جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «چیرۆکی شێخ قادری حەفید و سالە شێت»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
(پەڕەی دروست کرد بە «وێنۆک ساڵانی چلەکان چەند شێتێک هەبوون لە سلێمانی، یەکێکیان ناوی سالە شێت بوو، کەسێکی دەستوەشێن نەبوو بەڵام کە توڕەیان بکردایە، خڕکە بەردی دەهاویشت، کوڕم دەویست خۆی بگرتایە. سالە کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەناو خەڵکدا. کاک '''شێخ ق...»ەوە)
 
ھێڵی ١٧: ھێڵی ١٧:
بەڵێ، ئەمە هەڵسوکەوتی پیاوێک بووە کە پێگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبووە لەو سەردەمەدا...
بەڵێ، ئەمە هەڵسوکەوتی پیاوێک بووە کە پێگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبووە لەو سەردەمەدا...


شێخ قادر هاوسەری '''[[حەپسە خانی نەقیبە]]''' و برای '''[[شێخ مەحموودی حەفید]]'''ە..
شێخ قادر هاوسەری '''[[حەپسەخانی نەقیبە]]''' و برای '''[[شێخ مەحموودی حەفید]]'''ە..





وەک پێداچوونەوەی ‏٢١:٥٧، ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

702255487352.jpg

ساڵانی چلەکان چەند شێتێک هەبوون لە سلێمانی، یەکێکیان ناوی سالە شێت بوو، کەسێکی دەستوەشێن نەبوو بەڵام کە توڕەیان بکردایە، خڕکە بەردی دەهاویشت، کوڕم دەویست خۆی بگرتایە. سالە کەسێکی زۆر خۆشەویست بوو لەناو خەڵکدا.

کاک شێخ قادری حەفید کە پیاوێکی دیاری شاری سلێمانییە و برای مەلیکی کوردستان بووە،پیاوێک بووە زۆری حەزی لە گاڵتە و گەپ و لەبز خۆش و هاریکاری زۆری ئەو کەسانەی کردووە پێویستیان بە هاوکاری و یارمەتی ئەو بوو، لەنێونیاندا سالە شێتی زۆر خۆشویستووە..

حکومەتی ئەوکاتە بریار دەدات هەموو شێتەکان لە بەغدا کۆبکاتەوە و بیانخاتە شەماعییەوە (شێتخانە)، دیارە ئەوکاتە وایان پێگوتووە.

دوای دوو سێ مانگ، شێخ قادریش دەڵێت بەخوا بیری سالە دەکەم، سەرێک لە بەغدا دەدەم و هەواڵێکی سالەش دەپرسم.

کاتێک دەرگاکە دەکەنەوە و سالە لە دوورەوە شێخ قادر ئەبینێت دەبینێت، زۆر کەیفی سازدەبێت و لە خۆشیانا باوەش بە شێخ قادر دەکات و دەڵێت:

ئۆخەیش شوکور تۆیشیان هێنا؟

شێخ قادریش دەست دەکات بە پێکەنین و دەڵێت: سالە گیان من هاتووم سەردانت بکەم، خۆ بەنیازنیت لێرە بمێنمەوە.

بەڵێ، ئەمە هەڵسوکەوتی پیاوێک بووە کە پێگەیەکی گرنگی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبووە لەو سەردەمەدا...

شێخ قادر هاوسەری حەپسەخانی نەقیبە و برای شێخ مەحموودی حەفیدە..


ئامادەکردنی: داناز عەبدولڕەحمان سەرچاوە: https://www.malmokurd.com/