جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٧٤ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[فوئاد حەمەمین ئاغا]]'''
'''[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا]]'''
[[پەڕگە:275879668 .jpg|وێنۆک]]
فوئاد حەمەمین ئاغای حاجی عەوڵای درێژ
لەساڵی 1933 لە شاری '''[[سلێمانی]]''' لەدایک بووە، باپیری پیاوێکی ئاینی و خواپەرست بووە ناوی حاجی عەبدوڵڵای حاجی ئاغا ساڵح بووە کە بە عەبدوڵڵای درێژ بەناوبانگ بووە، پیاوێکی زۆر بەئاین خیرکەر بووە هاوتەمەنی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە، وەک دەگێڕنەوە منارەی مزگەوتی گەورە ئەو دروستی کردوە، هەروەها خانی عەجەم لەشاری '''[[سلێمانی]]''' ئەم بینایەتی ناوە چونکە موڵکی خۆی بووە بەهۆی ئەوەی ئەم پێاوەزۆر خۆشەویستی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ بووە پێش وەفات کردنی وەسێتی کردوە کە حاجی عەوڵا لەنزیک گۆڕەکەی بنێژن بۆیە کاتێک کەحاجی عەوڵا درێژ وەفاتی کردوە لە ساڵی 1322 کۆچی لەگۆڕستانی مزگەوتی گەورە نزیک مەرقەدی حاجی کاک ئەحمەدی شێخ لەدەرەوەی مەرقەدەکە نێژراوە.!


حاجی عبدوڵڵا چوار کوڕی هەبوە کە ئەمانەن حاجی ئاغا فەتحوڵڵا، ئیبراهیم ئاغا، حمەئاغا، حمەمین ئاغا کەباوکی مامۆستا فوئادە و ئەویش بەهەمان شێوەچوار کوڕی هەبوە کەئەمانەن
نووسینی: '''[[پەری عومەر خەیلانی]]'''
نوری ئاغا، حمەرەشید ئاغا، خسرەو ئاغا، کاک فوئاد.!
[[پەڕگە:093531.jpg|وێنۆک]]


مامۆستا فوئاد خۆێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەشاری سلێمانی تەواو کردوەو لەساڵی 1950 دا دواتر چووتەپەیمانگای مامۆستایان لەبەغدا و ساڵی 1953 پەیمانگای تەواو کردوەو گەڕاوەتەوە '''[[سلێمانی]]''' بووە بە مامۆستا، دواتر لەساڵی 1957 ژنی هێناوەو خێزانی پێکەوەناوە، خێزانەکەی خەڵکی شاری سلێمانییە و ناوی خاتوو (نەزیرە عەلی حەسەن) ەو پێکەوهەبوونەتە خاوەنی هەشت منداڵ بەناوەکانی (شادان فوئاد، بەیان، شوان، کاوان، سامان، حەمە، شارا و شەم).
شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی،  ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.  


زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.


[[فوئاد حەمەمین ئاغا|درێژەی بابەت]]
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی  1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.
 
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟
 
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر ('''[[حۆری غەمیان]]''')ە ئەو لەدایکبووی  شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد
 
 
 
 
 
 
[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا

نووسینی: پەری عومەر خەیلانی

093531.jpg

شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.

زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.

بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.

کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟

ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد




درێژەی بابەت