جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «کۆماری کوردستان له یاداشته‌کانی "قوام السلطنه"دا»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) |
||
(یەک دەستکاری مامناوەند لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت) | |||
ھێڵی ٣٠: | ھێڵی ٣٠: | ||
'''خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که''' | '''خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که''' | ||
ئه‌م جۆره مێژوونوسییه له کتێبی "موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا '''[[قازی محەمەد]]''' له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا"یشدا ده‌بینرێت. | ئه‌م جۆره مێژوونوسییه له کتێبی "موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا '''[[قازی محەمەد]]''' له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا"یشدا ده‌بینرێت. | ||
ئه‌م کتێبه له 112 لاپه‌ڕه پێکهاتووه و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2007 بۆ جاری چواره‌م چاپی کردووه‌تەوە. | ئه‌م کتێبه له 112 لاپه‌ڕه پێکهاتووه و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2007 بۆ جاری چواره‌م چاپی کردووه‌تەوە. | ||
ھێڵی ٤٦: | ھێڵی ٤٦: | ||
وه‌ک دیاره لێره‌دا، نیوه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌ڵێ و ناڵێ سمکۆ بۆ سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ناڵی داواکارییه‌کانی چی بوون؟ ته‌نیا باسی تاڵانکاریی ده‌کات، تایبه‌تمه‌ندیی جووڵانه‌وه‌که‌ی سمکۆ قه‌ت له‌به‌رچاو ناگرێت و هه‌تا دوایی. ته‌نیا وێنه‌یه‌کی گشتی له بوێریی سمکۆ ده‌دات به ده‌سته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ته‌گڕیتی و تاڵانکاریی و ڕێگری ده‌ینه‌خشێنێت، که له ئه‌نجامیشدا له ڕیگه‌ی باوکی به‌هه‌یبه‌ته‌وه واته ئێران (قۆناغی ڕه‌زاشا) ده‌مکوت ده‌کرێ و له‌ناو ده‌برێت. | وه‌ک دیاره لێره‌دا، نیوه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌ڵێ و ناڵێ سمکۆ بۆ سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ناڵی داواکارییه‌کانی چی بوون؟ ته‌نیا باسی تاڵانکاریی ده‌کات، تایبه‌تمه‌ندیی جووڵانه‌وه‌که‌ی سمکۆ قه‌ت له‌به‌رچاو ناگرێت و هه‌تا دوایی. ته‌نیا وێنه‌یه‌کی گشتی له بوێریی سمکۆ ده‌دات به ده‌سته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ته‌گڕیتی و تاڵانکاریی و ڕێگری ده‌ینه‌خشێنێت، که له ئه‌نجامیشدا له ڕیگه‌ی باوکی به‌هه‌یبه‌ته‌وه واته ئێران (قۆناغی ڕه‌زاشا) ده‌مکوت ده‌کرێ و له‌ناو ده‌برێت. | ||
'''قه‌وام له لاپه‌ڕه‌ی 21ی ئه‌م کتێبه‌دا له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی'''[[قازی محەمەد]]''' و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاوه‌ها قسان ده‌کات:''' | '''قه‌وام له لاپه‌ڕه‌ی 21ی ئه‌م کتێبه‌دا له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی '''[[قازی محەمەد]]''' و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاوه‌ها قسان ده‌کات:''' | ||
"به‌پێچه‌وانه‌ی قازییه‌کانی دی که هه‌میشه ڕای خۆیان ده‌گۆڕن، '''[[قازی محەمەد]]''' له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا -پاش سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه- که ڕاو و حوکمی خۆی ده‌دا، جارێکی دی نه‌یده‌گۆڕی. له ڕوودا قه‌ڵافه‌تی به شێوه‌یه‌ک بوو هه‌ر که‌سێ ئه‌وی دیبا ناچار ده‌بوو ڕێزی لێ بگرێ. ماڵه‌کەیشیان په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که گرفت و کێشه‌یان هه‌بوو. | "به‌پێچه‌وانه‌ی قازییه‌کانی دی که هه‌میشه ڕای خۆیان ده‌گۆڕن، '''[[قازی محەمەد]]''' له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا -پاش سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه- که ڕاو و حوکمی خۆی ده‌دا، جارێکی دی نه‌یده‌گۆڕی. له ڕوودا قه‌ڵافه‌تی به شێوه‌یه‌ک بوو هه‌ر که‌سێ ئه‌وی دیبا ناچار ده‌بوو ڕێزی لێ بگرێ. ماڵه‌کەیشیان په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که گرفت و کێشه‌یان هه‌بوو. | ||
زۆربه‌ی ژنان یان کچان دووچاری ناهه‌مواری ده‌بوون و په‌نایان ده‌برده ئه‌وێ. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه جارجار ده‌بووه قاو که گوایه قازی پیاوێکی خواناس و زاهید نییه، به‌ڵکو خۆشگوزه‌رانترین که‌سی دنیایه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره قسانه کاری ده‌کرده سه‌ر شه‌خسیه‌ته مه‌زهه‌بییه‌که‌ی، به‌ڵام که بێوه‌ژنێکی خواست، کۆتایی به‌م قسه‌ڵۆکانه هێنا. ... که‌سێکی پته‌و و تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌فتار دیکتاتۆر بوو، ئه‌گه‌رچی له ڕوودا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌نواند، قازی زاتێکی چاک و به‌ده‌م و زمان بوو..." | زۆربه‌ی ژنان یان کچان دووچاری ناهه‌مواری ده‌بوون و په‌نایان ده‌برده ئه‌وێ. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه جارجار ده‌بووه قاو که گوایه قازی پیاوێکی خواناس و زاهید نییه، به‌ڵکو خۆشگوزه‌رانترین که‌سی دنیایه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره قسانه کاری ده‌کرده سه‌ر شه‌خسیه‌ته مه‌زهه‌بییه‌که‌ی، به‌ڵام که بێوه‌ژنێکی خواست، کۆتایی به‌م قسه‌ڵۆکانه هێنا. ... که‌سێکی پته‌و و تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌فتار دیکتاتۆر بوو، ئه‌گه‌رچی له ڕوودا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌نواند، قازی زاتێکی چاک و به‌ده‌م و زمان بوو..." | ||
ھێڵی ٦٤: | ھێڵی ٦٤: | ||
هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می '''[[قازی محەمەد]]''' یه‌وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون، ئێمه له کتێبی مێژووی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان نووسینی قاسم قازی‌دا ده‌خوێنینه‌وه: | هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می '''[[قازی محەمەد]]''' یه‌وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون، ئێمه له کتێبی مێژووی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان نووسینی قاسم قازی‌دا ده‌خوێنینه‌وه: | ||
'''هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می '''[[قازی محەمەد]]''' وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون''' | '''هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می '''[[قازی محەمەد]]''' وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون''' | ||
دوایین پێداچوونەوەی ٠٧:١٨، ٢ی تەممووزی ٢٠٢٤
نووسینی: عادل قادری
(خوێندنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی کتێبی "موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محەمەد له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا")
پێشه‌کی
له‌باره‌ی مێژوونووسیی کورد یان مێژوونووسینی کوردی، زۆر قسه و باس هه‌یه و له‌باره‌ی پێوه‌ره‌کان و بوون و نه‌بوونی، پسپۆڕانی ئه‌م بواره زۆر شتی به نرخیان باس کردووه و زۆر پێودانگی گرینگ و جێ تێڕامانیان خستووەته ڕوو. هه‌روه‌ها پرسیاری بیربزوێنی باشیشیان ئاڕاسته کردووه و من لێره‌دا مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئه‌مانه که له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌زایی منن و باسێکی پانوبه‌رینی دوورودرێژیشه، شی بکه‌مه‌وه. به‌ڵام دەمەوێ دیسان بیری خوێنه‌ر و خۆم و تۆی بخه‌مه‌وه که مێژوو چۆن ده‌کرێت به ئاڕاسته‌یه‌کدا به‌ڕێوه ببرێت و بنووسرێته‌وه که که‌مترین ڕاستیی تێدا بێت؟
ئه‌مه به‌تایبه‌تی بۆ مێژووی کورد واته نه‌ته‌وه‌یه‌ک که له زۆر لایه‌ن و ڕووه‌وه که‌مترین ده‌سه‌ڵات و هه‌لی هه‌بووه بۆ گێڕانه‌وه‌ی خۆی و ڕووداو و به‌سه‌رهات و واقیعی ژیان و ژیاریی خۆی، ڕاستتر ده‌گه‌ڕێ، به‌ڵام هاوکێشه‌که ته‌نیا به‌م گۆڕمه‌نی و جه‌مسه‌ره‌وه نابه‌سترێته‌وه، نه‌نووسینه‌وه‌ی مێژوو و جیهان-ژینی "خۆت" وه‌ک نه‌ته‌وه یان هه‌ر جڤاک و کۆمه‌ڵێکی دی، چه‌نده ده‌ربڕینی بێده‌نگی و بێده‌سه‌ڵاتی و تۆمارنه‌کردنی خۆت و ئاماده‌نه‌بوونه له پانتایی مێژووی سیاسیی و ژیاریی جیهان، ئه‌وه‌نده‌یش گه‌رادانان و دهمهارکردن و به‌ده‌نگهێنانی "ئه‌ویدی"یه‌کی سه‌ره‌ڕۆ و سه‌رکه‌وتوو یان "فاتیح"ه که ڕووداوه‌کان له گۆشه‌نیگای خۆیەوە ده‌نووسێت.
مێژوو هاوکات هه‌ڵگری دوو پانتایی بوونناسانه (ontologic) و مه‌عریفه‌ناسانه (epistemologic)یه. پانتایی یه‌که‌م سه‌ربه‌خۆیه له زه‌ینی مرۆڤ و مێژوونووس و له‌ناو دنیای واقیعدایه، ئه‌م پانتایه مێژوو (history)ه. به‌ڵام پانتای دووه‌م به زانستی مێژوو (science of history) ناوزەد ده‌کرێ.
ئه‌مه له حاڵێکدا دێته ئاراوه که ئێمه ده‌بێ ئاگاداری ئه‌م ڕاستییه بین که مێژوونووس ناتوانێت بچێته ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شوێن-کاتییانه‌ی خۆیه‌وه و له سه‌رووی جیهان و کاته‌وه واقیع ببینێت، ئه‌و له‌ناو شوێن و کات و جیهانی تایبه‌تی خۆیدا گیری خواردووه و کاتێک مێژوو وه‌ک واقیعێک به‌ناو بێژنگی زه‌ین و تێڕامان و مهعریفهیدا تێده‌په‌ڕێت، زانستی مێژوو دێته ئاراوه. بۆیه زانستی مێژوو، واقیعی کۆمه‌ڵ و کۆمه‌ڵگە و... پاش ئاماده‌یی و ده‌رکه‌وتن له زه‌ینی مێژوونووس و شیکاری و لێکدانه‌وه‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر که‌مێک له‌م دێڕانه ورد ببینه‌وه، تێده‌گه‌ین ئێمه له‌گه‌ڵ دوو چه‌مکی حه‌قیقه‌ت و واقیعدا ڕووبه‌ڕووین، یه‌کیان زۆر زۆر دووره و مه‌ودایه‌کی ناکۆتا و نادیاری له ئێمه هه‌یه و ناتوانین بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ین که ته‌عبیری لێ بکه‌ین که ڕووه ئۆنتۆلۆجی و بوونناسانهکهیه و حه‌قیقه‌ته و ئه‌ویتریان واقیعه که بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ هه‌ڵگر و له‌خۆگری ڕێژه‌گه‌رێتی و ڕاڤه و شرۆڤه‌ی جیاواز و جۆراوجۆره، جا له هاوکێشه‌یه‌کدا که گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م واقیعه و نووسینه‌وه‌ی و تۆماربوونی و مانه‌وه‌ی بۆ داهاتوو، به‌ند بێت به ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و هێزه‌وه، ئه‌وا مێژوو به شیوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی و کۆلۆنیالیستانه له لایه‌نه زانستییه‌که‌ی دادهتهکێنرێت و به‌ره‌و سیاسیکراوی و سیاسهتزهدهبوون ده‌چێت، به تایبه‌تی مێژووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین که هه‌ر له سه‌ره‌تای هه‌وڵه ساخته و زۆره‌ملێیه‌کان بۆ دروستکردنی ده‌وڵه‌ت –نه‌ته‌وه تا نووسینه‌وه‌ی مێژوو بۆ ڕه‌واییدان به‌م پرۆسه زۆره‌ملێیه و دواتر به‌خشینی ڕه‌هه‌ندی جادوویی و سورریالی به‌م نه‌ته‌وه و مێژووانه، ئێمه له‌ناو کۆمه‌ڵێک گێڕانه‌وه‌ی مێژوو به خۆپه‌رستی و خۆئه‌ڤینی و نارسیزم خۆمان ده‌بینینه‌وه که بنه‌ما و بیره بنه‌ڕه‌تییه‌که‌ی له فاشیزمه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت.
مێژوو و مێژوونووسی هیچ کام له وڵاتانی ناوچه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا نین
به داخه‌وه مێژوو و مێژوونووسی هیچ کام له وڵاتانی ناوچه‌که له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م هاوکێشه‌یه‌دا نین و هه‌موویان به شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان ڕه‌چه‌ڵه‌ک و ڕۆحانیه‌تی خۆیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رده‌م و ڕۆژگارێکی که‌ونار و که‌ونینه که یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی بیری فاشیزمه، به‌م شێوه‌یه قودسییه‌ت و پیرۆزییه‌ک به‌رهه‌م دێنن که جه‌وهه‌ره‌که‌ی نه‌ک له‌سه‌ر بنه‌مای هه‌وڵدان بۆ دۆزینه‌وه و گێڕانه‌وه‌ی واقیع و له دواجاردا دیالۆگ و دنیاگۆڕینهوه و دانوستانی بیروڕاکان، به‌ڵکو له‌سه‌ر کۆڵه‌که‌ی ڕه‌تکردنه‌وه و سڕینه‌وه و ئینکار دامه‌زراوه، ئه‌مه‌یه که زه‌نگی مه‌ترسی کوشتن و قڕانکردن و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ و تێکبهربوونێکی سه‌رانسه‌ری له ناوچه‌که‌دا به گوێماندا ده‌دات.
به‌داخه‌وه کورد له‌م هاوکێشه‌یه‌دا هه‌ر وه‌ک چۆن له باشوور ئه‌نفال و کیمیایی کرا و له باکور (ده‌رسیم) کۆمه‌ڵکوژ و قه‌ڵاچۆ کرا و له ڕۆژهه‌ڵات کیمیایی و جینوساید (سه‌رده‌شت، قاڕنێ و قه‌ڵاتان) و له ڕۆژئاوا بێناسنامه و بێبه‌ری له هه‌ر حه‌ق و مافی مرۆڤێكی مه‌ده‌نی ساده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوینی بوو، نووسینی مێژوویشیان هه‌ر به‌م ڕوانگه‌ی نه‌هێشتن و نهمانکردنهیه.
ئه‌م پرۆسێسه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست که له‌گه‌ڵ ده‌سپێکردنی ڕه‌وتی به مۆدێڕنکردن یان مۆدێڕنیزاسیۆن ده‌ستی پێ کرد، به‌هۆی پێکهاتی خێڵه‌کی و چه‌قبه‌ستووانه‌ی کۆمه‌ڵگەکان و به‌ها کۆنه عه‌شایرییه‌کان، ئاڕاسته‌ی زۆرهملانهیان بۆ یه‌کده‌ستکردنه‌وه و یهکسانسازییان به‌سه‌ردا سه‌پا و ئه‌نجامه هه‌ره تاڵه‌که‌ی بۆ کورد وه‌ك یه‌کێک له کۆنترین دانیشتووانی ناوچه‌که بوو.
هه‌ر له سه‌رده‌می ڕه‌زا شابوو فه‌رمانی نووسینه‌وه‌ی مێژوو به ئاڕاسته‌ی ئه‌م یهکسانسازییه ده‌رکرا و کۆمه‌ڵێک مێژوونووسی فارس و تورک و کوردی خڕ کرده‌وه که مێژوو به‌م ئاڕاسته‌یه بنووسن و فارس وه‌ک نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست و زاڵ، بوون و که‌لتوور و زمان و ئه‌ده‌ب و که‌ونارابوونی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وانیتردا بیسه‌پێنیت. ئه‌گه‌ر قایل به‌مه بین که فرۆید گوته‌نی /به‌شێوه‌یه‌کی ڕه‌مزی/ خواست (هێز، خه‌ڵک، و...) سه‌رکوتکراوه‌کان به‌رده‌وام ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وا شۆڕشه یه‌ک له دوای یه‌که کوردییه‌کان له سه‌رانسه‌ری سه‌ده‌ی بیسته‌م شایه‌تی ئه‌م گهڕانهوهیهن. دیاره کۆماری کوردستان له مه‌هاباد یه‌کێک له‌م گه‌ڕانه‌وه وشیارانه و به‌هێزه‌یه که دیسان له‌ناو بازنه‌ی ئایدۆلۆجی و سیاسیی مێژونووسیی فارس‌دا ئاڕاسته‌یه‌کی چه‌واشه‌کارانه یان لانیکه‌م شێوێنه‌رانه و نیوه‌چڵیان پێ داوه.
خوێندنه‌وه‌ی کتێبه‌که
ئه‌م جۆره مێژوونوسییه له کتێبی "موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌ی پێشه‌وا قازی محەمەد له یاداشته‌کانی قوام السلطنه‌دا"یشدا ده‌بینرێت.
ئه‌م کتێبه له 112 لاپه‌ڕه پێکهاتووه و ده‌زگای چاپ و بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاراس ساڵی 2007 بۆ جاری چواره‌م چاپی کردووه‌تەوە.
ئه‌و شێوه له مێژوونووسی و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌ویتر بۆ ئێمه /که به قه‌ڵه‌می که‌سێک نووسراوه له دوو ده‌وڵه‌تی قه‌جه‌ر و په‌هله‌ویدا سیاسی و سه‌رۆکوه‌زیران بووه/ ده‌ریده‌خات که له هه‌مانکاتدا ده‌یه‌وێت وا پێشانی بدات ده‌نگێکی ڕاستبێژ و به ویژدانه /چ وشیارانه و چ ناوشیارانه/، به‌ڵام هه‌م به‌سه‌ر زۆر شت‌دا تێده‌په‌ڕێت و هه‌میش تۆوی زۆر شت له پێوه‌ندی به په‌یکه‌ره‌ی شکڵگیری کۆمار و بیری نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵه‌ی "ژ ک" و به تایبه‌تی پێوه‌ندی نێوان بارزانییه‌کان و قازی محەمەد یان ڕوانینی قازی محەمەد بۆ ژن و ده‌ربڕینی نه‌ریتییانه‌ی قازی محەمەد و هتد ده‌خاته ڕوو، که به شێوه‌یه‌کی وردبینانه و شاره‌زایانه ئه‌م زایه‌ڵه و ته‌قینه‌وه مێژووییه که هاوسۆزی و هاوده‌نگی زۆربه‌ی زۆری عه‌شیره‌ته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له جوانڕۆ و پاوه‌وه (به‌پێی قسه‌ی قه‌وام) تا ورمێ و شکاکه‌کان له‌گه‌ڵدا بوو، ده‌یه‌وێت دابه‌زێنێته سه‌ر سه‌رکێشییه‌کی ساده و ئاسایی چه‌ند خێڵ و که‌سێک که له دژی باوک (ئێران!) نواندوویانه، ئه‌ویش به یارمه‌تی ئەجنەبی و بێگانه‌کان که لێره‌دا ئه‌جنه‌بی ته‌نیا مه‌به‌ستیان یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و باقیرۆف و سه‌لیمۆف و...نه‌بوو، به‌ڵکوو بارزانییه‌کانیشی له‌خۆ ده‌گرت.
لێره‌دا به هێنانه‌وه‌ی هه‌ندێ نموونه له یاداشته‌کانی قه‌وام له‌و کتێبه‌دا، ئه‌و میتۆده‌ی ئه‌و بۆ فریودانی خوێنه‌ری کنجکۆڵ و پرسیارکه‌ر و لۆژیکمه‌ند (چ فارس بێ یان تورک یان کورد یان...) به‌کاری هێناوه، واته هه‌مان ته‌کنیکی سواوی "ڕاستی بڵێ به‌ڵام ناته‌واو" ده‌خه‌مه ڕوو.
ئه‌و له سه‌ره‌تادا باسێکی خێرا و زۆر گشتی له‌سه‌ر کورد و ده‌رکه‌وتنیان له پانتایی ڕووداوه‌کاندا ده‌کات و زۆر به خێرایی دێته سه‌ر شۆڕشه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌م، له‌وانه‌یش شۆڕشی سمکۆی شکاک که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باسی لایه‌نی ئازایی و بوێرانه‌ی سمکۆی شکاک ده‌کات، به‌ڵام له ئاستی هێزێکی تاڵانکار و فهرهودکهردا ده‌یبینێت، که ده‌بێت به داوی هێزه‌کانی ئێرانه‌وه و سه‌ری خۆی تیا ده‌بات.:
"گوردون بادوک کۆنسوڵی ئه‌مەریکا له ته‌ورێز، له‌گه‌ڵ سمکۆی شکاک گفتوگۆ ده‌کات و پێی ده‌ڵێ، ئاماده‌یه بایی په‌نجا هه‌زار دۆلار دراوی زیوی بداتێ به مه‌رجێ چاوپۆشی له فه‌رهود و تاڵان‌کردنی نێردراوه‌کانی ئه‌مەریکا له ته‌ورێزدا بکات.
حکوومه‌تی ئێران به‌شێوه‌یه‌کی زیره‌کانه فه‌رمانڕه‌وایی سمکۆی به‌سه‌ر به‌رزاییه‌کانی ڕۆژئاوای ده‌ریاچه‌ی ورمێ به ڕه‌سمی ناسی... ئه‌م کاره‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ داچه‌سپاندنی جێ پێی خۆی، بیری هێرشبردنه سه‌ر تاران له مێشکی خۆیدا بخه‌مڵێنێ. سمکۆ له ساڵی 1931دا هێزه‌کانی خۆی به‌ره‌و مەهاباد برد، له‌م هێرشه‌یدا نزیکه‌ی 600 که‌سی ژاندارم و یه‌ک نێردراوی پرۆتستانی ئه‌مەریکای کوشت. به‌ڵام ڕه‌زا خان توانی هێزێکی سوپایی به فەرمانده‌یی سه‌رله‌شکه‌ر (عه‌بدوڵا ته‌هماسبی) و به هاوکاری عێلی تورکی ئازه‌ربایجانی شاهسه‌وه‌ن، به سه‌رکرده‌یی (ئه‌میر ئهرشه) بنێرێته سه‌ر سمکۆ و ناچاری بکه‌ن له خۆراواوه پاشه‌کشێ بکات و تا خاکی تورکیا نه‌وه‌ستێ.... سمکۆ چوو بووه ئه‌وێ تا له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی ببه‌خشرێ و چاوپۆشی له ڕابردووی بکرێ. ملکه‌چی خۆی بۆ مه‌ئموره‌کانی حاکمی وه‌قت بنوێنێ، که‌چی که‌وته ناو داوه‌وه".
وه‌ک دیاره لێره‌دا، نیوه‌ی حه‌قیقه‌ت ئه‌ڵێ و ناڵێ سمکۆ بۆ سه‌ری هه‌ڵداوه؟ ناڵی داواکارییه‌کانی چی بوون؟ ته‌نیا باسی تاڵانکاریی ده‌کات، تایبه‌تمه‌ندیی جووڵانه‌وه‌که‌ی سمکۆ قه‌ت له‌به‌رچاو ناگرێت و هه‌تا دوایی. ته‌نیا وێنه‌یه‌کی گشتی له بوێریی سمکۆ ده‌دات به ده‌سته‌وه که له‌گه‌ڵ چه‌ته‌گڕیتی و تاڵانکاریی و ڕێگری ده‌ینه‌خشێنێت، که له ئه‌نجامیشدا له ڕیگه‌ی باوکی به‌هه‌یبه‌ته‌وه واته ئێران (قۆناغی ڕه‌زاشا) ده‌مکوت ده‌کرێ و له‌ناو ده‌برێت.
قه‌وام له لاپه‌ڕه‌ی 21ی ئه‌م کتێبه‌دا له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی که‌سایه‌تی قازی محەمەد و فه‌زای کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه ئاوه‌ها قسان ده‌کات:
"به‌پێچه‌وانه‌ی قازییه‌کانی دی که هه‌میشه ڕای خۆیان ده‌گۆڕن، قازی محەمەد له هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کدا -پاش سه‌رنجدان و لێکۆڵینه‌وه- که ڕاو و حوکمی خۆی ده‌دا، جارێکی دی نه‌یده‌گۆڕی. له ڕوودا قه‌ڵافه‌تی به شێوه‌یه‌ک بوو هه‌ر که‌سێ ئه‌وی دیبا ناچار ده‌بوو ڕێزی لێ بگرێ. ماڵه‌کەیشیان په‌ناگه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که گرفت و کێشه‌یان هه‌بوو.
زۆربه‌ی ژنان یان کچان دووچاری ناهه‌مواری ده‌بوون و په‌نایان ده‌برده ئه‌وێ. هه‌ر به‌هۆی ئه‌م شتانه‌وه جارجار ده‌بووه قاو که گوایه قازی پیاوێکی خواناس و زاهید نییه، به‌ڵکو خۆشگوزه‌رانترین که‌سی دنیایه. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌م جۆره قسانه کاری ده‌کرده سه‌ر شه‌خسیه‌ته مه‌زهه‌بییه‌که‌ی، به‌ڵام که بێوه‌ژنێکی خواست، کۆتایی به‌م قسه‌ڵۆکانه هێنا. ... که‌سێکی پته‌و و تا ڕاده‌یه‌ک ڕه‌فتار دیکتاتۆر بوو، ئه‌گه‌رچی له ڕوودا ئه‌وه‌ی نه‌ده‌نواند، قازی زاتێکی چاک و به‌ده‌م و زمان بوو..."
ئه‌و به‌م شێوه‌یه باسی که‌سایه‌تی قازی ده‌کات، تا کاتێک که قازییه‌کی ئه‌و شاره بووه و له‌گه‌ڵ یه‌کێتی سۆڤییه‌ت و باقیرۆف و پیشه‌وه‌ری ده‌ستی تێکه‌ڵ نه‌کردووه و که‌سێکی کۆمه‌ڵایه‌تیی به ئه‌خلاق و به‌ده‌موپل و جێی ڕێز و متمانه‌ی هه‌مووانه، به‌ڵام هه‌ر لێره‌دا که ده‌ڵێ قازی محەمەد که‌سێکی به‌ده‌موپل بووه و... له شوێنی دیکه‌دا واته له کاتی موحاکه‌مه‌کردنه‌که‌یدا له دادگایه‌کی سه‌حراییدا، ئاوای له‌سه‌ر ده‌نووسێت:
"ڕووداوه‌کانی دادگا 48 سەعاتی کێشا، کاره‌کانی گه‌لێ ئاسایی بوو هه‌ر کاتێ تاوانخراوه پاڵه‌کان یه‌کێ له تۆمه‌ته‌کانیان ڕه‌ت ده‌کرده‌وه یان ئینکاریان ده‌کرد.
به‌په‌له له لایه‌ن موده‌عی عامه‌وه به‌ڵگه و شاهیدی بۆ ده‌هێنانه‌وه، ته‌نیا یه‌ک دوو جارێ موده‌عی عام به توندی هاته گۆ و به‌وانی گوت: (کورده‌کانی سه‌گ سیفه‌ت) قازی محەمەد ده‌مارگیر بوو، هێرشی برده سه‌ر دادگا و ناچاری کرد بۆ هه‌ناسه وه‌رگرتن و پشوودان دادگا بۆ چه‌ند سه‌عاتێ ڕاگرن. قازی محەمەد قسه‌زانێکی لێهاتوو بوو... جێ و شوێنی قازی محەمەد له ئاست ئه‌و دوو نه‌فه‌ره (سه‌در و سه‌یفی قازی) وه‌کو ئاغا و نۆکه‌ر وابوو..."
وه‌ک ده‌بینین لێدان له ناڵ و بزماره‌که به‌رده‌وامه و نیوێکی ناته‌واوی ڕاستی ده‌ڵێت و نیوه‌ی تری چه‌واشه ده‌کات و نیوه‌ی دیکه‌ی له ڕوانگه‌ی خۆی ده‌گێڕێته‌وه و دژوازییه‌ک له گێڕانه‌وه‌که‌یدا ده‌رده‌که‌وێت:
"قازی به ئاشکرا ئه‌وه‌ی درکاند بۆ فیراری نه‌کردووه (له سنوور ده‌په‌ڕیمه‌وه و خۆم نه‌جات ده‌دا به‌ڵام ده‌بێ بزانن منیش وه‌کوو ((پێشه‌وه‌ری)) -سه‌رۆکی فیرقه‌ی دیموکراتی ئازه‌ربایجان- ژن سیفه‌ت نه‌بووم له کاتی مه‌ترسیدا فیرار بکه‌م؟ بۆ کوێ فیرار بکه‌م؟ ئێره خاکی کوردستانه. گۆڕی هه‌شت پشتی باوباپیرانمی تێدایه."
هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می قازی محەمەد یه‌وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون، ئێمه له کتێبی مێژووی گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان نووسینی قاسم قازی‌دا ده‌خوێنینه‌وه:
هه‌ڵبه‌ستنی ئه‌و ڕسته‌یه به ده‌می قازی محەمەد وه، شتێکه نه عه‌قڵ ده‌یپێکێت و نه لۆجیکی ئه‌و گێڕانه‌وه و به‌ڵگانه‌ی له سه‌رچاوه‌کانی دیکه‌دا هاتوون
"لە ساڵی ۱۹۲۲ تا ۱۹۳۱ قازی محەمەد بوو بە سەرۆکی دایرەی فەرهەنگی مەهاباد و ٥ قوتابخانەی دیکەی دامەزراند، کە یەکیان کچانە بوو بە ناوی "پرماس" کە یەکەم قوتابخانەی کچانە بوو لە سەرانسەری کوردستاندا. ئەو کارەی قازی محەمەد لەلایه‌ن کۆنەپەرەستانەوە دژایەتی زۆری کرا و بە دژایەتیکردن دەگەڵ دین و ئاین بە ئەژمار هات و کەس کچی خۆی بۆ خوێندن نەدەنارد و بە ناچار قازی محەمەد دوو خوشک و چەند خزمی خۆی ناردە قوتابخانە.
لە پاش دامەزرانی کۆماری کوردستان، پێشەوا هەڵسوکەوتی توند و پێداگری ئیجباری خۆێندن بە تایبەت بۆ کچان دەکا کە بەو شێوەیە نزیک بە چل کەس لە کچان و ژنان بۆ خوێندن لە مەدرەسەی ئەکابیری یایان ناونووسی دەکەن."
به‌م شێوه‌یه ئێمه له‌گه‌ڵ جۆره مێژوونووسییهکدا ڕووبه‌ڕووین که به ده‌مامکێکی نه‌رمونیان نه‌خشێنراوه و به ویژدان و ئه‌خلاقه‌وه خۆی مانیفێست ده‌کات، به‌ڵام له پشته‌وه‌ی ئه‌م ده‌مامکه فاشیزمێک خه‌وتووه که ده‌سه‌ڵات و خواستی ده‌سه‌ڵات هیچ ویژدانێکی بۆ نه‌هێشتووەته‌وه.