جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «سه‌رنجێكی خێرا له‌سه‌ر سێ غه‌زه‌لی (مه‌حوی)»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
ھێڵی ٧٠: | ھێڵی ٧٠: | ||
'''سه‌رچاوه‌كان:''' | '''سه‌رچاوه‌كان:''' | ||
1-'''[[دیوانی | 1-'''[[دیوانی مەحوی]]'''، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی: مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم. ئینتشاراتی كوردستان، ساڵی چاپ 1379. | ||
[[پۆل:وتار]] | [[پۆل:وتار]] |
وەک پێداچوونەوەی ٠٩:٤٢، ١ی تەممووزی ٢٠٢٤
نووسینی: عادل قادری
مەحوی بێگومان به‌شێكی بوون و زمانی له ده‌ور و ته‌وه‌ری میتافیزیكی ئیسلامی سووڕاوه‌ته‌وه و مانا و مه‌به‌ستی شیعره‌كانیشی له‌و ئاراسته‌دا بوون. ته‌نانه‌ت باسكاریی شاعیر له‌م شیعره‌ی خواره‌وه‌دا جیاوازه و وه‌ك ئانتی تێزێك ده‌چێت له هه‌مبه‌ر كۆمه‌ڵێك كردار و مانا له‌و قه‌واره و پێكهاته‌دا:
- له‌م به‌حری فیتنه به‌ڵكی نه‌جاتت بدا خودا
- داوێنـی باخودا بـگره، بـه‌رده ناخـودا
- بێ كه‌س منم، كه‌سێ له زوبانم بگا نییه
- هه‌مده‌م خودا نه‌ناسن و ده‌م پڕ له یاخودا
- عه‌هد و وه‌فایه سوخره‌یی به‌دعه‌هدی و جه‌فا
- هه‌ر ما به دادی ئه‌هلی وه‌فادا بگا خود
ا وه‌ك له‌م سێ به‌یته‌یدا هاتووه شاعیر جیاكارییه‌ك ده‌كا له نێوان دوو چه‌شنه له خوداپه‌رستان كه یه‌كیان خوداپه‌رستانی راسته‌قینه‌ن و ئه‌وی تریان خودانه‌ناسانن.
بێگومان مه‌به‌ستی مەحوی له خودانه‌ناس خودا نه‌په‌رستان نییه، به‌ڵكو ئه‌و تاقمه‌یه كه به رواڵه‌ت خودا ده‌ناسن و راستیی خودا (به‌و واتایه‌ی كه له گوتاری عیرفانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا باو بووه) ناناسن.
لێره‌دا شاعیر رێی فام و په‌رستش و مه‌عریفه‌ی خۆی له لایه‌نێك كه ده‌كرێت به ئه‌ویدی ناوی ببه‌ین جیا ده‌كاته‌وه. هه‌ر له درێژه‌دا مه‌حوی ئه‌م ئه‌ویدییه ده‌خاته شوێنگه‌یه‌كی ئیستاتیكی و جوانیناسانه‌وه و ده‌ڵێ:
- لوتفێ به حاڵی من كه، وتم، ئه‌و وتی به قار
- تۆ شۆخی باخودا و ئه‌من شۆخی ناخودا
دواتر له درێژه‌دا و له دوا به‌یتی ئه‌م غه‌زه‌له‌دا شاعیر زایه‌ڵه و ئاواز و پێكهاتێكی فه‌لسه‌فی-عیرفانی ده‌دات به شیعره‌كه‌ی:
- تـا زوڵمه‌تی وجـووده تـه‌ریكی لـه نووری عیشق
- سێبه‌ر نه‌ما هه‌تاوه كه (مه‌حوی) نه‌ما، خودا
ئه‌مه یه‌كێك له‌و شیعرانه‌ی مەحوی بوو كه به تێمی زاڵی عیرفانی و تێكه‌ڵه‌یه‌ك له شه‌ریعه‌ت و عیرفان و فه‌لسه‌فه و بن مایه‌یه‌ك له عیشق هۆنراوه‌ته‌وه.
وشیاری زمانیی مه‌حوی و كاره‌كته‌ری چه‌ند زمانهبوونی مه‌حوی
له روانگه‌ی رێبازه‌كانی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی مۆدێرن و پۆست مۆدێرنه‌وه "زمان" بنه‌وا و بنچینه‌ی پێكهات و ناوه‌ڕۆكی ده‌ق، دانه‌ر یان راوی و خوێنه‌ره. لێره‌دا نامه‌وێ باسی روانینه‌كانی ده‌روونشیكاریی بۆ زمان و رۆڵی شوناسمهندانهیهك كه بۆ زمان قایلن، بكه‌م و هه‌روه‌ها ناپه‌رژێمه سه‌ر روانینه مه‌عریفه‌تناسانه و فه‌لسه‌فییه‌كان بۆ زمان كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌یه‌مه‌وه به جۆرج ئیدوارد مۆره‌وه ده‌ستی پێ كرد و به‌ناو هایدیگه‌ر و هوسرێل دا تێپه‌ڕی له لای ڤیتگینیشتاین و بهرتراندراسێل و هه‌روه‌ها گوتلوب فیریگه گیرسایه‌وه. هه‌موو ئه‌مانه باس و خواسگهلی رژد و چاره‌نووسسازن له پانتای بوون و مه‌عریفه‌تناسی و شوناس و ده‌قدا، به‌ڵام لێره‌دا كاتی ئه‌وه نییه له سۆنگه‌ی هه‌ر یه‌ك له‌مانه‌وه جیهانی زمانیی مەحوی بخرێته به‌ر كۆڵشت و خوێندنه‌وه‌وه. لێره‌دا ته‌نیا غه‌زه‌لێكی شاعیر كه له نۆ به‌یت پێكهاتووه و به سێ زمانی فارسی و كوردی و عه‌ره‌بی هۆنراوه‌ته‌وه، ده‌خه‌مه به‌رباس و خوێندنه‌وه‌وه.
- یار از وفا گژشت بر این كشته ی جفا
- شد مشهدم ز مقدم او روچه ی صفا
واته یار له سۆنگه‌ی وه‌فاداریی و به هۆی بهسیفهتبوونیهوه هاته سه‌ر ئه‌م كوژراو و شههیدكراوهی جه‌فا و غه‌دری خۆی، به هۆی ئه‌م بهسهركردنهی یاره‌وه شوێنگه‌ی كوژران و شههادهتگاهم بوو به گوڵزار و باخێكی ناودار و باسه‌فا، ئه‌مه‌ش به هۆی پێقهدهمی ئه‌فسووناوی ئه‌وه‌وه.
- چون در قفاش دل شده گانش نمی فتند
- كاكل كمند جان و دل افگنده بر قفا
واته كاتێك كه كاكۆڵ و زوڵفی په‌پكه خواردووی یار بووه به كه‌مه‌ند و داوگهی گیانی ئه‌ڤینداران و دڵ بهداوانی، ئیتر چۆن دۆسته دڵ دۆڕاو و دڵڕۆشتووهكانیشی دڵ به‌داو و گیرۆده‌ی دا‌و و كه‌مه‌ندی نه‌بن؟!
- كوردی، زوبانی ئه‌سڵمه گه‌ر ته‌ركی كه‌م به كول…
- بۆ فارسی، به كوللی ئه‌من ده‌بمه بێ وه‌فا
له‌م غه‌زه‌له‌دا مەحوی پاش هۆنینه‌وه‌ی دوو به‌یتی فارسی كه تێیدا وه‌فای عاشقانه‌ی جنوون ئامێزی تێدا ره‌نگڕێژی كراوه، به‌یتی سێیه‌م به زمانی كوردی و له‌وه‌ش گرینگتر به ئاماژه‌یه‌كی راسته‌وخۆ به رهسهنبوونی ئه‌و زمانه لای مه‌حوی و بوونمهندی مه‌حوی له قه‌واره‌ی ئه‌و زمانه‌دا، ده‌ست پێ ده‌كات. له به‌شی دووه‌می ئه‌م به‌یته‌دا زمانی فارسی وه‌ك ئه‌ویتر زمانی كوردیی پێناسه ده‌كات و وه‌فاداری بۆ زمانی كوردی له هه‌مبه‌ر فارسی‌دا باس ده‌كات. له دوو به‌یتی پێشوودا وه‌فا لایه‌نی عاشقانه و هه‌سته‌وه‌رانه‌ی هه‌یه، به‌ڵام له كوردییه‌كه‌دا به له‌هه‌مبه‌ر دانانی كوردی و فارسی وه‌ك دوو زمان و یاری و بوونی جودا لایه‌ن و ره‌هه‌ندی شوناسمه‌ندانه ده‌دات به وه‌فا.
ئه‌م غهزهلهش لایه‌نێكی تری دنیای فره‌ره‌هه‌ند و پارچه پارچه‌بووی حه‌زره‌تی مه‌حوی ده‌خاته روو.
لێره‌دا درێژه‌دادڕی ناكه‌م و ته‌نیا فایلێك بۆ خوێنه‌ران ده‌كه‌مه‌وه كه دواتر خۆیان ده‌توانن دوای ئه‌و فایله ماناییه‌ی جیهانی مەحوی بكه‌ون و له ژێر تیشكی ئه‌م نیگایه‌دا هه‌ڵیسه‌نگێنن.
دوا غه‌زه‌لێك كه لای من زۆر شیاوی سه‌رنجدانه و هه‌ڵگری ماناگه‌لی فه‌لسه‌فی و تێمی نیهیلیزمه و لێره سه‌ره‌داوێكی ده‌كه‌مه‌وه ده‌رخه‌ری ئیراده‌ی مه‌حوی وه‌ك بگێڕ(راوی)ێكه كه دنیا لای ئه‌و گه‌یشتووه‌ته قۆناغی پووچی و نیهیلیزم و ئه‌م ئاره‌زووی تۆزقاڵهبوون یان ورده ههبوونێكه له چوارچێوه‌ی كار و كارایی دا تا مانای بوونی خۆی له رێچكه‌ی نیهیلیزمدا ببینێته‌وه.
نیهیلیزم لێره‌دا به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی زۆر به چه‌واشه و كاڵ لێی تێگه‌یشتوون، مانایه‌كی باش و ئه‌رێنی هه‌یه، واته نیهیلیزم ئه‌و دۆخه وجوودی و رۆحییه‌یه كه مرۆڤ تێیدا پرسیاری قه‌به و گه‌وره ده‌ور و ته‌نیشتی ته‌نیوه و نیهیلیزم ئه‌و ئیراده‌یه‌یه كه به دوای ئاكام و ده‌رئه‌نجامی پرسیاره‌كانیدا له هه‌رچی شۆڕش و یاخیگه‌ری له‌وانه‌ش شۆڕشی میتافیزیكی و كۆمه‌ڵایه‌تی و وجوودی خۆی نابوێرێت.
نیهیلیزم لێره‌دا به‌مانا ئالبێر كامۆییهكهی ئه‌و بۆشایی و قڕۆڵاییهیه كه به دووی پڕبوونه‌وه به ناوكی مانا و قووڵایی و بارستایی پرسیاردایه. ده‌قی شیعره‌كه (كه هه‌ندێ به‌یتی وه‌ك پرسیار ده‌ركه‌وتووه) من لێره‌دا ته‌نیا ده‌یهێنمه‌وه:
- له ناكه‌س كارییا، خاكم به‌سه‌ر، رۆیی به با عومرم
- خودا! تۆ بمژیێنه تا له‌به‌ر قاپی كه‌سێ ده‌مرم
- به‌زایع چوو له "ما لا یعنی” یاوهقتم هه‌موو، یه‌عنی…
- ده‌بێ وه‌قتێ له "بوالوقت”ێ بخوازم دا تیا بمرم
- ئه‌جه‌ل ده‌ورم ده‌دا: حازر به، واده‌ی ده‌ور و ته‌سلیمه
- منی غه‌فڵه‌ت زه‌ده هێشتا خه‌ریكی مه‌سئه‌له‌ی ده‌ورم
- خه‌یاڵی پووچی دنیا وا ده‌ماغ و دڵمی پێچاوه
- قیامه‌ت، هه‌ر مه‌گه‌ر رۆژی قیامه‌ت بێته‌وه فكرم
- له پێ كه‌وتووم و نه‌فسم بۆ هه‌وا ده‌شنێ وه‌كو منداڵ
- له‌به‌ر پیری سه‌رم خۆی ناگرێت و تازه پێ ده‌گرم
- چیه سووچ و گوناهی؟ بۆچی ده‌یكاته جه‌زاخانه؟
- له قه‌بر هه‌ڵكه‌ن، هه‌تا رۆژی جه‌زا ده‌عوا چییه قه‌برم
- سبه‌ینێ ”یوحشیرولمهرئه”، براگه‌ل فرسه‌ته ئه‌مڕۆ
- ته‌به‌ڕڕا بن له من، با كه‌س نه‌بێ حه‌شری له‌گه‌ڵ حه‌شرم
- له من نازانم ئیتر نه‌فسی به‌دخوو چی ده‌وێ مه‌حوی
- كه به‌دكردار و به‌دڕه‌فتار و بهدئهفكار و بهدتهورم
سه‌رچاوه‌كان:
1-دیوانی مەحوی، لێكۆڵینه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی: مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم. ئینتشاراتی كوردستان، ساڵی چاپ 1379.