جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نادیە کەریم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:376619580 2285879544945.jpg|وێنۆک]]
[[پەڕگە:376619580 2285879544945.jpg|وێنۆک]]
نووسەرو  هۆزانەوان
'''نادیە کەریم حەمەد''' ناسراوه‌ به‌(نادیە کۆیی)
نادیە کەریم کۆیی لەدایک بووی ساڵی 1960 لە شاری '''[[کۆیە]]''' گەڕەکی (قەڵات) لە دایک بووە، هەر لەسەرەتای مناڵیەوە خولیای هونەرو بابەتەکانی هونەر بووە، لەسەرەتای حەفتاکان بەشداری سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی کردووە لە قوتابخانە، هەر ئەو کاتیش لە ئاهەنگی نەورۆز گۆرانیەکی بە دەنگی خۆی بەسەر نەورۆزدا گوتووە لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە ، بووە بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و وەک کۆرس بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی گۆرانیەکانی ئەم تیپە لە شاری '''[[کەرکووک]]''' و بەغدا، لە ئاهەنگەکانی تیپی باواجی لە ناو شاری کۆیە بەشداری کردووە بە گۆرانیەکی کەریم کابان (ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد)، دوای ئەوە لەبەر هەوڵەکانی ڕژێمی بەعس بۆ گۆرانی ووتن بەسەرسەرۆک وازدەهێنێ و دووردەکەوێتەوە لە هونەر بە بێ خواستی خۆی، خوێندن تەواودەکات و لە کۆلێژی زانیاری بەشی کیمیا وەردەگیرێتو ساڵێک لە '''[[سلێمانی]]''' و ساڵەکانی تر لە '''[[هەولێر]]''' خوێندنی کۆلێژ تەواودەکات لەساڵی 1985.
هاوسەرگیری دەکات و دووکوڕی بەناوی ڕێنوارو ڕێکار دەبێت کە ئیستا ڕێنوار دکتۆرە و ڕێکاریش ئەندازیار.
تەنها 3 مانگ بەسەر بۆردومانی '''[[هەڵەبجە]]''' تێپەڕ دەبێت ناچار دەبن ڕوو لە دەرەوەی کوردستان بکەن لەبەر باری ناهەمواری کوردستانو و دەنگۆی ئەوەی کە '''[[کۆیە]]''' چۆڵ دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ کەمپەکان.
نۆ مانگ لە ئێران دەمێننەوە و دەچن بۆ ووڵاتی سوید، لەوێش بەردەوامی بە خوێندن دەداو ماستەرو هەندەسە لەبواری کیمیا بەدەست دەهێنێت.
وێرای بواری خوێندن ڕۆژانە سەرپەرشتی چوار کۆمپانیا دەکا کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەیەکەوە بەڕێوەی دەبەن.
بوێرانە لە کارەکانی کاردەکات و ڕیستۆڕانت و کافیتیریاش بەشێک بووە لە کارەکانی ئەم خاتوونە، لە ماوەی کارکردنی لە کافیتیریا هونەری قاوە دروست کردن دەکا بە پیشە و ڕۆژانە چەندەها وێنەی جوانی بڵاو کردۆتەوە لە فیسبووک.
ساڵی 2015  بیرۆکەی دروست کردنی پەیکەری دڵداری مەزن خاوەنی سروودی ئەی ڕەقیب دێتە مێشکیەوە و هەر خۆشی سپۆنسەری دەکا و لە ڕۆژی19-03-2015  پەیکەرەکە لە شاری کۆیە لە مەڕاسیمێکی شایستە پەردەی لەسەر لادەبردرێت، پەیکەرەکە لە بەردی مەڕمەڕ دروست کراوە.
سرودێک بۆ پێشمەرگە دەچڕێت لە ساڵی 2016، سرودێک بۆ کوردستان ساڵی 2018، تۆماری دەنگی بۆ کردوون.
لە بەرواری 01-09-2017  بۆ یەکەم جار دەست دەکات بە شیعر نوسین، ڕۆژانە شیعر دەنوسێ و دوای نۆ مانگ و نۆ رۆژ دەبێت بە خاوەنی کتابێک بەناوی( تەلیسم)،کتابەکە چەندین بابەتی جۆراو جۆر لەخۆی دەگرێت و لەشێوەی شیعرو چوارینەو هایکو خستویەتیە بەر دیدی خوێنەران.
سەرەتای ساڵی 2018 دەبێت بە ئەندام لە یانەی هایکوی کوردی و ڕۆژانە هایکوی ناسک و جوان بڵاودەکاتەوە، هەر لەوێش دا بلیمەتانە وشە دادەڕێژێ و دەتوانێ جێگای خۆی بکاتەوە لەم یانەیە و خاوەنی دەقی ناوازەو چەندین دەقی ئاڵتونیە لە هایکو، جگە لە هایکو نادیە خان توانیویەتی شارەزایی خۆی بسەلمێنێ لە نوسینی شیعر لەفۆرمی سنریو، تانکا، هەروەها نوسینی پەخشان لەفۆرمی هایبوون.

نووسەرو  هۆزانەوان

وەک پێداچوونەوەی ‏١٥:٥٠، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

376619580 2285879544945.jpg

نووسەرو هۆزانەوان

نادیە کەریم حەمەد ناسراوه‌ به‌(نادیە کۆیی)

نادیە کەریم کۆیی لەدایک بووی ساڵی 1960 لە شاری کۆیە گەڕەکی (قەڵات) لە دایک بووە، هەر لەسەرەتای مناڵیەوە خولیای هونەرو بابەتەکانی هونەر بووە، لەسەرەتای حەفتاکان بەشداری سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی کردووە لە قوتابخانە، هەر ئەو کاتیش لە ئاهەنگی نەورۆز گۆرانیەکی بە دەنگی خۆی بەسەر نەورۆزدا گوتووە لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە ، بووە بە ئەندام لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە و وەک کۆرس بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی گۆرانیەکانی ئەم تیپە لە شاری کەرکووک و بەغدا، لە ئاهەنگەکانی تیپی باواجی لە ناو شاری کۆیە بەشداری کردووە بە گۆرانیەکی کەریم کابان (ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد)، دوای ئەوە لەبەر هەوڵەکانی ڕژێمی بەعس بۆ گۆرانی ووتن بەسەرسەرۆک وازدەهێنێ و دووردەکەوێتەوە لە هونەر بە بێ خواستی خۆی، خوێندن تەواودەکات و لە کۆلێژی زانیاری بەشی کیمیا وەردەگیرێتو ساڵێک لە سلێمانی و ساڵەکانی تر لە هەولێر خوێندنی کۆلێژ تەواودەکات لەساڵی 1985.

هاوسەرگیری دەکات و دووکوڕی بەناوی ڕێنوارو ڕێکار دەبێت کە ئیستا ڕێنوار دکتۆرە و ڕێکاریش ئەندازیار.

تەنها 3 مانگ بەسەر بۆردومانی هەڵەبجە تێپەڕ دەبێت ناچار دەبن ڕوو لە دەرەوەی کوردستان بکەن لەبەر باری ناهەمواری کوردستانو و دەنگۆی ئەوەی کە کۆیە چۆڵ دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ کەمپەکان. نۆ مانگ لە ئێران دەمێننەوە و دەچن بۆ ووڵاتی سوید، لەوێش بەردەوامی بە خوێندن دەداو ماستەرو هەندەسە لەبواری کیمیا بەدەست دەهێنێت.