جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «نادیە کەریم»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
[[پەڕگە:376619580 2285879544945.jpg|وێنۆک]]

نووسەرو  هۆزانەوان
نووسەرو  هۆزانەوان
#نادیە کەریم

'''نادیە کەریم حەمەد''' ناسراوه‌ به‌(نادیە کۆیی)

نادیە کەریم کۆیی لە ساڵی 1960 لە شاری '''[[کۆیە]]''' لە گەڕەکی (قەڵات) لە دایکبووە، هەر لەسەرەتای مناڵیەوە خولیای هونەرو بابەتەکانی هونەر بووە، لەسەرەتای حەفتاکان بەشداری سەرجەم ئاهەنگ و بۆنەکانی کردووە لە قوتابخانە، هەر ئەو کاتیش لە ئاهەنگی نەورۆز گۆرانیەکی بە دەنگی خۆی بەسەر نەورۆزدا گوتووە لەگەڵ '''[[تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە]]''' ، بووە بە ئەندام لە '''[[تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە ]]'''و وەک کۆرس بەشداری کردووە لە تۆمارکردنی گۆرانیەکانی ئەم تیپە لە شاری '''[[کەرکووک]]''' و بەغدا، لە ئاهەنگەکانی تیپی باواجی لە ناو شاری '''[[کۆیە]]''' بەشداری کردووە بە گۆرانیەکی '''[[کەریم کابان]]''' (ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد)، دوای ئەوە لەبەر هەوڵەکانی ڕژێمی بەعس بۆ گۆرانی ووتن بەسەرسەرۆک وازدەهێنێ و دووردەکەوێتەوە لە هونەر بە بێ خواستی خۆی، خوێندن تەواودەکات و لە کۆلێژی زانیاری بەشی کیمیا وەردەگیرێتو ساڵێک لە '''[[سلێمانی]]''' و ساڵەکانی تر لە '''[[هەولێر]]''' خوێندنی کۆلێژ تەواودەکات لەساڵی 1985.
نادیە کەریم، لە بنەماڵەیەکی ڕۆشن فکر و باوەڕ بە ئازادیبوونی ژن، لە ڕۆژی 14-12-1960، لە شاری '''[[کۆیە]]'''، لە گەڕەکی قەڵات، لە دایکبووە. هەر لە منداڵییەوە جیاواز لە هاوڕێکانی کۆمەڵێ بەهرە و توانای جوان و هونەری تێیدا سەری هەڵداوە.

هاوسەرگیری دەکات و دووکوڕی بەناوی ڕێنوارو ڕێکار دەبێت کە ئیستا ڕێنوار دکتۆرە و ڕێکاریش ئەندازیار.
لە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییدا، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک، بەهرەی گۆرانی وتنی تێدا دەردەکەوێت، لە بۆ چالاکییەکانی قوتابخانەکاندا بەشداری کردووە، لە ئاهەنگی نەورۆزدا بە سروودی (کوردە دڵخۆشم من بە نەورۆزم)، لە هۆنراوەی ست نەجات عبدالرحمن بەشداری دەکات، لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە.

تەنها 3 مانگ بەسەر بۆردومانی '''[[هەڵەبجە]]''' تێپەڕ دەبێت ناچار دەبن ڕوو لە دەرەوەی کوردستان بکەن لەبەر باری ناهەمواری کوردستانو و دەنگۆی ئەوەی کە '''[[کۆیە]]''' چۆڵ دەکرێ و دەگوازرێتەوە بۆ کەمپەکان.
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و یەک، لە بۆنەو ئاهەنگەکان و فێستیڤاڵی قوتابخانەکاندا هەم وەک گۆرانیبێژ، هەم وەک نمایشکەر، لە هەردوو گۆرانی (چوار وەرزی ساڵ) و ئەمیرەکەم )بەشدار دەبێت).
نۆ مانگ لە ئێران دەمێننەوە و دەچن بۆ ووڵاتی سوید، لەوێش بەردەوامی بە خوێندن دەداو ماستەرو هەندەسە لەبواری کیمیا بەدەست دەهێنێت.

وێرای بواری خوێندن ڕۆژانە سەرپەرشتی چوار کۆمپانیا دەکا کە لەگەڵ هاوسەرەکەی بەیەکەوە بەڕێوەی دەبەن.
لە ساڵی ۱۹۷۲ هەزار و نۆسەد و حەفتا و دوودا، دەبێتە یەکێک لە ئەندامەکانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، وەک کۆرس بەشدار دەبێت، لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و حەفتا و دوو، هەزار و نۆسەد و حەفتا و سێ، هەزار و نۆسەد و حەفتا و چواردا، بۆ کاری هونەری لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجیدا وەکوو کچێک سێ جار سەفەری بەغداو، جارێکیشیان سەفەری کەرکووکی کردووە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەری.
لە کەرکووک، چەند بەرهەمێکیان بۆ تەلەڤیزیۆنی کەرکووک تۆمار کرد، یەکێک لەوانە گۆرانی (بزمارە و بزمارە)، کەناوبانگێکی زۆری دەرکرد لە سەرەتای حەفتاکان.

بوێرانە لە کارەکانی کاردەکات و ڕیستۆڕانت و کافیتیریاش بەشێک بووە لە کارەکانی ئەم خاتوونە، لە ماوەی کارکردنی لە کافیتیریا هونەری قاوە دروست کردن دەکا بە پیشە و ڕۆژانە چەندەها وێنەی جوانی بڵاو کردۆتەوە لە فیسبووک.
لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک، وەک کۆرس بەشداری کردووە لەگەڵ هونەرمەندان سەڵاح پشدەری، شەوکەت ڕەشید دلێر سادق، ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وریا عوسمان.

ساڵی 2015  بیرۆکەی دروست کردنی پەیکەری دڵداری مەزن خاوەنی سروودی ئەی ڕەقیب دێتە مێشکیەوە و هەر خۆشی سپۆنسەری دەکا و لە ڕۆژی19-03-2015  پەیکەرەکە لە شاری '''[[کۆیە]]''' لە مەڕاسیمێکی شایستە پەردەی لەسەر لادەبردرێت، پەیکەرەکە لە بەردی مەڕمەڕ دروست کراوە.
وەک یەکەم گرووپی کچ، نادیە خان کە بەشدار بووە وەک کۆرس، لە شاری کۆیە، لە تۆمارکردنی تەلەفزیۆنەکانی کەرکووک و بەغدا، ئەو پشکەی بەرکەوت کە توانی مێژوویەکی جوان و پڕ لە هونەر تۆمار بکات بۆ خۆی.

سرودێک بۆ پێشمەرگە دەچڕێت لە ساڵی 2016، سرودێک بۆ کوردستان ساڵی 2018، تۆماری دەنگی بۆ کردوون.
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و سێ، وەک کۆرس چەند گۆرانییەک تۆمار دەکەن لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لە شاری بەغدا، گۆرانییەکان،( ئەی شۆڕێ عەمرم شۆڕێ) لە وتنی کۆرس،  ( پەروانە )لە وتنی ئیبراهیم سابیر، گۆرانی( ڕەنگی زەردم) کۆرس، (شلەو خانان) کۆرس، لە گەڵ مەقامێکی هونەرمەند سەلاح محەممەد.

لە بەرواری 01-09-2017  بۆ یەکەم جار دەست دەکات بە شیعر نوسین، ڕۆژانە شیعر دەنوسێ و دوای نۆ مانگ و نۆ رۆژ دەبێت بە خاوەنی کتابێک بەناوی( تەلیسم)،کتابەکە چەندین بابەتی جۆراو جۆر لەخۆی دەگرێت و لەشێوەی شیعرو چوارینەو هایکو خستویەتیە بەر دیدی خوێنەران.
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، وەک کۆرس لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بەشداری (میهرەجانی یەکەمی هونەری کوردی )دەکات لە بەغدا، لە هۆڵی خولد.

سەرەتای ساڵی 2018 دەبێت بە ئەندام لە یانەی هایکوی کوردی و ڕۆژانە هایکوی ناسک و جوان بڵاودەکاتەوە، هەر لەوێش دا بلیمەتانە وشە دادەڕێژێ و دەتوانێ جێگای خۆی بکاتەوە لەم یانەیە و خاوەنی دەقی ناوازەو چەندین دەقی ئاڵتونیە لە هایکو، جگە لە هایکو نادیە خان توانیویەتی شارەزایی خۆی بسەلمێنێ لە نوسینی شیعر لەفۆرمی سنریو، تانکا، هەروەها نوسینی پەخشان لەفۆرمی هایبوون.
هەر لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، لە میهرەجانی یەکەمی هونەری کوردیدا، شانۆگەرییەک پێشکەش دەکرێت ڕۆژی دوای میهرەجانەکە، نادیە خان وەک گۆرانیبێژێک داوای لێ دەکرێ لە پشتی شانۆوە گۆرانییەک بڵێت لەگەڵ  دوو لە هاوڕێکانی، شانۆگەری (پردی وڵات)، گۆرانی( گوڵێ هەینار هەینار هەینارێ).
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، لە ئاهەنگێک لە مەکتەبی قادریە لە شاری کۆیە، تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە ئاهەنگەکەی ساز کردبوو، نادیە خان بە یەکێک لە گۆرانییەکانی قادر کابان،( ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد ) بەشداری کردووە،  لە هەمان ئاهەنگ هونەرمەند محەممەد جەزا بەشداری کردووە.
نادیەخان لە هەموو چالاکی قوتابخانەکان، لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و حەفتا و یەک تاوەکوو هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار بەشداری کردووە لە ئیستیعراز و کەشافە و نمایشەکانی قوتابخانە.
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک لە فێستیڤاڵێکی قوتابخانەکان بەشدار دەبێت بە ناوی (چوار وەرزی ساڵ) کە خۆی دەوری پاییز دەبینێت لەگەڵ سێ کچی تر، ئەوانیش زستان و بەهار و هاوین، نادیەخان گۆرانییەکەی چوار وەرزی ساڵ بە دەنگی خۆی تۆمار دەکات لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە قوتابخانە، لە کاتی نمایشەکە لە گۆڕەپانی کۆیە بە تەسجیل لێدرایەوە، لە کاتی نمایشکردندا نادیە کەریم دەوری پاییز و ئاواز جەنگی دەوری زستان و نەشمیل واحد دەوری بەهار و ڕووجوان طاهر دەوری هاوینیان بینیوە.
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک لە نمایشێکی قوتابخانەدا بەشدار دەبێت بە ناوی (ئەمیرەکەم )چەند کچێک دەبن جلی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر دەکەن لە دەوری بووکێک دەسووڕێنەوە، لە هەمان کاتدا گۆرانی ئەمیرەکەم بە دەنگی نادیە خان پێشتر تۆمار دەکرێت لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لە گۆڕەپانی نمایشکردنەکە بە تەسجیل لێدرایەوە.
 
لەبەر ئەوەی نادیە خان زۆر بەرچاو دەبێت و داوای لێ دەکرێت کە گۆرانی بە سەر ڕژێمی بەعسدا بڵێت، ئەوەش بوو بە هۆکارێکی سەرەکی کە وردە وردە بە هێمنی دوورکەوێتەوە لە بواری هونەر و گۆرانی وتندا.
 
وێرای ئەم هەموو چالاکییە هونەرییانەی کە بەشداری دەکرد هونەرەکەی نەیتوانی ڕێگر بێت لە خوێندنەکەی و بەردەوام سەرکەوتنی بە دەست دەهێنا، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار کە پۆلی دووەمی ناوەندی دەبێت بە چوارەم دەردەچێت و مامۆستا چوار باخ سەعید ئەو کات دیارییەکی پێ دەبەخشێ قوماشێکی سیڕەی شین لە پای عەفوو بوونی لە دەرسی جەبرو هەندەسەدا.
 
Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57]
لە دەفتەری یادگارییەکانیدا هەموو گۆرانییەکانی ئەو کاتی کە لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیەدا تۆمار کراین نووسیتیەوە بە دەست و خەتی خۆی، تاوەکو ئێستاش کە ساڵی دوو هەزار و بیست و سێیە توانیویەتی ئەو دەفتەرو یادگاریانە بپارێزێت کە پڕە لە یادگاری سەردەمی گەنجی .
 
نادیە خان پۆلی سێیەمی ناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و پێنج و پۆلی چوارەمی دواناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و شەش و پۆلی پێنجەمی دواناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەر لە شاری کۆیە تەواو دەکات، لە پۆلی شەشەم لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و هەشت تووشی پەتایەک دەبێت، دەستی چەپی ئازارێکی بەردەوامی بۆ پەیدا دەبێت، بەردەوام لەگەڵ باوکی سەردانی دکتۆر دەکات لە شارەکانی بەغدا و مووسڵ و کەرکووک و هەولێر بەڵام بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە،  تەنانەت نەخۆشیەکەشی نەناسرا تا ئەو کاتەی لە سوید لە ساڵی ۱۹۸۹پشکنینی بۆ دەکرێت و پێی دەڵێن ئەوە پەتای نەخۆشی دەمارە (پۆلیۆ )، هەر ئەوە بوو بووە هۆی لە دەستدانی کاتێکی زۆر و لەکیسچوونی ساڵێک لە خوێندن لە پۆلی شەشەمی زانستی و نەچوونی بۆتاقیکردنەوەکانی سەری ساڵ، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و نۆ توانی پۆلی شەشەمی زانستی ببڕێت و کۆی نمرە حەفتا و حەفت و نیو بە دەستبهێنێت.
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا، لە کۆلێژی زانست، بەشی کیمیا،لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت، هەمان ئەو ساڵەی کە شەڕی عێراق و ئێران دەست پێ دەکات، دوای ساڵێک زانکۆی سلێمانی دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر،  پۆلی دووەم و سێیەم و چوارەم لە هەولێر تەواو دەکات، لە پۆلی چوارەمی زانکۆ هەندێک لە هاوڕێکانی لە کاتی خۆپیشاندان دەگیرێن، نادیە خانیش لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تری بڕیار دەدەن نەچن بۆ تاقیکردنەوەی سەری ساڵ تاوەکو هاوڕێکانیان بەرنەدرێن، هاورێکانی بەرنەبوون و نادیە خان و هاورێکانی مانەوە بۆ ساڵی ئایندە، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و پێنج بکالۆریۆس لە بەشی کیمیا بە دەست دەهێنێت، لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆ لە شاری هەولێر بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە بەشی کیمیا پێ دەبەخشرێت.
 
لە یەکی یەکی هەزار و نۆسەد و هەشتا و سێ، ئەڵقەی پەنجە دەگۆڕێتەوە لەگەڵ هاوسەری ژیانی مامۆستا نەهرۆ حەمەدەمین، مامۆستای بابەتی فیزیا، لە یەکی هەشتی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار هاوسەرگیری دەکەن.
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و شەش، لە قوتابخانەی دواناوەندی إنتصار،لە شاری کۆیە، دەست بەکار دەبێت وەک مامۆستای کیمیا، لە هەمان ساڵ دەبێت بە دایکی کوڕێکی جوان بەناوی ڕێنوار، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و حەفت دووەمین کوڕی چاوی هەڵدەهێنێ بە دنیا، بە ناوی ڕێکار. ڕێنوار دکتۆرێکی زیرەک و لێهاتووی لێدەرچووە، ڕێکاریش موهەندیسێکی چوست و چالاک، هەردووکیان جێگای شانازیین بۆ دایک و باوکیان.
 
لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و هەشت، ئەنفال و هەڵەبجە کاریگەری سەرەکی بوون کە وایکرد نادیە خان و باوکی مناڵەکانی بڕیار بدەن دوور بکەونەوە لە کوردستان بە ڕێگای قاچاغ بچن بۆ ئێران، لە کاتێکدا شەڕی عێراق و ئێرانیش هەشت ساڵبوو  بەردەوامبوو، هێزی لە هەموو لایەک بڕیبوو.
 
دوای سێ ڕۆژ بە سواری ئەسپ، لە کوردستانی باشوورەوە، بە ڕێگای قەندیل، نادیەخان خۆی و منداڵەکانی و باوکی منداڵەکانی ڕوویان کردە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە شاری نەغەدە گیرسانەوە بۆ ماوەی نۆ مانگ، دوای گەیشتنیان بۆ نەغەدە، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و هەشت شەڕی عێراق و ئێران وەستا و لێبووردنی گشتی دەرچوو لە عێراق، بەڵام ئەوان بڕیاریان دا کە نەگەڕێنەوە،  لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و نۆ، دوای هەوڵێکی زۆر، توانیان بگەنە سوید، بە ڕێگای فڕۆکە و ترانزێتی ڕووسیا.
 
لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سوید، نادیە خان یەکەم ساڵ زمانی سویدی دەخوێنێ، ساڵی دووەم شەهادەی کوردستانی هەڵدەسەنگێنێ، دوایی لە زانکۆ دەست دەکات بە خوێندن، دەرسەکانی جگە لە زمانی سویدی بریتی بوون لە زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامی کۆمپیوتەری بەیسیک، پرۆگرامی کۆمپیوتەری باسکال، پرۆگرامی کۆمپیوتەری فۆرتران،  بۆ ماوەی سێ مانگیش پراکتیک دەکات
لە تاقیگەی کیمیا لە بەشی بایۆمێدیسین لە شاری ئوپسالا.
 
لەم کاتەدا سوید بە زرووفێکی بێکاری تێپەڕ دەبێت، هەڵی کار زەحمەت دەبێت، خاتوو نادیە دەست دەکات بە کردنەوەی کۆمپانیا و شانبەشانی پیاوەکەی بەیەکەوە کۆمپانیا بەڕێوە دەبەن بۆ بژێوی ژیان و بەخێوکردنی منداڵەکانیان، هەوڵدان و کۆششکردن بە هیوای سەرکەوتن لە دوورە وڵات ئامانج و ئاواتی هەردووکیان بوو، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە بۆیان نەڕەخسا لە بواری کیمیا و فیزیا کار بکەن، دوای چەند ساڵێک نادیە خان هەوڵ دەدات دیسانەوە بچێتەوە بەر خوێندن.
 
Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57]
بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و هەندەسە لە بواری کیمیا، لە ساڵی دوو هەزار و پێنج، دەستی بە خوێندن کرد، لە شاری ئیسکلستوونە، بەیانیان بەشەمەندەفەڕ هاتووچۆی دەکرد،سی و پێنج دەقیقە، ئێوارانیش گەڕانەوە  بە شەمەندەفەر، سی و پێنج دەقیقە.
 
دوای ئەو چەند ساڵە دابڕان لە خوێندن و گەڕانەوە بۆی لە تەمەنی چل و پێنج ساڵیدا، پێشبڕکێیەک بوو لەگەڵ خودی خۆی، هەرچەندە سەختی و ئاستەنگی زۆری دەهاتنە پێش، بەڵام ویستی نادیە خان بۆ خوێندن زاڵتر بوو، هەر بۆیە لە ساڵی دوو هەزار و نۆ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتدا هەردوو بڕوانامەی (ماستەر) لە بواری تەکنیکی کیمیا و سیڤیل( هەندەسە) لە بواری تەکنیکی کیمیا بە دەست بهێنێت.
 
بابەتەکانی خوێندنەکەی لە وڵاتی سوید بریتی بوون لە (بایۆئینفۆرمەتیک)،( تەکنیکی کیمیا)، (تەکنیکی میکرۆبایۆلۆجی)، (پڕۆتین و بایۆتەکنیک لەسەر ڕووی ماددە)، (تەکنیکی جینات)، (ماتماتیک بەشی یەکەم)، (ماتماتیک بەشی دووەم)، (بەشی سێیەم  دیسکرێت ماتماتیک)، (فسیۆلۆجی)، (فارمەکۆلۆجی)، (پێشکەوتنی دەرمان)،  (بایۆلۆجی)، (میکرۆبایۆلۆجی)، (جینات)،( تەکنیکی زاراوەی زمانی سوێدی)، (تەکنیکی زاراوەی زمانی ئینگلیزی)، بابەتی ماستەرەکەی لەسەر (بایۆتەکنیک لەسەر ڕووی ماددە) بوو.
لە کاتی خوێندنەکەیدا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە کە کاتی پشووە لە سوید، نادیەخان هاوکار بووە لە کاری کۆمپانیا  لەگەڵ  ماڵەوەیان.
 
لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا، نادیە خان  یەکەم کورد بووە لەو شارەی تێیدا ژیاوە( ڤێستەرۆس )،کە هاوکار بووبێت لەگەڵ پیاوەکەی لە کاری کۆمپانیا بە بەیەکەوە کاریان کردبێت، سڵی لەوە نەکردۆتەوە کارەکەی پیاوانەیە یان ژنانە، بەبێ یەک و دوو شانی داوەتە بەر کاسبی و ساردنەبۆتەوە لە کارکردن، لە کۆتایی نەوەدەکاندا، یەکەم کەبابخانە دەکاتەوە، لە شاری (ڤێستەڕۆز) بە ناوی (کەبابخانەی کوردستان) کە تاوەکوو ئێستاش هەر ماوە و هاوکارانی بەڕێوەی دەبەن، وەک تاکە ژن لە کەبابخانە، سەرنجی زۆری خەڵکی ئەو شارە و کوردانی ئەو شارەی ڕاکێشاوە، دوای تەواوکردنی خوێندنی هەوڵی بەدەستهێنانی کار دەدات لە بواری کیمیا، نامە بۆ  ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان دەنێرێت، یەک لەوانە ( ئا بێ بێ ئەتۆم)، بەڵام لەبەر کەمی کار لەو ساتەدا وەرگرتنەکەی زۆر دوا دەکەوێت، لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی ڕۆژانەیدا، بە دەستێک خوێندن، بە دەستێک کاروکاسبی،  بە دەستێکیش منداڵەکانی لە ئامێز گرتووە، گەڕان بە دوای کار لە بواری کیمیادا دەستپێکی ژیانی ڕۆژانەی دەبێ، دوای وەرگرتنی بڕوانامەکەی، تا ماوەیەکی زۆر دیسانەوە، زەمەنی بێکاری لە سوید سەرهەڵدەداتەوە و، شانسی وەرگیرانی کەم دەبێتەوە. 
 
بێ هیوابوون، بوونی نابێت لای نادیەخان، هەر بۆیە دەست دەکاتەوە بە کارکردن و ئەمجارەیان لە ساڵی دوو هەزار و یازدە، کافتریایەک دەکاتەوە لە وێستگەی شەمەندەفەڕی شاری ڤێستەڕۆس، ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاوەکو هەشتی ئێوارە کار دەکات، وێڕای ئەم کۆمپانیایە نوێیەی لە کاری کۆمپانیاکەی پێشوویدا دانابڕێت، وەک کۆڵەگەیەکی پتەو لەوێشدا دەمێنێتەوە، ڕۆژانە بەردەوام کار لەسەر خۆی دەکات، لە هەوڵی ئەوەی دوا نەکەوێت لە سەفەری ژیان.
 
لە ساڵی دوو هەزار و پانزە، بە دەنگە خۆشەکەی، سروودێک بۆ پێشمەرگە دەچڕێ، لە وڵاتی سوید تۆماری دەنگی بۆ دەکات.
نادیە خان لە ساڵی دوو هەزار و حەڤدە، وەک قەڵەمێکی تازە لە گوڵدانی ئەدەب و گوڵە حاجیلەکانی  دەشتی هاموون،  پێنووسەکەی تێکەڵی بۆنی عەتر و شیعر دەکات، ئازادانە هەمەچەشن لە وێنەکردنی شیعر دەست پێ دەکات، وەک پەیامێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی خاوەنی توانا و بەهرەن و دەریان نەخستووە، یاخود هێشتا کۆت و بەندی شەرمی کۆمەڵگا غەدری لێکردوون و بڵێ ئەو کۆتە بپسێنن و لەو تاریکیە وەرنە
دەرەوە.
 
ئەو هەست و ئیلهامەی لە ناخی نادیە خان دایە خۆڕسکانە هاتووە و پڕژاوەتە سەر کاغەزە سپییەکان.
لە بواری نووسینی هایکو، دوای دامەزراندنی یانەی هایکوی کوردی، وەک دڵخوازێک بوو بە دەستە خوشکی هایکو، هەر زوو توانی شێوازی خۆی لە نووسینی هایکو و فۆڕمەکانی تری شیعری ژاپۆنی وەک هایبوون و تانکا و تایکوون و هایگاو سینریو دا  بدۆزێتەوە،  توانی جێپەنجەیەکی ژنانەی کوردانە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەجێ بهێڵێت.
 
بەرهەمەکانی نادیە خان دەقی جوان و پڕ سینۆگرافییان،  سروشت و خوێنەر بەشدار دەکا لە هەست و ناخی خۆی و وێنەی ڕوون بە خوێنەر دەگەیەنێت تا ئەو ڕادەیەی هەر خوێنەرێک دەقەکان بخوێنێتەوە وا دەزانێ خۆی نووسیویەتی.
لە ساڵی دوو هەزار و هەژدە، یەکەم بەرهەمی شیعری بە چاپ دەگەیەنێت، بە ناوی (تەلیسم)، سەد و یانزە لاپەڕە ، حەفتا و پێنج شیعر و هەشتا و یەک هایکو، پەنجا و نۆ چوارینە شیعر  لە خۆی دەگرێت، پێشکەشی دەکات بە ڕۆحی ئەو ئافرەتانەی بە هەر جۆرێک گیانیان لە دەست داوە لە دەست زوڵم و ستەمی کۆمەڵگا.
 
Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57]
لە هەمان ساڵی دوو هەزار و هەژدە سروودێک بە ناوی کوردستان، تۆماری دەنگی بۆ دەکات لە وڵاتی سوید، ئەوەش پێمان دەڵێ کە خاک و نیشتمانەکەی خۆش دەوێت، ڕۆحیانەتێکی نیشتمانپەروەری هەیە.
لە هەمان ساڵی دوو هەزار و هەژدە بەرهەمی دووەمی شیعری بە ناوی (تەسبیحی قەزوان) بە چاپ دەگەیەنێت،  سەد و یەک لاپەڕە، وەک تەسبیحی قەزوانی سەد و یەک دەنک پێکهاتووە لە فۆرمەکانی هایکو، سینریو، تانکا، هایبوون.
وەک ژنێکی هایکیست دەکرێ بوترێ ئەم بەرهەمەی یەکەم کتێبە لەناو دنیای ئەدەبی کوردی کە چوار فۆرم لە خۆیدا گرتبێت و بە چاپ گەیاندرابێت، لێرەدا شاعیر خۆی بە بەختەوەر دەزانێت کە توانیویەتی چەند شیعرێکی زیندووی پێشکەش بە دنیای شیعری کوردی بکات و پێی وایە کە شیعر سەنگینترین کاری ئەدەبییە.
 
لە ساڵی دوو هەزار و بیست سێیەمین کتێبی لەلایەن یانەی هایکوی کوردییەوە کاری بۆ دەکرێت و حەفتا دەقی هایکو لە خۆی دەگرێت بە ناوی (ئەستێرە چاو دادەگرێ)، لە حەفتا و سێ لاپەڕەدا بە چاپ دەگەیەنرێت.
لە ساڵی دوو هەزار و بیست و یەکدا، چوارەمین بەرهەمی، کتێبێکی هایگایە، شیعر لە فۆرمەکانی هایکو و سینریۆ بە ناوی( بەفر لە هەور دەترسێ )بە چاپ دەگەیەنێت.
هایگا فۆڕمێکی هونەرییە تێدا وێنە و دەقی شیعری هایکو دەبێت بە یەک، دوو هونەری نووسین و وێنە تێکەڵ بە یەکتری دەکرێن.
وەک یەکەم کورد لە کوردستان ئەو بیرۆکەیەی هەبووە کە کار لەسەر هایگا بکات بۆ ئەوەی کوردیش وەک هەموو گەلانی تری پێشکەوتوو لەو ژانرە ئەدەبییە دەقەکانمان ببینن.
کتێبی هایگاکەی سەد و چوار لاپەڕەیە و سەد دانە هایکو لە خۆی دەگرێت، جوانی و ناوازەیی ئەو کتێبەی هایگا لەوەدایە وێنەکانی دەقی هایگاکان بە دیزاینێکی جوان و ڕەنگاوڕەنگ بە دەست و پەنجەی شێوەکاری ناوداری کۆیە مامۆستا عادل زرار کێشراون و تێکستی هایکوکانی بە قەبارەیەکی گەورەتر و بە دەست نووسراونەتەوە.
لە هەمان ساڵی دوو هەزار و بیست و یەک، پێنجەمین بەرهەمی شاعیر کە شیعر و پەخشانە لە فۆرمەکانی تایکوون، هایبوون، تانکا، هایکو، سینریو، هایگا، بە ناوی (دڵ ئاوازی ژیان دەژەنێ) بە چاپ دەگەیەنێت، وەک یەکەم کورد لە کوردستان کارکردنی لەسەر هەر شەش فۆرمی ژاپۆنی لەم کتێبەدا، شوێنێک بۆ خۆی دەکاتەوە.
وەک دایکێک بیست و دوو شیعری بۆ منداڵەکانی نووسیوە لەم کتێبەدا لەژێر ناونیشانی (بەخامەی دایکێک)، شەست و یەک شیعریش شوێنی خۆی کردۆتەوە،  چواردە دانە قەسیدەی نانۆ، هەشت تایکوون، چوار هایبوون، هەشت تانکا، بیست و هەشت هایکو لەگەڵ سینریو، پێنج هایگا، کتێبەکەی جوانتر کردووە.
خاتوونی شاعیر دوو کوڕی هەبووە و کچی نەبووە، هەر کتێبێکی بە کچێک لە قەڵەم داوە،خۆشەویستی بۆ کتێبەکانی بەم شێوەیە دەردەبڕێت.
 
خاتوونی شاعیر لە هەشتی یەکی دوو هەزار و هەژدە دەبێت بە ئەندامی یانەی هایکوی کوردی.
یانەی هایکوی کوردی کە لە بیست و شەشی دوازدەی دوو هەزار و حەڤدە دامەزراوە لەوێوە زۆربەی هایکوکانی بڵاو کردۆتەوە، هەندێک لەهایکوکانی خەڵاتی زێڕینیان پێ بەخشراوە.
لە یانەی هایکوی عەرەبی ئەندامە و زیاتر لە دوو سەد و پەنجا هایکوی بە زمانی عەرەبی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە.
بە هۆی ئەندامبوونی لە هایکوی جیهانی لە ژاپۆندا، ساڵانە هایکو دەنێرێت بۆ ژاپۆن، لە ساڵی دوو هەزار و بیست و دوو سێ هایکوی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە هەژدە بڵاو بوویەوە، لە ساڵی دوو هەزار و بیست و سێ، سێ هایکۆیتری بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە نۆزدە بڵاو بوویەوە، چاوەڕوان دەکرێ ساڵی دوو هەزار و بیست و چواریش، لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە بیست، سێ هایکۆی تری بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو بکرێتەوە، بەشداریکردنی خاتوو نادیە لە هایکوی جیهانی و ناردنی هایکو بۆ ژاپۆن بە زمانی کوردی بە سەرکەوتنێکی مەزن دادەنرێت بۆ خاتوونێکی کۆیی کە ئەسپی خۆی تاودابێت لە بواری هایکودا.
لە وڵاتی دانیمارک هایکوکانی وەرگێڕانیان بۆ کراوەو لە لایەن (تۆڕڤاڵد بێرلسن ) ژمارەیەک لە هایکوکانی لە کتێبی ئەنتۆلۆجیا بە زمانی دانیمارکی و کوردی بڵاو بوونەتەوە.
خاتوو نادیە ئەندامە لە یانەی هایکوی مەغریبی و بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە بۆ بەشداری کردن لە هایکوی جیهانی کە لە وڵاتی مەغریب بە ڕێوە دەچێت. بە هۆی کارامەیی لە زمانی سویدییەوە توانیویەتی کاری وەرگێڕان بۆ زۆربەی هایکوکانی خۆی و هاوڕێکانی بکات و لە گۆڤاری هایکیست لە یانەی هایکوی کوردی بڵاو بوونەتەوە،  هایکوی شاعیرە سویدییەکانی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و لە گۆڤاری هایکیست لە یانەی هایکوی کوردی بڵاوکراینەوە.
لە (یانەی سەکۆی وەرگێڕاوەکان) ئەندامەو لەوێش هایکو وەرگێڕدراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. ئەندامی (یانەی هایکوی سویدییە) و لەوێش هایکو بڵاو دەکاتەوە بە زمانی سویدی، ئەو گۆڤارانەی کە لە یانەی سویدیەوە دەردەچن گوڵبژێریان دەکات و هەر جارێک ژمارەیەک لە هایکوکان وەردەگێڕێت بۆ سەر زمانی کوردی.
 
Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57]
نادیە خان دوو سەد و پەنجا هایکوی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ ئێستا و بەرەو چاپ دەڕوات بەم زووانە بە ناوی(سکر ناعم).
خاتوو نادیە ئەو زانیارییانەی لە بواری کیمیا بە دەستی هێناوە لە ماوەی خوێندنی لە کوردستان و لە وڵاتی سوید، هەوڵ دەدات ئێستا لە دوو توێی کتێبێکدا کۆیان بکاتەوە و ڕووناکی بخاتە سەر (پەیوەندی کیمیا بە جەستەی مرۆڤەوە).
مرۆڤ کەناخی سپی بوو، سەرکەوتنەکانی و دەستکەوتەکانی دەبریقێنەوە، لە ژیانی خێزانی سەرکەوتوو بووە، دوو کوڕی هەیە، کوڕە گەورەکەی دکتۆرە و لە شاری ستۆکهۆڵم کار دەکات، کوڕە بچووکەکەشی موهەندیسە و هەر لە بواری هەندەسە لە شاری ڤێستەڕۆز کار دەکات.
ناکرێت ڕۆڵی باوکی منداڵەکانی پەراوێز بخرێت کە لە هەموو سەرکەوتنێکی نادیەخاندا ڕەنگی داوەتەوە، مامۆستا نەهرۆ حمدامین وەک کۆڵەگەیەکی پتەو کارئاسانی بۆ کردووە لە سەرکەوتنی هەموو ئیش و
کارەکانیدا.
 
بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەری دڵداری شاعیری مەزن کارێکی نوێی  نادیە خانە، هەر خۆی توانیویەتی ببێتە سپۆنسەر و، پەیکەرتاش بەختیار هەڵەبجەیی کاری بۆ کردووە، لە ساڵی دوو هەزار و پانزەدا، لە مەراسیمێکی شایستە، لە شاری کۆیە، لە بەردەم مۆزەخانەی ئاغەلە دانرا، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی لە دەرەوە و ناوەوەی کۆیە، وەک دیاریەک بۆ نەورۆز، لە نۆزدەی سێ، لە ساڵی دوو هەزار و پانزە.
 
نووسینی هایکو فەزای خەیاڵی خاتوو نادیەی داگیر دەکات، هەر بۆیەش هەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی عەریزەیەک بۆ شارەوانی کۆیە، بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شەقامەی کە کاتی خۆی بە منداڵی لێی ژیاوە، بۆ (شەقامی هایکو)، ئێستا شەقامەکە ناوی شەقامی هایکویە، دەکەوێتە بەردەم کەکۆنەوە، لە شاری کۆیە.
 
لە ساڵی دوو هەزار و نۆزدەدا، لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان، بە هاوکاریی زانکۆی کۆیە، دیدارێک ڕێک دەخات بۆ ژنە پێشەنگەکانی شاری کۆیە، نادیە خان پشکی ئەوەی بەر دەکەوێت کە ببێت بە یەکێک لەو چل ژنانەی کە لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستا پێشەنگ بووین لە شاری کۆیە، هەر لەو مەراسیمەدا ڕێز لێنانی پێ دەبەخشرێت.
هەرچەندە نادیە خان لە هەندەران دەژیت بەڵام بەردەوام لەگەڵ ئازاری خەڵکەکەی و میللەتەکەیدا ژیاوە، بە جەستە لە هەندەران، بە مێشک لە کۆیە، لە سەرەتای ساڵی دوو هەزار و بیست و سێ، لە ڕۆژی بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە گرووپێک پێکدەهێنێت لە ژنان و لە پیاوان، لە سوید، هەر خۆشی سەرپەرشتی دەکات، بە ناوی (گرووپی هانا بۆ تووشبوانی شێرپەنجە)، پارە کۆ دەکاتەوە و دەینێرێت بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لە شاری کۆیە بە هاوکاری کارمەندەکانی نەخۆشخانەی کۆیە، دەستنیشانکردنی نەخۆشەکانیش لە لایەن دکتۆر دەوەن حەوێزیەوە دەکرێت، تەمەنی گرووپی هانا گەیشتە ساڵێک و بەردەوام دەبن.
لە تەمەنی شەست ساڵیدا بەهرەی وێنەکێشان لە خۆیدا دەدۆزێتەوە، کار لەسەر ئەکریل لەسەر کانڤاس دەکات و کۆمەڵێک تابلۆی جوان دەکێشێت و بەردەوامە.

وەک پێداچوونەوەی ‏٢٣:٣٨، ١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤

376619580 2285879544945.jpg

نووسەرو هۆزانەوان

  1. نادیە کەریم

نادیە کەریم، لە بنەماڵەیەکی ڕۆشن فکر و باوەڕ بە ئازادیبوونی ژن، لە ڕۆژی 14-12-1960، لە شاری کۆیە، لە گەڕەکی قەڵات، لە دایکبووە. هەر لە منداڵییەوە جیاواز لە هاوڕێکانی کۆمەڵێ بەهرە و توانای جوان و هونەری تێیدا سەری هەڵداوە.

لە پۆلی پێنجەمی سەرەتاییدا، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک، بەهرەی گۆرانی وتنی تێدا دەردەکەوێت، لە بۆ چالاکییەکانی قوتابخانەکاندا بەشداری کردووە، لە ئاهەنگی نەورۆزدا بە سروودی (کوردە دڵخۆشم من بە نەورۆزم)، لە هۆنراوەی ست نەجات عبدالرحمن بەشداری دەکات، لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و یەک، لە بۆنەو ئاهەنگەکان و فێستیڤاڵی قوتابخانەکاندا هەم وەک گۆرانیبێژ، هەم وەک نمایشکەر، لە هەردوو گۆرانی (چوار وەرزی ساڵ) و ئەمیرەکەم )بەشدار دەبێت).

لە ساڵی ۱۹۷۲ هەزار و نۆسەد و حەفتا و دوودا، دەبێتە یەکێک لە ئەندامەکانی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، وەک کۆرس بەشدار دەبێت، لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و حەفتا و دوو، هەزار و نۆسەد و حەفتا و سێ، هەزار و نۆسەد و حەفتا و چواردا، بۆ کاری هونەری لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجیدا وەکوو کچێک سێ جار سەفەری بەغداو، جارێکیشیان سەفەری کەرکووکی کردووە، بە مەبەستی پێشکەشکردنی بەرهەمی هونەری.

لە کەرکووک، چەند بەرهەمێکیان بۆ تەلەڤیزیۆنی کەرکووک تۆمار کرد، یەکێک لەوانە گۆرانی (بزمارە و بزمارە)، کەناوبانگێکی زۆری دەرکرد لە سەرەتای حەفتاکان.

لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک، وەک کۆرس بەشداری کردووە لەگەڵ هونەرمەندان سەڵاح پشدەری، شەوکەت ڕەشید دلێر سادق، ئیسماعیل عەبدوڵڵا، وریا عوسمان.

وەک یەکەم گرووپی کچ، نادیە خان کە بەشدار بووە وەک کۆرس، لە شاری کۆیە، لە تۆمارکردنی تەلەفزیۆنەکانی کەرکووک و بەغدا، ئەو پشکەی بەرکەوت کە توانی مێژوویەکی جوان و پڕ لە هونەر تۆمار بکات بۆ خۆی.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و سێ، وەک کۆرس چەند گۆرانییەک تۆمار دەکەن لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لە شاری بەغدا، گۆرانییەکان،( ئەی شۆڕێ عەمرم شۆڕێ) لە وتنی کۆرس، ( پەروانە )لە وتنی ئیبراهیم سابیر، گۆرانی( ڕەنگی زەردم) کۆرس، (شلەو خانان) کۆرس، لە گەڵ مەقامێکی هونەرمەند سەلاح محەممەد.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، وەک کۆرس لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، بەشداری (میهرەجانی یەکەمی هونەری کوردی )دەکات لە بەغدا، لە هۆڵی خولد.

هەر لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، لە میهرەجانی یەکەمی هونەری کوردیدا، شانۆگەرییەک پێشکەش دەکرێت ڕۆژی دوای میهرەجانەکە، نادیە خان وەک گۆرانیبێژێک داوای لێ دەکرێ لە پشتی شانۆوە گۆرانییەک بڵێت لەگەڵ دوو لە هاوڕێکانی، شانۆگەری (پردی وڵات)، گۆرانی( گوڵێ هەینار هەینار هەینارێ).

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار، لە ئاهەنگێک لە مەکتەبی قادریە لە شاری کۆیە، تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە ئاهەنگەکەی ساز کردبوو، نادیە خان بە یەکێک لە گۆرانییەکانی قادر کابان،( ڕوومەتی وەک گوڵی بێگەرد ) بەشداری کردووە، لە هەمان ئاهەنگ هونەرمەند محەممەد جەزا بەشداری کردووە. نادیەخان لە هەموو چالاکی قوتابخانەکان، لە ساڵانی هەزار و نۆسەد و حەفتا و یەک تاوەکوو هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار بەشداری کردووە لە ئیستیعراز و کەشافە و نمایشەکانی قوتابخانە.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک لە فێستیڤاڵێکی قوتابخانەکان بەشدار دەبێت بە ناوی (چوار وەرزی ساڵ) کە خۆی دەوری پاییز دەبینێت لەگەڵ سێ کچی تر، ئەوانیش زستان و بەهار و هاوین، نادیەخان گۆرانییەکەی چوار وەرزی ساڵ بە دەنگی خۆی تۆمار دەکات لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە لە قوتابخانە، لە کاتی نمایشەکە لە گۆڕەپانی کۆیە بە تەسجیل لێدرایەوە، لە کاتی نمایشکردندا نادیە کەریم دەوری پاییز و ئاواز جەنگی دەوری زستان و نەشمیل واحد دەوری بەهار و ڕووجوان طاهر دەوری هاوینیان بینیوە.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتاویەک لە نمایشێکی قوتابخانەدا بەشدار دەبێت بە ناوی (ئەمیرەکەم )چەند کچێک دەبن جلی ڕەنگاوڕەنگ لەبەر دەکەن لە دەوری بووکێک دەسووڕێنەوە، لە هەمان کاتدا گۆرانی ئەمیرەکەم بە دەنگی نادیە خان پێشتر تۆمار دەکرێت لەگەڵ تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، لە گۆڕەپانی نمایشکردنەکە بە تەسجیل لێدرایەوە.

لەبەر ئەوەی نادیە خان زۆر بەرچاو دەبێت و داوای لێ دەکرێت کە گۆرانی بە سەر ڕژێمی بەعسدا بڵێت، ئەوەش بوو بە هۆکارێکی سەرەکی کە وردە وردە بە هێمنی دوورکەوێتەوە لە بواری هونەر و گۆرانی وتندا.

وێرای ئەم هەموو چالاکییە هونەرییانەی کە بەشداری دەکرد هونەرەکەی نەیتوانی ڕێگر بێت لە خوێندنەکەی و بەردەوام سەرکەوتنی بە دەست دەهێنا، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و چوار کە پۆلی دووەمی ناوەندی دەبێت بە چوارەم دەردەچێت و مامۆستا چوار باخ سەعید ئەو کات دیارییەکی پێ دەبەخشێ قوماشێکی سیڕەی شین لە پای عەفوو بوونی لە دەرسی جەبرو هەندەسەدا.

Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57] لە دەفتەری یادگارییەکانیدا هەموو گۆرانییەکانی ئەو کاتی کە لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیەدا تۆمار کراین نووسیتیەوە بە دەست و خەتی خۆی، تاوەکو ئێستاش کە ساڵی دوو هەزار و بیست و سێیە توانیویەتی ئەو دەفتەرو یادگاریانە بپارێزێت کە پڕە لە یادگاری سەردەمی گەنجی .

نادیە خان پۆلی سێیەمی ناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و پێنج و پۆلی چوارەمی دواناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و شەش و پۆلی پێنجەمی دواناوەندی لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و حەفت هەر لە شاری کۆیە تەواو دەکات، لە پۆلی شەشەم لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و هەشت تووشی پەتایەک دەبێت، دەستی چەپی ئازارێکی بەردەوامی بۆ پەیدا دەبێت، بەردەوام لەگەڵ باوکی سەردانی دکتۆر دەکات لە شارەکانی بەغدا و مووسڵ و کەرکووک و هەولێر بەڵام بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە، تەنانەت نەخۆشیەکەشی نەناسرا تا ئەو کاتەی لە سوید لە ساڵی ۱۹۸۹پشکنینی بۆ دەکرێت و پێی دەڵێن ئەوە پەتای نەخۆشی دەمارە (پۆلیۆ )، هەر ئەوە بوو بووە هۆی لە دەستدانی کاتێکی زۆر و لەکیسچوونی ساڵێک لە خوێندن لە پۆلی شەشەمی زانستی و نەچوونی بۆتاقیکردنەوەکانی سەری ساڵ، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و حەفتا و نۆ توانی پۆلی شەشەمی زانستی ببڕێت و کۆی نمرە حەفتا و حەفت و نیو بە دەستبهێنێت.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا، لە کۆلێژی زانست، بەشی کیمیا،لە زانکۆی سلێمانی وەردەگیرێت، هەمان ئەو ساڵەی کە شەڕی عێراق و ئێران دەست پێ دەکات، دوای ساڵێک زانکۆی سلێمانی دەگوازرێتەوە بۆ شاری هەولێر، پۆلی دووەم و سێیەم و چوارەم لە هەولێر تەواو دەکات، لە پۆلی چوارەمی زانکۆ هەندێک لە هاوڕێکانی لە کاتی خۆپیشاندان دەگیرێن، نادیە خانیش لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی تری بڕیار دەدەن نەچن بۆ تاقیکردنەوەی سەری ساڵ تاوەکو هاوڕێکانیان بەرنەدرێن، هاورێکانی بەرنەبوون و نادیە خان و هاورێکانی مانەوە بۆ ساڵی ئایندە، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و پێنج بکالۆریۆس لە بەشی کیمیا بە دەست دەهێنێت، لە ڕێوڕەسمی دەرچووانی زانکۆ لە شاری هەولێر بڕوانامەی بکالۆریۆسی لە بەشی کیمیا پێ دەبەخشرێت.

لە یەکی یەکی هەزار و نۆسەد و هەشتا و سێ، ئەڵقەی پەنجە دەگۆڕێتەوە لەگەڵ هاوسەری ژیانی مامۆستا نەهرۆ حەمەدەمین، مامۆستای بابەتی فیزیا، لە یەکی هەشتی هەزار و نۆسەد و هەشتا و چوار هاوسەرگیری دەکەن.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و شەش، لە قوتابخانەی دواناوەندی إنتصار،لە شاری کۆیە، دەست بەکار دەبێت وەک مامۆستای کیمیا، لە هەمان ساڵ دەبێت بە دایکی کوڕێکی جوان بەناوی ڕێنوار، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و حەفت دووەمین کوڕی چاوی هەڵدەهێنێ بە دنیا، بە ناوی ڕێکار. ڕێنوار دکتۆرێکی زیرەک و لێهاتووی لێدەرچووە، ڕێکاریش موهەندیسێکی چوست و چالاک، هەردووکیان جێگای شانازیین بۆ دایک و باوکیان.

لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و هەشت، ئەنفال و هەڵەبجە کاریگەری سەرەکی بوون کە وایکرد نادیە خان و باوکی مناڵەکانی بڕیار بدەن دوور بکەونەوە لە کوردستان بە ڕێگای قاچاغ بچن بۆ ئێران، لە کاتێکدا شەڕی عێراق و ئێرانیش هەشت ساڵبوو بەردەوامبوو، هێزی لە هەموو لایەک بڕیبوو.

دوای سێ ڕۆژ بە سواری ئەسپ، لە کوردستانی باشوورەوە، بە ڕێگای قەندیل، نادیەخان خۆی و منداڵەکانی و باوکی منداڵەکانی ڕوویان کردە کوردستانی ڕۆژهەڵات و لە شاری نەغەدە گیرسانەوە بۆ ماوەی نۆ مانگ، دوای گەیشتنیان بۆ نەغەدە، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و هەشت شەڕی عێراق و ئێران وەستا و لێبووردنی گشتی دەرچوو لە عێراق، بەڵام ئەوان بڕیاریان دا کە نەگەڕێنەوە، لە ساڵی هەزار و نۆسەد و هەشتا و نۆ، دوای هەوڵێکی زۆر، توانیان بگەنە سوید، بە ڕێگای فڕۆکە و ترانزێتی ڕووسیا.

لەگەڵ گەیشتنیان بۆ سوید، نادیە خان یەکەم ساڵ زمانی سویدی دەخوێنێ، ساڵی دووەم شەهادەی کوردستانی هەڵدەسەنگێنێ، دوایی لە زانکۆ دەست دەکات بە خوێندن، دەرسەکانی جگە لە زمانی سویدی بریتی بوون لە زمانی ئینگلیزی و پرۆگرامی کۆمپیوتەری بەیسیک، پرۆگرامی کۆمپیوتەری باسکال، پرۆگرامی کۆمپیوتەری فۆرتران، بۆ ماوەی سێ مانگیش پراکتیک دەکات لە تاقیگەی کیمیا لە بەشی بایۆمێدیسین لە شاری ئوپسالا.

لەم کاتەدا سوید بە زرووفێکی بێکاری تێپەڕ دەبێت، هەڵی کار زەحمەت دەبێت، خاتوو نادیە دەست دەکات بە کردنەوەی کۆمپانیا و شانبەشانی پیاوەکەی بەیەکەوە کۆمپانیا بەڕێوە دەبەن بۆ بژێوی ژیان و بەخێوکردنی منداڵەکانیان، هەوڵدان و کۆششکردن بە هیوای سەرکەوتن لە دوورە وڵات ئامانج و ئاواتی هەردووکیان بوو، بەبێ گوێدانە ئەوەی کە بۆیان نەڕەخسا لە بواری کیمیا و فیزیا کار بکەن، دوای چەند ساڵێک نادیە خان هەوڵ دەدات دیسانەوە بچێتەوە بەر خوێندن.

Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57] بۆ بە دەستهێنانی بڕوانامەی ماستەر و هەندەسە لە بواری کیمیا، لە ساڵی دوو هەزار و پێنج، دەستی بە خوێندن کرد، لە شاری ئیسکلستوونە، بەیانیان بەشەمەندەفەڕ هاتووچۆی دەکرد،سی و پێنج دەقیقە، ئێوارانیش گەڕانەوە بە شەمەندەفەر، سی و پێنج دەقیقە.

دوای ئەو چەند ساڵە دابڕان لە خوێندن و گەڕانەوە بۆی لە تەمەنی چل و پێنج ساڵیدا، پێشبڕکێیەک بوو لەگەڵ خودی خۆی، هەرچەندە سەختی و ئاستەنگی زۆری دەهاتنە پێش، بەڵام ویستی نادیە خان بۆ خوێندن زاڵتر بوو، هەر بۆیە لە ساڵی دوو هەزار و نۆ توانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، لە هەمان کاتدا هەردوو بڕوانامەی (ماستەر) لە بواری تەکنیکی کیمیا و سیڤیل( هەندەسە) لە بواری تەکنیکی کیمیا بە دەست بهێنێت.

بابەتەکانی خوێندنەکەی لە وڵاتی سوید بریتی بوون لە (بایۆئینفۆرمەتیک)،( تەکنیکی کیمیا)، (تەکنیکی میکرۆبایۆلۆجی)، (پڕۆتین و بایۆتەکنیک لەسەر ڕووی ماددە)، (تەکنیکی جینات)، (ماتماتیک بەشی یەکەم)، (ماتماتیک بەشی دووەم)، (بەشی سێیەم دیسکرێت ماتماتیک)، (فسیۆلۆجی)، (فارمەکۆلۆجی)، (پێشکەوتنی دەرمان)، (بایۆلۆجی)، (میکرۆبایۆلۆجی)، (جینات)،( تەکنیکی زاراوەی زمانی سوێدی)، (تەکنیکی زاراوەی زمانی ئینگلیزی)، بابەتی ماستەرەکەی لەسەر (بایۆتەکنیک لەسەر ڕووی ماددە) بوو. لە کاتی خوێندنەکەیدا ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە کە کاتی پشووە لە سوید، نادیەخان هاوکار بووە لە کاری کۆمپانیا لەگەڵ ماڵەوەیان.

لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا، نادیە خان یەکەم کورد بووە لەو شارەی تێیدا ژیاوە( ڤێستەرۆس )،کە هاوکار بووبێت لەگەڵ پیاوەکەی لە کاری کۆمپانیا بە بەیەکەوە کاریان کردبێت، سڵی لەوە نەکردۆتەوە کارەکەی پیاوانەیە یان ژنانە، بەبێ یەک و دوو شانی داوەتە بەر کاسبی و ساردنەبۆتەوە لە کارکردن، لە کۆتایی نەوەدەکاندا، یەکەم کەبابخانە دەکاتەوە، لە شاری (ڤێستەڕۆز) بە ناوی (کەبابخانەی کوردستان) کە تاوەکوو ئێستاش هەر ماوە و هاوکارانی بەڕێوەی دەبەن، وەک تاکە ژن لە کەبابخانە، سەرنجی زۆری خەڵکی ئەو شارە و کوردانی ئەو شارەی ڕاکێشاوە، دوای تەواوکردنی خوێندنی هەوڵی بەدەستهێنانی کار دەدات لە بواری کیمیا، نامە بۆ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکان دەنێرێت، یەک لەوانە ( ئا بێ بێ ئەتۆم)، بەڵام لەبەر کەمی کار لەو ساتەدا وەرگرتنەکەی زۆر دوا دەکەوێت، لەگەڵ هەموو هەوڵەکانی ڕۆژانەیدا، بە دەستێک خوێندن، بە دەستێک کاروکاسبی، بە دەستێکیش منداڵەکانی لە ئامێز گرتووە، گەڕان بە دوای کار لە بواری کیمیادا دەستپێکی ژیانی ڕۆژانەی دەبێ، دوای وەرگرتنی بڕوانامەکەی، تا ماوەیەکی زۆر دیسانەوە، زەمەنی بێکاری لە سوید سەرهەڵدەداتەوە و، شانسی وەرگیرانی کەم دەبێتەوە.

بێ هیوابوون، بوونی نابێت لای نادیەخان، هەر بۆیە دەست دەکاتەوە بە کارکردن و ئەمجارەیان لە ساڵی دوو هەزار و یازدە، کافتریایەک دەکاتەوە لە وێستگەی شەمەندەفەڕی شاری ڤێستەڕۆس، ڕۆژانە لە کاتژمێر پێنجی بەیانییەوە تاوەکو هەشتی ئێوارە کار دەکات، وێڕای ئەم کۆمپانیایە نوێیەی لە کاری کۆمپانیاکەی پێشوویدا دانابڕێت، وەک کۆڵەگەیەکی پتەو لەوێشدا دەمێنێتەوە، ڕۆژانە بەردەوام کار لەسەر خۆی دەکات، لە هەوڵی ئەوەی دوا نەکەوێت لە سەفەری ژیان.

لە ساڵی دوو هەزار و پانزە، بە دەنگە خۆشەکەی، سروودێک بۆ پێشمەرگە دەچڕێ، لە وڵاتی سوید تۆماری دەنگی بۆ دەکات. نادیە خان لە ساڵی دوو هەزار و حەڤدە، وەک قەڵەمێکی تازە لە گوڵدانی ئەدەب و گوڵە حاجیلەکانی دەشتی هاموون، پێنووسەکەی تێکەڵی بۆنی عەتر و شیعر دەکات، ئازادانە هەمەچەشن لە وێنەکردنی شیعر دەست پێ دەکات، وەک پەیامێکیش بۆ ئەو ئافرەتانەی خاوەنی توانا و بەهرەن و دەریان نەخستووە، یاخود هێشتا کۆت و بەندی شەرمی کۆمەڵگا غەدری لێکردوون و بڵێ ئەو کۆتە بپسێنن و لەو تاریکیە وەرنە دەرەوە.

ئەو هەست و ئیلهامەی لە ناخی نادیە خان دایە خۆڕسکانە هاتووە و پڕژاوەتە سەر کاغەزە سپییەکان. لە بواری نووسینی هایکو، دوای دامەزراندنی یانەی هایکوی کوردی، وەک دڵخوازێک بوو بە دەستە خوشکی هایکو، هەر زوو توانی شێوازی خۆی لە نووسینی هایکو و فۆڕمەکانی تری شیعری ژاپۆنی وەک هایبوون و تانکا و تایکوون و هایگاو سینریو دا بدۆزێتەوە، توانی جێپەنجەیەکی ژنانەی کوردانە لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان بەجێ بهێڵێت.

بەرهەمەکانی نادیە خان دەقی جوان و پڕ سینۆگرافییان، سروشت و خوێنەر بەشدار دەکا لە هەست و ناخی خۆی و وێنەی ڕوون بە خوێنەر دەگەیەنێت تا ئەو ڕادەیەی هەر خوێنەرێک دەقەکان بخوێنێتەوە وا دەزانێ خۆی نووسیویەتی.

لە ساڵی دوو هەزار و هەژدە، یەکەم بەرهەمی شیعری بە چاپ دەگەیەنێت، بە ناوی (تەلیسم)، سەد و یانزە لاپەڕە ، حەفتا و پێنج شیعر و هەشتا و یەک هایکو، پەنجا و نۆ چوارینە شیعر  لە خۆی دەگرێت، پێشکەشی دەکات بە ڕۆحی ئەو ئافرەتانەی بە هەر جۆرێک گیانیان لە دەست داوە لە دەست زوڵم و ستەمی کۆمەڵگا.

Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57] لە هەمان ساڵی دوو هەزار و هەژدە سروودێک بە ناوی کوردستان، تۆماری دەنگی بۆ دەکات لە وڵاتی سوید، ئەوەش پێمان دەڵێ کە خاک و نیشتمانەکەی خۆش دەوێت، ڕۆحیانەتێکی نیشتمانپەروەری هەیە.

لە هەمان ساڵی دوو هەزار و هەژدە بەرهەمی دووەمی شیعری بە ناوی (تەسبیحی قەزوان) بە چاپ دەگەیەنێت،  سەد و یەک لاپەڕە، وەک تەسبیحی قەزوانی سەد و یەک دەنک پێکهاتووە لە فۆرمەکانی هایکو، سینریو، تانکا، هایبوون.
وەک ژنێکی هایکیست دەکرێ بوترێ ئەم بەرهەمەی یەکەم کتێبە لەناو دنیای ئەدەبی کوردی کە چوار فۆرم لە خۆیدا گرتبێت و بە چاپ گەیاندرابێت، لێرەدا شاعیر خۆی بە بەختەوەر دەزانێت کە توانیویەتی چەند شیعرێکی زیندووی پێشکەش بە دنیای شیعری کوردی بکات و پێی وایە کە شیعر سەنگینترین کاری ئەدەبییە.

لە ساڵی دوو هەزار و بیست سێیەمین کتێبی لەلایەن یانەی هایکوی کوردییەوە کاری بۆ دەکرێت و حەفتا دەقی هایکو لە خۆی دەگرێت بە ناوی (ئەستێرە چاو دادەگرێ)، لە حەفتا و سێ لاپەڕەدا بە چاپ دەگەیەنرێت.

لە ساڵی دوو هەزار و بیست و یەکدا، چوارەمین بەرهەمی، کتێبێکی هایگایە، شیعر لە فۆرمەکانی هایکو و سینریۆ بە ناوی( بەفر لە هەور دەترسێ )بە چاپ دەگەیەنێت.

هایگا فۆڕمێکی هونەرییە تێدا وێنە و دەقی شیعری هایکو دەبێت بە یەک، دوو هونەری نووسین و وێنە تێکەڵ بە یەکتری دەکرێن.
وەک یەکەم کورد لە کوردستان ئەو بیرۆکەیەی هەبووە کە کار لەسەر هایگا بکات بۆ ئەوەی کوردیش وەک هەموو گەلانی تری پێشکەوتوو لەو ژانرە ئەدەبییە دەقەکانمان ببینن.
کتێبی هایگاکەی سەد و چوار لاپەڕەیە و سەد دانە هایکو لە خۆی دەگرێت، جوانی و ناوازەیی ئەو کتێبەی هایگا لەوەدایە وێنەکانی دەقی هایگاکان بە دیزاینێکی جوان و ڕەنگاوڕەنگ بە دەست و پەنجەی شێوەکاری ناوداری کۆیە مامۆستا عادل زرار کێشراون و تێکستی هایکوکانی بە قەبارەیەکی گەورەتر و بە دەست نووسراونەتەوە.
لە هەمان ساڵی دوو هەزار و بیست و یەک، پێنجەمین بەرهەمی شاعیر کە شیعر و پەخشانە لە فۆرمەکانی تایکوون، هایبوون، تانکا، هایکو، سینریو، هایگا، بە ناوی (دڵ ئاوازی ژیان دەژەنێ) بە چاپ دەگەیەنێت، وەک یەکەم کورد لە کوردستان کارکردنی لەسەر هەر شەش فۆرمی ژاپۆنی لەم کتێبەدا، شوێنێک بۆ خۆی دەکاتەوە. 

وەک دایکێک بیست و دوو شیعری بۆ منداڵەکانی نووسیوە لەم کتێبەدا لەژێر ناونیشانی (بەخامەی دایکێک)، شەست و یەک شیعریش شوێنی خۆی کردۆتەوە، چواردە دانە قەسیدەی نانۆ، هەشت تایکوون، چوار هایبوون، هەشت تانکا، بیست و هەشت هایکو لەگەڵ سینریو، پێنج هایگا، کتێبەکەی جوانتر کردووە.

خاتوونی شاعیر دوو کوڕی هەبووە و کچی نەبووە، هەر کتێبێکی بە کچێک لە قەڵەم داوە،خۆشەویستی بۆ کتێبەکانی بەم شێوەیە دەردەبڕێت.

خاتوونی شاعیر لە هەشتی یەکی دوو هەزار و هەژدە دەبێت بە ئەندامی یانەی هایکوی کوردی.

یانەی هایکوی کوردی کە لە بیست و شەشی دوازدەی دوو هەزار و حەڤدە دامەزراوە لەوێوە زۆربەی هایکوکانی بڵاو کردۆتەوە، هەندێک لەهایکوکانی خەڵاتی زێڕینیان پێ بەخشراوە.
لە یانەی هایکوی عەرەبی ئەندامە و زیاتر لە دوو سەد و پەنجا هایکوی بە زمانی عەرەبی نووسیوە و بڵاو کردۆتەوە.

بە هۆی ئەندامبوونی لە هایکوی جیهانی لە ژاپۆندا، ساڵانە هایکو دەنێرێت بۆ ژاپۆن، لە ساڵی دوو هەزار و بیست و دوو سێ هایکوی بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە هەژدە بڵاو بوویەوە، لە ساڵی دوو هەزار و بیست و سێ، سێ هایکۆیتری بە هەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە نۆزدە بڵاو بوویەوە، چاوەڕوان دەکرێ ساڵی دوو هەزار و بیست و چواریش، لە گۆڤاری ژاپۆنی ژمارە بیست، سێ هایکۆی تری بە زمانی کوردی و ئینگلیزی بڵاو بکرێتەوە، بەشداریکردنی خاتوو نادیە لە هایکوی جیهانی و ناردنی هایکو بۆ ژاپۆن بە زمانی کوردی بە سەرکەوتنێکی مەزن دادەنرێت بۆ خاتوونێکی کۆیی کە ئەسپی خۆی تاودابێت لە بواری هایکودا.

لە وڵاتی دانیمارک هایکوکانی وەرگێڕانیان بۆ کراوەو لە لایەن (تۆڕڤاڵد بێرلسن ) ژمارەیەک لە هایکوکانی لە کتێبی ئەنتۆلۆجیا بە زمانی دانیمارکی و کوردی بڵاو بوونەتەوە.
خاتوو نادیە ئەندامە لە یانەی هایکوی مەغریبی و بانگهێشتنامەی بۆ هاتووە بۆ بەشداری کردن لە هایکوی جیهانی کە لە وڵاتی مەغریب بە ڕێوە دەچێت. بە هۆی کارامەیی لە زمانی سویدییەوە توانیویەتی کاری وەرگێڕان بۆ زۆربەی هایکوکانی خۆی و هاوڕێکانی بکات و لە گۆڤاری هایکیست لە یانەی هایکوی کوردی بڵاو بوونەتەوە،  هایکوی شاعیرە سویدییەکانی وەرگێڕاوە بۆ سەر زمانی کوردی و لە گۆڤاری هایکیست لە یانەی هایکوی کوردی بڵاوکراینەوە.

لە (یانەی سەکۆی وەرگێڕاوەکان) ئەندامەو لەوێش هایکو وەرگێڕدراوەکانی بڵاوکراونەتەوە. ئەندامی (یانەی هایکوی سویدییە) و لەوێش هایکو بڵاو دەکاتەوە بە زمانی سویدی، ئەو گۆڤارانەی کە لە یانەی سویدیەوە دەردەچن گوڵبژێریان دەکات و هەر جارێک ژمارەیەک لە هایکوکان وەردەگێڕێت بۆ سەر زمانی کوردی.

Nadea karim koyi, [15-1-2024 19:57] نادیە خان دوو سەد و پەنجا هایکوی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، پێداچوونەوەی بۆ دەکرێ ئێستا و بەرەو چاپ دەڕوات بەم زووانە بە ناوی(سکر ناعم).

خاتوو نادیە ئەو زانیارییانەی لە بواری کیمیا بە دەستی هێناوە لە ماوەی خوێندنی لە کوردستان و لە وڵاتی سوید، هەوڵ دەدات ئێستا لە دوو توێی کتێبێکدا کۆیان بکاتەوە و ڕووناکی بخاتە سەر (پەیوەندی کیمیا بە جەستەی مرۆڤەوە).
مرۆڤ کەناخی سپی بوو، سەرکەوتنەکانی و دەستکەوتەکانی دەبریقێنەوە، لە ژیانی خێزانی سەرکەوتوو بووە، دوو کوڕی هەیە، کوڕە گەورەکەی دکتۆرە و لە شاری ستۆکهۆڵم کار دەکات، کوڕە بچووکەکەشی موهەندیسە و هەر لە بواری هەندەسە لە شاری ڤێستەڕۆز کار دەکات.
ناکرێت ڕۆڵی باوکی منداڵەکانی پەراوێز بخرێت کە لە هەموو سەرکەوتنێکی نادیەخاندا ڕەنگی داوەتەوە، مامۆستا نەهرۆ حمدامین وەک کۆڵەگەیەکی پتەو کارئاسانی بۆ کردووە لە سەرکەوتنی هەموو ئیش و 

کارەکانیدا.

بیرۆکەی دروستکردنی پەیکەری دڵداری شاعیری مەزن کارێکی نوێی نادیە خانە، هەر خۆی توانیویەتی ببێتە سپۆنسەر و، پەیکەرتاش بەختیار هەڵەبجەیی کاری بۆ کردووە، لە ساڵی دوو هەزار و پانزەدا، لە مەراسیمێکی شایستە، لە شاری کۆیە، لە بەردەم مۆزەخانەی ئاغەلە دانرا، بە ئامادەبوونی چەندین کەسایەتی لە دەرەوە و ناوەوەی کۆیە، وەک دیاریەک بۆ نەورۆز، لە نۆزدەی سێ، لە ساڵی دوو هەزار و پانزە.

نووسینی هایکو فەزای خەیاڵی خاتوو نادیەی داگیر دەکات، هەر بۆیەش هەڵدەستێ بە پێشکەشکردنی عەریزەیەک بۆ شارەوانی کۆیە، بۆ گۆڕینی ناوی ئەو شەقامەی کە کاتی خۆی بە منداڵی لێی ژیاوە، بۆ (شەقامی هایکو)، ئێستا شەقامەکە ناوی شەقامی هایکویە، دەکەوێتە بەردەم کەکۆنەوە، لە شاری کۆیە.

لە ساڵی دوو هەزار و نۆزدەدا، لە ڕۆژی جیهانی ژناندا، ڕێکخراوی چەتر بۆ گەشەپێدان، بە هاوکاریی زانکۆی کۆیە، دیدارێک ڕێک دەخات بۆ ژنە پێشەنگەکانی شاری کۆیە، نادیە خان پشکی ئەوەی بەر دەکەوێت کە ببێت بە یەکێک لەو چل ژنانەی کە لە کۆنەوە تاوەکوو ئێستا پێشەنگ بووین لە شاری کۆیە، هەر لەو مەراسیمەدا ڕێز لێنانی پێ دەبەخشرێت. هەرچەندە نادیە خان لە هەندەران دەژیت بەڵام بەردەوام لەگەڵ ئازاری خەڵکەکەی و میللەتەکەیدا ژیاوە، بە جەستە لە هەندەران، بە مێشک لە کۆیە، لە سەرەتای ساڵی دوو هەزار و بیست و سێ، لە ڕۆژی بەڕەنگاربوونەوەی شێرپەنجە گرووپێک پێکدەهێنێت لە ژنان و لە پیاوان، لە سوید، هەر خۆشی سەرپەرشتی دەکات، بە ناوی (گرووپی هانا بۆ تووشبوانی شێرپەنجە)، پارە کۆ دەکاتەوە و دەینێرێت بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لە شاری کۆیە بە هاوکاری کارمەندەکانی نەخۆشخانەی کۆیە، دەستنیشانکردنی نەخۆشەکانیش لە لایەن دکتۆر دەوەن حەوێزیەوە دەکرێت، تەمەنی گرووپی هانا گەیشتە ساڵێک و بەردەوام دەبن. لە تەمەنی شەست ساڵیدا بەهرەی وێنەکێشان لە خۆیدا دەدۆزێتەوە، کار لەسەر ئەکریل لەسەر کانڤاس دەکات و کۆمەڵێک تابلۆی جوان دەکێشێت و بەردەوامە.