوە و زۆر پێی سەرسام بووە.
بۆ یهکهم جار له ساڵی 1941دا وهکو ئهکتهر له چیرۆکی شانۆیی (بازرگانی ڤینیسیا)ی شکسپیردا رۆڵی کاراکتهری سهرهکی شانۆنامهکه (شایلۆک) ی بینیوه. پاشان له چهندین چیرۆکی شانۆیی تری وهکو ( لە ڕێی نیشتمانداو تاوان و تۆلە و ئەمرەکەی بەگم و...هتد) دەوری بینیوە. وەک لەسەرەوە وتمان پێی وابووە کە هونەر لە هەموو سەردەمێكدا رێنیشاندەری گەلە و بڕوای بە داهێنان و گۆڕانكاری هەمیشەیی لە هەموو بوارەكانی ژیاندا هەبووە، بەتایبەتی لە بواری هونەردا بۆئەم مەبەستەش لە ڕۆژی 1957.06.19 دا لەگەڵ کۆمەڵیک هاوڕێی هونەری مۆڵەتی فەرمی بۆ دامەزراندنی کۆمەڵی هونەرە جوانەکانیان لەشاری سلێمانیدا وەرگرت.
یەکەم بەرهەمی شانۆییشیان شانۆگەریی عەلە ورگەی شوتی دز بوو لە مانگی نۆی ساڵی١٩٥٧ دا بە بۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی هونەریی لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان ، بە بەشداری هەریکە لە نەمران ولیم یوحنا و قادر دیلان بەئاهەنگی مۆسیقاو گۆرانی پێشکەشکرا، لە نوسین و ڕاهێنانی ڕەوف یەحیا و دەرهێنانی قادر دیلان بوو، وە هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێیدا هەبوو، دواتر پیسکەی مۆلێر و بووکی ناکام بوو کە لە مانگی دەی ساڵی ١٩٥٧ دا بەهەمانشێوە پێشکەش کرا، دواتریش و لە ساڵی ١٩٥٨دا شانۆی مەم و زینی ئەحمەدی خانی بوو، کە هەریکە لە نەمران دیلان و شەماڵ سایب و هاوڕێکانی تێدابوو. شایانی باسە کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لە سێ کۆمیتەو یەک دەستەی بەڕێوبەر پێک هاتبوو وەک لە بەڵگەنامەکەدا دیارە.
بەداخەوە لە ساڵی 1963دا کۆمەڵەی هونەرە جوانەکان لەلایەن ڕژێمی عەرەبە نەتەوە پەرستەکانەوە مۆڵەتی لێدەسەنرێتەوەوهەڵدەوەشێتەوە.
لهسهر ههڵوێسته نیشتمان پەروەرییەکانی دوو جار بۆ باشوری عیراق دوورخراوەتەوە و چەند جاریکیش بەند کراوە و سزادراوە : جار یەکەمیان لهسهردهمی پاشایهتیدا سێ ساڵ ( 1949 – 1951 ) زیندانی کراوە و لە زینداندا ڕەوانشاد مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد ی لەگەڵ بووە ، جاری دوەمیان لهسهردهمی کۆماریدا و لە 1963.06.09 دا زیندانی تاکە کەسی دژوار دەکرێت و لە 1964.12.14 دا ئازاد دەکرێت و لە زینداندا ڕەوانشاد مامۆستا مستەفا ساڵح کەریم ی لەگەڵ بووە, ساڵی 1966 بۆ جاری سێیەم زیندانی دەکرێت و دوای ئازاد کردنی ڕژێمی فاشی لە ساڵی 1967 تا 1969 بە ماڵ و منداڵەوە دوری دەخاتەوە بۆ شاری دوزخورماتوو پاشان بۆ شاری حلە لەباشوری عیراق.
هونەرمەند ڕەوف یەحیا له بەرواری 1969/12/31 دا لهگهڵ کۆمهڵێک هونهرمهند و ئهدیبی شاری سلێماندا کۆمهڵهی هونهر و وێژهی کوردییان دامهزراندوه و وهکو ئهندامی دهستهی دامهزرێنهر و بەڕێوبەری هونەری و جێگری سهرۆکی کۆمهڵهکه رۆڵێکی بهرچاوی گێڕاوه لهو بوژانهوه ئهدهبی و هونهرییهی له ئهنجامی رێکهوتننامهی ئازاری ساڵی 1970دا هاتبووە کایه، یەکەم بەرهەمیشیان بەرلە هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی بەڕێوبەر شانۆگەری کێچ بوو، کە لە نوسینی حەمە سدیقی محامی و لە دەرهێنانی نەوزاد مەجید بوو پاڵەوانی شانۆگەرییەکەش هونەرمەند ڕەوف یەحیا بوو.
شایانی باسە لە یەکەمین کۆنفراسی کۆمەڵ دا و لە ئایاری ساڵی 1980 دا ناوی کۆمەڵ وهونەرو وێژەی کوردی گۆڕدرا بۆ *کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد*، لەڕاستیشدا بیرۆكەی دامەزراندنی ئەم كۆمەڵەیە، بۆ کۆمەڵی هونەرە جوانەکانی ساڵی 1957 دەگەڕێتەوە، کە لە سەر دەستی دەستەیەك لە ئەدیب و هونەرمەندانی ئەوسەردەمە هاتبووە ئاراوە، کەئەوانیش هونەرمەندان: رەفیق چالاك، ڕەوف یەحیا، نوری وەشتی، ولێم یۆحەننا، نەجات عەبدە، جەمال بەختیار، تاها خەلیل، بەهجەت ڕەشید، نامق محێدین، خالد سەعید و ئازاد شەوقی بوون، دواتر مامۆستای نەمر قادر دیلان هاتە ڕیزیانەوە.
وهکو زۆرێک له هونهرمهندان و ئهدیبانی کورد، ئهمیش لە ساڵی 1974 دا بهشداری ههڵگیرسانهوەی شۆڕشی کردوه و شانبهشانی كۆمەڵیك هاوڕێی هونەرمەند له ئیستگهی شۆڕش لەناوپردان و شاری نەغەدە، کاریکردووە. پاش نسکۆی 1975 و دوای گهڕانهوهیان بۆ عیراق، به خێزانهوه رژێمی فاشی بەعس دووری دهخاتهوه بۆ شاری حله و پاشان بۆ سهماوه لە باشوری عیراق.
گرنگترین کار لە کاره شانۆیی و تهمسیلییهکانی رهوف یهحیا (بازرگانی ڤینسیا، لەڕێی نیشتماندا ، مەنوچەڕ، مهم و زین، کێچ ، شێخی تەپلە ڕەش ، بلیت و زاوا، مرۆڤ و زەوی) ... و چەندانی تر بوون. لە تهمسیلییهکاندا ههمیشه دەوری ئەوکارەکتەرەی بینیوە کە بهشوێن ڕاستیدا گەڕاوە. ئهو کاراکتهرهش ئەو کاراکتەرە بووە که ئامادهبووە تا کۆتایی له میحنهتدا بژی و تا کۆتایی ژیانی کاراکتەرەکەش پشت لە ڕاستی نەکات. هەر بەهۆی ئەم ڕاستی و دروستی و خۆشەویستیەشەوە بووە کە دەهاتە سەر شانۆ یان شاشەی تهلهڤیزیۆن سرنجی بینەرانی بەلای خۆیدا ڕادەکێشا.
بەداخەوە له ناوڕاستی هەشتاکانی سهدهی ڕابردوودا ڕژێمی فاشی بەعس و نهخۆشی تهنگی به هونهرمهند ڕەوف یەحیا ههڵچنی و بواری نهدا به چاوی خۆی بههاری ئازادی و راپهڕین ببینێ، ئهو بههارهی که هونهرمهند ههموو ژیانی هونەری خۆی بۆ تهرخان کردبوو تا له 1989.04.27 دا و بۆ دواجار دڵه گهورهکهی ئەم هونەرمەندە له لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە هونەرو هونەرمەندان و نەتەوەکەی کرد و چووە دنیای نەمرانەوە.
ئەوبەرهەمانەی وەک ئەکتەر و نوسەرو دەرهێنەر دەوری سەرەکی تیا دیوون:
بەرهەمی شانۆیی:
یەکەم:
یەکەم بەرهەمی شانۆیی لە شەشی سەرەتایی خالدیە لە شاری سلێمانی بووە کە بریتی بووە لە بازرگانی ڤینسیا.1941
- بازرگانی ڤینسیا ، تاجر البندقية ، The Merchant of Venice
- نوسینی: شکسپیر، William Shakespeare 1596
- دەور: شایلۆک
- ئامادەکردنی: تاهر یەحیا
- دەرهێنەر: تەڵعەت موبارەک
هەمان بەرهەم لە مانگی حەوتی ساڵی ١٩٧٢ لەسەر شانۆیی ئامادیی سلێمانی کوڕان پێشکەشکراوە ئامادەکردنی: ع ع شەونم دەرهێنان: ئەنوەر توڤی
دووەم :
- شانۆی لە ڕێی نیشتماندا (في سبيل التاج)، ساڵی 1942 Pour la couronne
- لەدەوری : قەستەنتين
- نوسینی : فرانسوا كوپي ، rançois Coppée 1895
- دەرهێنان: تەڵعەت موبارەک
- تیپی نواندنی شۆرش هەمان بەرهەمی لە ساڵی ١٩٤٦ دا بۆ باربوکردنی لێقوماوانی شاری پێنجوین پێشکەشکردووە
- كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان هەمان شانۆگەری ساڵی ١٩٥٧ بۆ باربوکردنی لێقەوماوانی لافاوەکەی شاری سلێمانی پێشکەشکردووە
- ئامادەکردن: ڕەفیق چالاک و نوری وەشتی
- دەرهێنان: ڕەفیق چالاک
. سێیەم:
- کاکەی شوان ساڵی 1946، هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسینی : ڕەووف یەحیا
. چوارەم:
- تێکۆشانی ڕەنجدەران 1948 ، کە لە (کەرەلۆتی مەنۆچەر) ی (مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد) ەوە وەرگیراوە، بەهۆی ڕاپەڕینی ساڵی 1948 لە قوتابخانەی غازی بۆ ماوەی یەک هەفتە ڕۆژی دووجار پێشکەش کراوە.
- بۆیەکەم جار لەشانۆی کوردیدا دیکۆر بە شێوەی سێ ڕەهەندی (دیکۆری موجەسەم) بەکارهینراوە.
- دەور: مەنۆچەر
- نوسین : ئیبراهیم ئەحمەد
- ئامادەکردن: ئەحمەد غەفور، ڕەوف یەحیا
- ماکیاژ: ڕەوف یەحیا
- ڕوناکی: ڕەوف یەحیا
- دیکۆر: ڕەوف یەحیا
- دەرهێنان: ڕەووف یەحیا
. پێنجەم:
- کڵۆڵان ( البؤساء Les Misérables ) بەهۆی ڕاپەڕینی ساڵی 1952
- نوسینی: ڤیکتۆر هوگۆ Victor Marie Hugo 1862
- دەور: ژان ڤالژان
- دەرهێنان:کامەران موکری
. شەشەم:
- عەلە ورگەی شوتی دز ساڵی 1957 بەبۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی هونەری لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان و بە بەشداری هەریکە لە نەمران ولیم یوحنا و قادر دیلان، لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکراوە.
- هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسینی : ڕەوف یەحیا
- ڕاهێنان: ڕەوف یەحیا
- دەرهێنان : قادر دیلان
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
. حەوتەم:
- دەستی ماندوو لە سەر سکی تێرە ساڵی 1957 بەبۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی هونەری لە ئامادەیی سلێمانی کوڕان و بە بەشداری هەریکە لە نەمران ولیم یوحنا و قادر دیلان، لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکراوە.
- هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
بەرهەمی شانۆیی دوای دامەزراندنی كۆمەڵەی هونەرە جوانەكان ( 19/6/ 1957) لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکراوە:
هەشتەم:
- تاوان و تۆلە ساڵی 1957، هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسین: نوری وەشتی
- دەرهێنان: ئەنوەر توڤی
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
. نۆیەم:
- تاوانی چی بوو، ساڵی 1958، هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسین: مستەفا ساڵح کەریم
- دەرهێنان : قادر دیلان ، ڕەوف یەحیا
. دەیەم:
گوڵی خوێناوی ساڵی 1958، هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تیادیوە. نوسین: شیعری گۆرانی نەمر
یانزەیەم:
- ئەمرەکەی بەگم 1958 بۆ باربوکردنی خوێندکاران
- نوسین: يوسف العاني 1952
- وەگیڕان: ئەمین میرزا کەریم
- ئامادەکردن: ڕەوف یەحیا
- دەرهێنان: رەوف یەحیا
- شانۆی: تیپی خوێندکاران سلێمانی
- هەمان شانۆگەری ساڵی 1960 لە شاری هەڵەبجە پێشکەشکراوە
- ئامادەکردن: ڕەوف یەحیا
- دەرهێنان: ڕەوف یەحیا
دوانزەیەم
- مەم و زین مەلحەمەی ئەحمەدی خانی ساڵی 1958-1959
- دەور: تاجەدین
- نوسین: ئەحمەدی خانی 1692
- ئامادەکردن: ئەمین میرزا کەریم
- دەرهێنان: ئەنوەر توڤی
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
سیانزە:
- تاوانێک لە ئاسماندا 1959.12.14
- دەور: فرۆکەوان
- نوسین: توفیق الحکیم
- ئامادەکردن: تاها بابان
- دەرهێنان: ڕەفیق چالاک
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
هەمان شانۆی تاوانێک لە ئاسماند بۆ تەلەفیزیۆن ساڵی 1972.02.10 لەشاری بەغداد تۆمار کراوە
چواردە:
- شانۆیی کچ فرۆشتن 1960، هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسین: ڕەووف یەحیا
- دەرهێنان : ڕەووف یەحیا
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
پانزە:
- ئەمرەکەی بەگم 1960 لە شاری هەڵەبجە نمایشکراوە
- نوسین: يوسف العاني 1952
- وەگیڕان: ئەمین میرزا کەریم
- ئامادەکردن: ڕەوف یەحیا
- دەرهێنان: رەوف یەحیا
شانزە:
- لە سور ئەترسم 1961 هونەرمەند ڕەوف یەحیا دەوری سەرەکی تێدادیوە.
- نوسین: ڕەووف یەحیا
- دەرهێنان : ڕەووف یەحیا
- لە شاری هەڵەبجە نمایشکراوە
بەرهەمی شانۆیی دوای دامەزراندنی كۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی (31/12/1969)
حەڤدە:
- شانۆیی کێچ 1970.03.05 تا 1970.03.19 نمایشکراوە
- دەور: خولە
- نوسین: حەمە سدیق ی محامی
- دەرهێنان: نەوزاد مەجید
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
هەژدە:
- شێخی تەپلە ڕەش ساڵی 1971.11.17 بۆ ماوەی دە ڕۆژ نمایشکراوە ، لە سەدا چلی ( ٤٠ ٪ ) داهات درا بە قوتابیانی هەژاری کوردوستان. گۆرانی بێژەکان: محمەد نێرگز، عوسمان عەلی، سەلاح مەجید، سەڵاح ڕەشید، ئیبراهیم سەعید، بلەی سەعە کەر ( نەوزاد علی سدیق )
- دەور: شێخ
- ماکیاژ: ڕەوف یەحیا
- ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندان: ڕەوف یەحیا
- نوسین: علی توانا
- دەرهێنان: ڕەوف یەحیا
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
نۆزدە:
- چاوی ڤێتنام ساڵی 1972
- دەور : کاپتن ڕیتشارد
- نوسین : ریچسون سارخالا
- وەرگێران:دڵشاد مەریوانی
- دەرهێنانی: تاها خەلیل
بیست:
- شانۆگەری قارەمانی ئافرەتان 1973.08.01 ، لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکراوە
- دەور: مەمەند ئاغا
- نوسین: عمرعلی ئەمین
- ئامادەکردن: عمرعلی ئەمین
- دەرهێنان: عمرعلی ئەمین
- شانۆی : ئامادەیی سلێمانی کوڕان
بیست و یەک:
- شانۆیی ئۆپەرێتی بوک و زاوا 1974.02.25 ، بەبۆنەی کردنەوەی ڤیستیڤاڵی (ئاهەنگی) یەکەمی هونەری کوردی لە هۆڵی خولد لە شاری بەغداد نمایشکرا
- بەڕیوبەری هونەر: ڕەوف یەحیا
- بەڕیوبەری مۆسیقا: شەوکەت ڕەشید
- دەرهێنان : تەها خەلیل ، کامەران ڕەوف
- لە هۆڵی خولد لە شاری بەغداد نمایشکرا
بیست و دوو:
- شانۆیی دیوار (مسرحیة الجدار) لە 1974.02.26 دا بەبۆنەی ئاهەنگی یەکەمی هونەری کوردی لە بەغداد پێشکەشکرا.
- دەوری: زابت
- نوسین : جان بول سارتر
- دەرهێنان : تاها خەلیل
- لە هۆڵی شانۆی نەتەوەیی لە بەغداد پێشکەشکرا
بیست و سێ:
- ئاڵتونی درەوشاوە (لمعان الذهب) لە 1974.03.01 دا بەبۆنەی ئاهەنگی یەکەمی هونەری کوردی لە بەغداد پێشکەشکرا.
- دەوری: حاكم
- مکیاج: ڕەوف یەحیا
- نوسین: عومەر عەلی ئەمین
- دەرهێنان: سمکۆ عزیز
- لە هۆڵی شانۆی نەتەوەیی لە بەغداد پێشکەشکرا
بیست و چوار:
- ساڵی 1974 لەشاری نەغەدە دوو تەمسیلی بۆ ڕادیۆی شۆڕش تۆمارکراوە
- یەکەمیان:
- لەیلا قاسم
- بەئامادە بوون و بەشداری هونەرمەند ئەحمەد سالار
- کەژاڵ رەوف یەحیا دەوری لەیلا قاسم ی دیوە
دووەمیان:
داستانی پێشمەرگە بەڕێز عوسمان حسین ئەحمەد ( لەئێستادا ڕائدە لە ئاسایشی سلێمانی ) لە نامەیەکیدا بۆی نوسیم : "من لە ساڵی 1974 دا هاتوومەتە ماڵتان ، ماڵتان لە شاری نەغەدە بوو، گەڕەکەکەتان تاڕادەیەک لە بەرزایدا بوو ، ئێمە بەتایبەتی بۆلای ڕەوانشادی باوکت بەرەحمەت بێت هاتین ، هونەرمەند ڕەوف یەحیا خەریکی تۆمارکردنی تەمسیلی بوو، لە دەنگی تراکتۆر بۆمبا بارانی تەیارەی تۆمار ئەکرد".
بیست و پێنج:
- مرۆڤ و زەوی 1976.01.28
- دەور: ئاغا
- نوسین: تاها بابان
- دەرهێنان :تاها خەلیل
بیست و شەش:
- شانۆیی نان و کەوەری خوێناوی 1976
- لەدەوری : مارف
- نوسینی: حسین عارف 1969
- لەهۆڵی ناوەندی کوردستان ی کچان لە سەرکاڕێز پێشکەشکراوە
درامای تەلەفزیۆنی:
بیست حەوت:
- تەمسیلی کێچ بۆ تەلەفیزیۆن ساڵی 1972 لەشاری بەغداد تۆمار کراوە
- دەور: خولە
- نوسین: حەمە سدیق ی محامی
- ڕاهێنان: نەوزاد مەجید
- دەرهێنان: حسین نەسراوی
بیست و هەشت:
- تەمسیلی تاوانێک لە ئاسماند لە 1972.02.10 دا لەشاری بەغداد تۆمار کراوە
- دەور: فرۆکەوان
- نوسین: توفیق الحکیم
- ئامادەکردن: تاها بابان
- ڕاهێنان: نەوزاد مەجید
- دەرهێنان: حسین نەسراوی
بیست و نۆ:
- بلیت و زاوا ساڵی 1972 لە شاری بەغداد تۆمار کراوە
- دەوری : حاجی فەتاح
- نوسین : حەمە سدیقی موحامی و نوری وەشتی
- دەرهێنان بۆ شانۆ: نەوزاد مەجید
- دەرهێنان بۆ تەلەفیزیۆن: حسین نەسراوی
سی:
- چاوی ڤێتنام ساڵی 1973 لە شاری بەغداد تۆمار کراوە
- دەور : کاپتن ڕیتشارد
- نوسین : ریچسون سارخالا
- وەرگێران: دڵشاد مەریوانی
- دەرهێنان: حسین نەسراوی
سی و یەک:
- مرۆڤ و زەوی بۆ تەلەفزیۆن لە 1977لە شاری کەرکووک تۆمار کراوە
- دەور: ئاغا
- نوسین: تاها بابان
- ڕاهێنان: تاها خەلیل
- دەرهێنان : نەوزاد مەجید ، حیکمەت زەنون
. سی و دوو:
- درامای گریان ساڵی ١٩٧٧ تۆمارکراوە
- دەور : بەرزان
- نوسین : تاها بابان
- دەرهێنان :تاها خەلیل
سی و سێ:
- خاتو کڵاو زەرد ساڵی 1986 لە شاری هەولێر تۆمار کراوە
- دەور : مەلای ئەردەڵان
- نوسین : حەمە کەریم هەورامی
- ئامادەیی: حیدر عبدالرحمن
- دەرهێنان : زهير عبد مسيح
سی وچوار:
- قاسپەی کەو 1987 لە شاری هەولێر تۆمار کراوە
- دەور : مام ئیبراهیم .
- دەرهێنان : سعدون یونس
ئەوبەرهەمانەی وەک بەڕێوبەر یان پێشکەش کار بەشداری تیاکردوون:
سی و پێنج:
- شانۆی ئۆتۆمبیلچی 1970.09 لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکرا
- بەڕێوبەری هونەری وئاهەنگ : ڕەوف یەحیا
- نوسین: ئەمین میرزا کەریم
- دەرهێنان: ئەحمەد سالار
- شانۆی: ئامادەیی سلێمانی کوڕان
سی و شەش:
- شانۆی پێنچ کەس لە ئوتێلێکدا 1970.09 لەگەڵ ئاهەنگی گۆرانی و مۆسیقا پێشکەشکر
- بەڕێوبەری هونەری وئاهەنگ: ڕەوف یەحیا
- نوسین: سیتوارد ڕۆی
- دەرهێنان: ئەحمەد سالار
- شانۆی: ئامادەیی سلێمانی کوڕان
سی و حەوت:
- پیسکەی تەڕپیر 1972-07 بۆ ماوەی دوو هەفتە پێشکەش کراوە.
- بەڕێوبەری هۆڵ و ئاهەنگ: ڕەوف یەحیا
- نووسینی: مۆلێر
- دەرهێنان: ئەحمەد سالار
- شانۆی: زانکۆی سلێمانی
سی و هەشت:
- گۆرانی بەرات
- گۆرانی بێز: عوسمان عەلی
- هۆنراوە: مەدهۆش
- ئامادەکردن: ڕەوف یەحیا
سی و نۆ:
- کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی لە ڕۆژی 1970.05.11 دا کۆڕێکی لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک بەشی کوردیەکەی لە یادی ( گۆران ) ی شاعیردا پێشکەشکرد
- بەشداربوان:
- ڕەوف یەحیا
- نوری وەشتی
- حەمە سدیقی محامی
- شێرکۆ بێکەس
. چل:
- بەبۆنەی ڕۆژی شانۆیی جیهانەوە کۆمەڵی هونەرو وێژەی کوردی لە ڕۆژی 1976.03.27 دا کۆڕێکی لە تەلەفیزیۆنی کەرکوک بەشی کوردیەکەی سازکرد.
- بەشداربوان:
- ڕەوف یەحیا
- تەها بابان
- محمد ئەمین ئەحمەد
- قادر توانا
لەژیانی هونەریی هونەرمەنددا بێجگە لەو خۆشەویستیەو ڕێزو دڵسۆزیەی بینەران پێێان بەخشیوە ، ئەم خەڵاتانەشی پێدراوە:
لە ساڵی پەنجاکاندا لەلایەن شارەوانی کۆیەوە بە 200 دینار خەڵات کراوە.
لە ساڵی 1969 دا زانکۆی سلێمانی جامێکی زیوی پێبەخشیوە.
لەساڵی 1070 دا خەڵاتی مەدالیای زێڕینی بارزانی بۆ باشترین ئەکتەری ئەو سەردەمەی پێپەخشراوە.
لە ساڵی 1972 دا خەڵاتە بەرزەکەی مامۆستا تاها بابان ی پێدراوە ، وەک باشترین ئەکتەری کورد لە دەوری سەرەکیدا.
بابەتە پەیوەستکراوەکان
- دیدارێکی تایبەت لەگەڵ هونەرمەندی گەورەی کورد رەئوف یەحیا
- له یادی رهئوف یهحیای هونهرمهند و شانۆکاردا
- بەڵگەنامەی ئەندامێتی هونەرمەند رەئوف یەحیا وەک یەک لە دهستهی دامهزرێنهری کۆمهڵهی هونهر و وێژهی کوردی
- بەڵگەنامەی ئەندامێتی هونەرمەند رەئوف یەحیا وەک یەک لە دهستهی دامهزرێنهری کۆمەڵی هونەرە جوانەکان