جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «ئاشتی هەورامی، ئەو پیاوەی بە (زمانی جنۆكه) دەدوێت»
Manu (لێدوان | بەشدارییەکان) (پەڕەی دروست کرد بە «'''ئاشتی هەورامی'''، ئەو پیاوەی بە"زمانی جنۆكه" دەدوێت وێنۆک ئا: ئاوێنە ساڵی (2006)ه، '''نێچیرڤان بارزانی''' سه‌وداسه‌ری دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی متمانه‌پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی سامانی ژێرزه‌وی كوردست...»ەوە) |
(بەبێ جیاوازی)
|
وەک پێداچوونەوەی ٠٦:٣٥، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
ئاشتی هەورامی، ئەو پیاوەی بە"زمانی جنۆكه" دەدوێت
ئا: ئاوێنە
ساڵی (2006)ه، نێچیرڤان بارزانی سه‌وداسه‌ری دۆزینه‌وه‌ی كه‌سێكی متمانه‌پێكراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسیارێتی سامانی ژێرزه‌وی كوردستانی پێبسپێرێت، سه‌فه‌رێكی كورتی بۆ به‌غدا له‌م راڕاییه رزگاری ده‌كات، نێچیرڤان له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌كه‌ونه گفتوگۆ، یه‌كه‌میان پێیباشه كه‌سێكی هه‌ورامی‌و نزیك له‌خۆی بێت، دوه‌میان پێشنیاری پیاوێكی ته‌مه‌ن 58 ساڵ ده‌كات به‌ناوی عه‌بدوڵا عه‌بدولڕه‌حمان. سه‌ره‌نجام عه‌بدوڵا قبوڵده‌كرێت‌و ده‌بێته وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان‌و به د.ئاشتی هه‌ورامی ده‌ناسرێت، له‌و كاته‌شه‌وه تا پێکهێنانی ئەم کابینەیە له‌پۆسته‌كه‌یدا مابۆوه.
هه‌ورامی ساڵی 1948 له سلێمانی له‌دایك بوه‌و پاش ئه‌وه‌ی له‌ساڵی 1971، به‌كالۆریۆس له‌ئه‌ندازه‌ی نه‌وت له‌زانكۆی به‌غدا وه‌رده‌گرێت‌و ماوه‌یه‌ك له‌كۆمپانیای نه‌وتی نیشتمانی عێراقی له‌به‌سره كارده‌كات، روده‌كاته به‌ریتانیا‌و له‌وێ په‌ره به‌پسپۆڕییه‌كه‌ی ده‌دات تا له‌ساڵی 1978 دكتۆرای له‌ئه‌ندازه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وت له‌سكۆتله‌ندا وه‌رگرتوه. تاساڵی 2006 له‌وێ ماوه‌ته‌وه‌و وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ كاریكردوه، ئیدی خانه‌نشین ده‌كرێت‌و له‌سه‌ر پێشنیاری به‌رهه‌م ساڵح وه‌ك وه‌زیرێكی كابینه‌ی پێنجه‌م دێته‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌و به‌جۆرێك له‌بواره‌كه‌ی خۆیدا قاڵبوه‌ته‌وه‌و ده‌چێته ناو ورده‌كارییه‌كانه‌وه، كه‌سانی ئاسایی لێی تێناگه‌ن‌و زۆرجار وته‌كانی بۆ به‌رپرسان‌و ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆیشی ئاڵۆزن‌و هه‌ندێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانی پێیده‌ڵێن "زمانی جنۆكه". ئه‌و خۆیشی هه‌ستی به‌مه كردوه، بۆیه هه‌میشه له‌كۆڕو كۆبونه‌وه‌كاندا به‌شانازییه‌وه به‌خۆیدا هه‌ڵده‌ڵێت، بۆ نمونه رۆژی 4ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014، كه‌ئاشتی هه‌ورامی شانبه‌شانی نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی په‌رله‌مان كرابو بۆ رونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانی كه‌می سوته‌مه‌نی، به‌حه‌ماسه‌وه كه‌وته په‌سنی كاره‌كانی خۆی‌و وتی، "نامه‌وێت فه‌خر بكه‌م، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌هاتمایه‌وه باوه‌ڕناكه‌م كه‌س بیزانیایه ماده‌ی خامی نه‌وت چییه".
ئاشتی هه‌ورامی تاكه وه‌زیره له‌هه‌رێمی كوردستان بو كه چوار كابینه‌ی حكومه‌ت گۆڕا، به‌ڵام ئه‌و له‌جێگه‌ی خۆی بو، هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌و پشتیوانییه به‌هێزه بو كه له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانیه‌وه لێیده‌كرا، ته‌نانه‌ت به‌رپرسانی ئه‌مریكاش له‌عێراق ئه‌مه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتوه، كاتێك له‌یه‌كێك له‌به‌ڵگه‌نامه‌كانی ویكیلیكس به‌كۆدی ژماره (09BAGHDAD3082) باسیان له‌وه كردوه كه ئه‌و كاته‌ی به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت بوه له‌ساڵی 2009، ویستویه‌تی هه‌ورامی بگۆڕێت، به‌ڵام "له‌ژێر فشاری خودی نێچیرڤاندا نه‌یتوانیوه ئه‌و كاره بكات". هۆكاری ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌یه كه نێچیرڤان بارزانی، ئاشتی هه‌ورامی وه‌ك كلیلی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و خه‌زێنه ده‌وڵه‌مه‌نده سه‌یرده‌كرد كه له‌كورترین ماوه‌دا، زۆرترین پاره‌ی مۆڵی بۆ ده‌ستده‌خات.
چاودێران پێیانوابو "ئه‌وكاته‌ی كه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی حكومه‌ت بو، به‌شێوه‌یه‌كی كارتۆنی كاره‌كانی ده‌كرد‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر نێچیرڤان بارزانی سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی نه‌وتی ده‌كرد، چونكه پارتی وه‌كو حزب چاره‌نوسی خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه كه ئه‌و پرۆسه‌یه له‌ژێر ده‌ستی خۆیدا بێت".
هاوكات حه‌مه جه‌زا حه‌مه ساڵح بریكاری پێشووی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان له‌لێدوانێكی پێشتردا ئه‌وه‌ی به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند، "كه ئه‌و كاته‌شی د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك وه‌زیر بوه، كه‌چی نێچیرڤان بارزانی چوه بۆ توركیا‌و گفتوگۆی له‌و باره‌یه‌وه كردوه".
به‌شێك له‌چاودێران‌و په‌رله‌مانتاران پێگه‌ی خودی وه‌زیری سامانه سروشتیه‌كان‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌ی‌ان له‌ناو كابینه‌ی هه‌شتدا به‌وه ده‌چواند كه بۆخۆی وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیرانی دوه‌م‌و وه‌زاره‌ته‌كه‌شی وه‌ك حكومه‌تێكی بچوككراوه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران وابوە، هۆكاری دروستبونی ئه‌م سه‌رنجه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گێڕنه‌وه كه شڵه‌ژاوی ئابوریی‌و پێكهاته‌ی حكومه‌ت‌و سیستمی حكومڕانی له‌هه‌رێم ئه‌م هێزه‌ی به‌و پیاوه به‌خشی بو. به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر 90%ی داهاتی وابه‌سته‌ی نه‌وتە.
له‌ساڵی 2003ه‌وه هه‌رێم زیاتر له(40) كۆمپانیای وزه‌ی له‌پتر له 30 وڵاته‌وه راكێشاون‌و له‌وكاته‌وه به‌ته‌واوی داهاتی ساڵانی هه‌رێم پشتی به‌ست به‌داهاتی نه‌وت، ته‌نانه‌ت ئه‌و پلانه ستراتیژییه‌ی كه بۆ كشتوكاڵ دانراو بڕیاربو له‌ساڵی 2015 هه‌رێم بكاته وڵاتێكی خۆبژێو، له‌سایه‌ی كه‌رتی نه‌وت‌و وزه‌وه شكستیهێنا، وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانیش ته‌واوی ئابوری كوردستانی كۆنترۆڵ كرد، ئه‌مه‌ش ئه‌و هێزه‌ی به‌خشیوه به‌وه‌زیری ئه‌م وه‌زاره‌ته كه وه‌ك سوڵتانی كابینه‌ی هه‌شت‌و ئه‌وانی پێشوش ده‌ربكه‌وێت.
هه‌رچی وه‌زاره‌ته‌کانی حکومەتی هەرێنە داهاته‌كه‌ی به‌رێژه‌ی %90 بۆ %95 له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت به‌نده، له‌به‌رئه‌وه ده‌توانین بڵێن وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان ئابوری هه‌رێمی كوردستانی گرتوه، به‌م پێیه‌ش وه‌زیره‌كه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بوە لەدروستكردنی بڕیاره‌كاندا.
ته‌نانه‌ت خودی پارتی دیموكراتی كوردستانیش دركی به‌گرنگی ئه‌م وه‌زاره‌ته كردوه بۆیه له‌كابینه‌كانی رابردوش‌و ئه‌م كابینه‌یه‌شدا، هیچ هێزێكی سیاسیی نه‌ك داوای ئه‌م وه‌زاره‌ته‌ی نه‌كرد، به‌ڵكو پێشتر له‌لای خۆیان له‌وه دڵنیاببونه‌وه كه ئه‌م وه‌زاره‌ته مۆڵكی پارتیه‌و قابیلی دانوستانیش نیه.
وەزارەتی سامانه سروشتیه‌كان له‌جه‌سته‌ی كابینه‌ی نۆیەمیشدا رۆڵی دڵ ده‌بینێت‌و تین‌و تاوی مادی ده‌به‌خشێته هه‌مویان، زۆرینه‌ی وه‌زیره‌كانی كابینه‌كه‌ش، چاوه‌ڕوانی ده‌ستی ئەو کەسە دەبن کە ئەم وەزارەتە وەردەگریت، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆیانی پێ رایی بكه‌ن، ته‌نانه‌ت وه‌زاره‌تێكی وه‌ك دارایی كه ده‌بێت خاوه‌نی پاره‌ی مۆڵی كوردستان بێت، به‌ڵام به‌بڕیارێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای هه‌رێمی نه‌وت‌و گاز، توند به‌وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كانه‌وه شه‌ته‌كدراوه‌و ده‌بێت "مانگانه 850 ملیار دینار له‌داهاتی نه‌وت بداته وه‌زاره‌تی دارایی بۆ خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی.
هه‌ورامی كه خاوه‌نی 3 منداڵه‌و ته‌مه‌نیشی هه‌ڵكشاوه بۆ 71 ساڵ، تەنانەت لەلایەن چراخانی هاوسەری پێشویشیەوە بەوە تاوانبار دەکرێ کە پۆستەکەی بەکارهێناوە بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی‌و زیاتر کەڵەکە کردنی سەروەت‌و سامانەکەی، تۆمه‌تباریشی دەکات كه هه‌مو داتای وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له‌جانتایه‌كدا كۆكردوه‌ته‌وه‌و شه‌فاف نیه له‌كارەکانیدا.
یەکێك لەروداوە گرنگەکانی پێکهێنانی نوێی کابینەی نۆیەم دورخستنەوەی ئاشتی هەورامی بو لەو پۆستە، بەڵام سۆران عومەر، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات كە ئاشتی هەورامی بەوەرگرتنی پۆستێك لە كابینەی نوێی حكومەتدا لە ئیشەكەی بەردەوامە.
سۆران عومەر، لەلاپەڕەی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، وێنەیەكی قرتاوی نوسراوێكی داناوە كە ناو و ئیمزا‌و مۆری ئاشتی هەورامی لەگەڵ پۆستە نوێیەكەیدا لەكابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا نیشاندەدات كە بریتییە لە "یاریدەدەری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بۆ كاروباری وزە."
بەپێی وێنەكە، نوسراوەكە بە ئیمزای ئاشتی هەورامی بەو پۆستەوە لەمانگی تەمموزی ئەمساڵدا دەرچوە بەڵام رۆژەكەی شاردراوەتەوە.
ئەگەر وابێت. وا دیارە حکومەتی هەرێم‌و پارتی‌و ماڵی بارزانی ناتوانن بەئاسانی دەستبەرداری ئەم پیاوە سەرسپییە هەورامییە بن کە بە"زمانی جنۆکە" دەدوێت.[١]