جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٢٧ دەستکاری لەلایەن ھەمان بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[عومەر مەعروف بەرزنجی]]'''
'''[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا]]'''
[[پەڕگە:Omer.jpg|وێنۆک]]
نووسەر کوڕی خوالێخۆشبوو (مەعروف ئەحمەد بەرزنجی 1905 – 04-05-1970) یە.


باوکی یەکێک بووە لە خوێندەوارو رووە ناسراوەکانی بەرزنجە و هاوەڵ و دۆستی نزیکی -- شێخی نەمری بەردەقارەمان -- بووە، لە ساڵی 1946 دا لە ئاوایی بەرزنجە لە دایکبووە، سێ پۆلی قۆناغی سەرەتایی لە قوتابخانەی – بەرزنجە – خوێندووە و دواتر بە ماڵەوە هاتوونەتە سلێمانی و چووەتە قوتابخانەی – مەڵکەندی – ئەو سەردەمە کە دەکەوتە گەڕەکی سابونکەران.
نووسینی: '''[[پەری عومەر خەیلانی]]'''
[[پەڕگە:093531.jpg|وێنۆک]]


ساڵی 1965 بووە بەمامۆستاو لەچەندین قوتابخانەی دەرەوەو ناوەوەی سلێمانیدا وانەی زمانی ئینگلیزی وتووەتەوە، بۆنموونە:
شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی،  ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.  
ئیسکان، قەشان، ماوەت، گێڵدەرە، قەمچووغە، چەقژ، وێڵەدەر، کانی پانکە، مەولانا خالید، ناوەندی رۆژهەڵاتی کوران، ناوەندی بابانی ئێواران، ناوەندی پەیامی کچان، ناوەندی کوردستانی کچان، دواناوەندی بناری کچان، ناوەندی تووی مەلیکی کچان.


لە دەورو بەری شۆرشی چواردەی تەمووزی ساڵی 1958 دا دەستەیەک هاورێ و قوتابی بوون وەک شەهیدی قوتابیانی کوردستان – محەمەد سدیق عەبدولڕەحمان پێنجوێنی – و نەوشیروان مستەفا و قادر شەریفە کوردە و شەرەف محێدین و بەکر حسێن و بەختیار عەزیز فەرەج و بەهادین علی حسێن و عەلی توانا و ڕەوف حەسەن، ئەمانە پێکەوە بوونە هاورێی سیاسەت و هۆگری خوێندنەوەو نووسین و هاوەڵی کتێب، ئەمانە بێجگە لە بەختیار و ڕەوف هەموویان سەربە یەکیەتی قوتابیانی کوردستان بوون.
زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.  


لە تەمەنێکی مناڵییەوە خوی داوەتە خوێندنەوە و نووسین، یەکەم بەرهەمی بڵاو کراوەی دەگەرێتەوە بۆ تەمەنی (13)
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی  1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.
ساڵی و لە ژ 97 ی رۆژی 23 ی تشرینی دووەمی ساڵی 1959 ی رۆژنامەی (پێشکەوتن) دا بڵاو کراوەتەوە کە لەو کاتەدا لە قۆناغی ناوەندیدا بووە، بابەتەکە بەبۆنەی سێیەم ساڵی کۆچی دوایی مەلیکی کوردستانەوە بووە.


لە ناو بنەماڵەیەکی خوێندەوار و دۆستی کتێبدا پێگەیشتووە، خوالێخۆشبووی باوکی و هەردوو براگەورەکەی (عەبدولقادر مەعروف بەرزنجی) و یاساناسی خوالێخۆشبوو (عوسمان مەعروف بەرزنجی) و مامۆستای خوالێخۆشبوو (محەمەدلاو محەمەد عەلی بەرزنجی) پورزای کە یەکێک بووە لە مامۆستا دەرکەوتووەکان و لە نووسەرانی گۆڤاری گەلاوێژ، دەوری دیارییان لە هاندان و رێنمایی کردنیدا بووە.
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟


ساڵانی 1960 – 1961 جگە لە بڵاو کردنەوەی بابەتی ئەدەبی و سیاسی، دەورێکی سەرەکی بووە لە نووسین و بەریوەبردنی گۆشەی (قوتابیانی کوردستان) ی رۆژنامەی (دەنگی کورد) کە لەشاری بەغداد لە لایەن (عومەر جەلال حەوێزی) یەوە بە هەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بڵاودەکرایەوە.
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر ('''[[حۆری غەمیان]]''')ە ئەو لەدایکبووی  شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد


لەو گۆشەیەدا کە بەناوی (ع. تینو) دەینوسی، چەندین بابەتی پەیوەندیداری سەبارەت بە خەبات و پێویستی بوونی (یەکێتی قوتابیانی کوردستان) بڵاو کردووەتەوە.


تەنانەت لەکاتی بەستنی دووەم کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقڵاوە کە لە رۆژی دووشەممە رێکەوتی 15 ی ئابی ساڵی 1960 دا بەسترا، نووسەر یەکەم کەس بووە کە لە رۆژنامەی (دەنگی کورد) داو لە گۆشە تایبەتییەکەی (قوتابیانی کوردستان) داو بە ناونیشانی (کۆنگرەی مامۆستایانی کورد لە شەقلاوە و لەم کۆنگرەیەدا سەرنجێک)، داوای بەستنی کۆنگرەیەکی بۆقوتابیانی کوردستان کردووە و پێشنیارەکەیشی لەلایەن سەرکردایەتی ئەو سەردەمەوە پەسەند کراوە.


نووسەرلەساڵی 1959 بەدواوە لەم رۆژنامەو گۆڤارانەدا بەرهەمی بەزمانی کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، بابەتەکانیشی بەزۆری سەبارەت بە لێکۆڵینەوە و رەخنەی ئەدەبییە وەک : (پێشکەوتن، هەتاو، ژین، دەنگی کورد، رۆژی نوێ، بروا، هیوای کوردستان، نووسەری کورد، رۆژی کوردستان، هەولێر، برایەتی، پاشکۆی عێراق، دەفتەری کوردەواری، بەیان، رۆشنبیری نوێ، بیری نوێ، کاژاو، مامۆستای کورد، کوردستانی نوێ، النور، التڕخی، العراق، گوڵان العربی).


نووسەر جگە لە ناوی راستەقینەی خۆی لە سەرەتاوە تائێستا بەم ناوانەیش بابەتی بڵاو کردووەتەوە : (ع. تینو، ئارام، خوێندەوارێک، ئاراس، ئاسۆ، ع. بەرزنجی)
ساڵی 1995 گۆشەیەکی تایبەتی بە ناونیشانی (بەڵگەی زیندوو) لە رۆژنامەی (کوردستانی نوێ) دا هەبووە، گۆشەکە رۆژانی دووشەممە و هەینی بڵاو دەکرایەوە، دوای سی و شەش ئەڵقە (فریاد رەواندزی) و هەندێکی تر بابەتەکەیان پێ هەزم نەدەکرا و (عیزەدین مستەفا رەسوڵ)یش بەردەوام لە گۆشەکەی دەخوێند، بەم پێیە گۆشەکە راگیرا و گۆشەیەکی مردوویان هێنایە شوێنی. (ساڵی 2010 بابەتەکانی ئەو گۆشەیە کۆکرانەوە و بەناونیشانی بەڵگەی زیندوو بە پێشەکییەکەوە و لە کتێبێکی تاییبەتیدا بڵاو کرایەوە).




 
[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا|درێژەی بابەت]]
 
[[عومەر مەعروف بەرزنجی|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا

نووسینی: پەری عومەر خەیلانی

093531.jpg

شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.

زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.

بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.

کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟

ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد




درێژەی بابەت