جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «هۆزان مەحمود»

Jump to navigation Jump to search
٢٬٨٦٥ بایت زیاد کرا ،  ‏٠٧:٥٥، ٦ی نیسانی ٢٠٢١
بەبێ کورتەی دەستکاری
 
(٦ دەستکاری لەلایەن ٢ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
<ref>[[خود نووسینەوەی ژنان]]</ref>
<ref>[[Kurdish Women's Stories]]</ref>
[[پەڕگە:Ho01.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:Ho01.jpg|وێنۆک]]
هۆزان مەحمود وەک ئەکتیڤیستێکی بواری مافەکانی ژنان و دامەزرێنەری پڕۆژەی کولتوری، خەباتکار بووە بۆ دووبارە ڕیفۆرمکردنەوەی ئه و یاسایانەی کەزیان بەمافەکانی ژنان دەگەیەنێت.  
<big>'''هۆزان مەحمود:'''</big>
فێمینیست و نوسەر لە بواری ژنان، لە ساڵی ١٩٧٣ لە دایکبووە. لەناو خێزانێکی سیاسی و پێشمەرگەدا گەورە بووە، هەر زوو بە هۆی دژایەتی کەسو کاریەوە بۆ ڕژێمی بەعسی فاشیست، بە بیروباوەڕی چەپ و کۆمەڵەی ڕەنجدەران ئاشنابووە. لە ساڵی ٢٠٠٤ دەبێتە ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێراق و لە پۆستی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و دەفتەر سیاسی ئەو حیزبەدا چالاک بووە، دواتر بەهۆی کۆمەڵێک جیاوازی بیروڕا و بەگونجاو نەزانینی ئەو حیزبە بۆ خەباتکردن، دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لەهەموو پۆستەکان پێشەکەش بە حیزب دەکات. هۆزان بەردەوام وەکو کەسێکی چەپ و سەربەخۆ لەهەموو حیزب و لایەنێک کاری سیاسی و فێمینیستی خۆی دەکات.


هەروەها کەمپین لەپێناو (دەستورێکی عەلمانی) یەکێک بووە له و چالاکیە گرنگانەی، کەهۆزان ئەوسا لەڕێگەی (ڕێکخراوی ئازادی ژن لەئێراق) و لەگەڵ‌ چەندەها ڕێکخراوی دیکە، توانیان لەڕێگەی فشارێکی زۆری مەدەنیانه، لە‌ئێراق و کوردستاندا،لەڕووی فشاری لۆکالی نێو دەوڵەتیەوە، هەنگاوێک بنێن بۆ عەلمانیکردنی دەستوری ئێراق و کوردستان.
هۆزان مەحمود، سیاسەتی گشتی لە زانکۆی نۆتینگهام لە بەریتانیا تەواوکردووە، دواتریش ماستەری لە (جێندەر)دا لە زانکۆی لەندەن-بەشی  خۆرهەڵاتناسی و ئەفریقاناسی تەواوکردووە. چەندین بڕوانامەی تری تایبەت بە کارکردن لە بواری پەروەردەدا بە دەستهێناوە لەوانە ڕاوێژی پەروەردە، ڕاهێنان و پەروەردە، هەروەها بڕوانامەی وتنەوەی زمانی ئینگلیزی وەکو زمانی دووهەم. ساڵانێکی زۆر لەبواری پەروەردە لە کۆلیج و قوتابخانە دواناوەندیەکانی شاری لەندەن کاری کردووە.  


هەروەها هۆزان مەحمود لەساڵی 2005 لەدوای بەردەبارانکردنی (دوعا) کەمپینێکی نێو نەتەوەیی ڕێکخست، ئەم کەمپینە لەدژی کوشتنی ناموسی و کوشتنی ژنان بوو لەکوردستاندا. فشارێکی گەورە بوو بۆ بەدیهێنانی هەندێک گۆڕانکاری لە مافەکانی ژنان لەدووتوێی ‌دەقەیاساییەکاندا.  
لە پاڵ خوێندن و کارکردن و دایکایەتی کچە تاقانەکەی، هۆزان دەیان کار و سیمینار و  کەمپین و کۆنفرانس و خۆپیشاندانی بۆ داکۆکی لە مافی ژنان، ئازادی ڕادەبڕین و مافی مرۆڤ لە کوردستان و ئێراق ڕێکخستووە. کەمپین لەپێناو (دەستورێکی عەلمانی) یەکێک بووە له و چالاکیە گرنگانەی، کە هۆزان ئەوسا لەڕێگەی (ڕێکخراوی ئازادی ژن لەئێراق) و لەگەڵ‌ چەندەها کەسی دیکە ڕێکیانخست، توانیان لەڕێگەی فشارێکی زۆری مەدەنیانەی لۆکالی و نێودەوڵەتیەوە، مەترسی دەستورێکی ئیسلامی بکەنە جێگەی دیبەیتێکی گەورە لە کۆمەڵگەدا.


هەروەها لە کەیسی کوشتن و توندوتیژی ژناندا کاریگەری هەبوو بۆ سەر مامەڵەی دەزگاکانی حکومەت لەکوردستاندا لەگەڵ ئەم کەیسانەدا. بە دوای ئەمەشدا چەندین کەمپینی گەورەی نێونەتەوەیی بۆ داکۆکی لە مافەکانی ژنان لە کوردستان و عێراقدا سەرپەرشتی کردوە.
[[پەڕگە:Ho.jpg|وێنۆک|ڕاست]]
هەروەها هۆزان مەحمود لەساڵی ٢٠٠٧ لە دوای بەردەبارانکردنی (دوعا خەلیل ئەسوەد) کەمپینێکی نێو نەتەوەیی ڕێکخست لەگەڵ چەند کەس و لایەنێکی تر، ئەم کەمپینە لەدژی کوشتنی ناموسی و کوشتنی ژنان بوو لەکوردستاندا. لەگەڵ فشاری ئازادیخوازنی لەناو کوردستاندا، ئەمەش فشارێکی گەورە بوو بۆ بەدیهێنانی هەندێک گۆڕانکاری لە مافەکانی ژنان لەدووتوێی ‌دەقەیاساییەکاندا.


جگە لەمانە هۆزان مەحمود بەردەوام بووە لە کۆڕ و سیمینار بەکوردی و زمانی ئینگیلزی لەکوردستان و لەهەموو جیهاندا، بۆ ئەوەی دەنگی ژنانی مافخوراو و زوڵملێکراو و تاوانەکانی ژنکوشتن بگەیەنێتە هەموو جیهان.
هەروەها چەندین وتاری لە ڕۆژنامە نێودەوڵەتییەکانی وەکو '' ئیندیپێندەنت''، '' گاردیەن''، ''هەفینگتۆن پۆست'' و '' نیوستەیتمان'' و (لیتراری هەب) زۆری دیکە بڵاوکردۆتەوە. وتارەکانی هۆزان تایبەتن بە بارودۆخی ژن لە کوردستان، عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و بۆ سەر کۆمەڵێک زمان وەرگێڕدراون.


هەروەها هۆزان مەحمود ئەکتیڤیست و فێمینست و چالاکەوانی بواری مافەکانی ژنان، لەئێوارەی 06-04-2017 لەئاهەنگێکی تایبەت لەلەندەن لە Garden Court Chamber خەڵاتی گرنگی ئێما هێمفری بردەوە.
هۆزان یەکێکە لە دامەزرێنەرانی (پڕۆژەی کولتور) و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری دیجیتاڵی کولتور مەگەزینە. ساڵانە لە چەندین کۆنفرانسی نێودەڵەتی و زانکۆکان و لەلایەن ڕێکخراوە فێمینیستیەکانی جیهانەوە بانگهێشت دەکرێت بۆ قسەکردن لەسەر دۆزی ژن. هۆزان براوەی خەڵاتی (ئێما هەمفری) بەریتانیە بۆ ساڵی ٢٠١٦ و هەروەها خەڵاتی سێکۆلاریزمی ٢٠١٨ لە لەندەن. شایەنی باسە، تا ئێستا خەڵاتی لەچەند لایەنێک ڕەتکردۆتەوە چونکە نەیویستووە بێلایەنی خۆی لەدەستبدات.  
 
لەڕاستیدا لەچەندەها ڕێکخراوی وڵاتی بریتانیادا تەنها هەشت کەسایەتی و ڕێکخراوەکانیان خرابوونە کورتە لیستەوە بۆ کێبڕکێی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە گرنگە. لەم هەشت کەسایتیە تەنها دووانیان خەڵاتەکەیان بردەوە کە هۆزان مەحمود و ڕێکخراوی پڕۆژەی کولتوری و شەکیلا مان و ڕێکخراوەکەی (ساوس هال بلاک سیستەرس) بوو.


لەساڵی ٢٠١٩ (کتێبی خودنووسینەوەی ژنانی) ئامادەکرد و بەچاپی گەیاند، کە (دەزگای نوسیار) لە دانیمارک بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، ئەرکی چاپکردنیان لە ئەستۆ گرت. ئەم کتێبە کە کۆکراوەی چیرۆکی ٢٥ ژنی کوردە لەهەرچوارپارچەی کوردستان لە زمانی خۆیانەوە باس لە زیندان، تاراوگە، خەباتی چەکداری، بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی و هونەر و شیعر و تەعریب و ئەنفال دەکەن. هەمان کتێب لەژێر ناوی (چیرۆکەکانی ژنانی کورد) بە زمانی ئینگلیزی لە بەریتانیا و کەنەدا و ئەمریکا بە چاپ گەیشتووە لەلایەن پلۆتۆ پرێس کە چاپخانەیەکی ئەمریکی-بەریتانیە و هەروەها چاپخانەی زانکۆی ئەلبێرتای کەنەدی.


[[پۆل:کەسایەتی]]
[[پۆل:کەسایەتی]]
٢٬٠٩٤

دەستکاری

مێنۆی ڕێدۆزی