جیاوازیی نێوان پێداچوونەوەکانی «داڕێژە:هه‌ڵبژارده‌ی دووه‌م»

لە Kurd collect
Jump to navigation Jump to search
 
(٦٢ دەستکاری لەلایەن ٣ بەکارھێنەرەوە پیشاننادرێت)
ھێڵی ١: ھێڵی ١:
'''[[گرفتار کاکەیی]]'''
'''[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا]]'''
[[پەڕگە:1557309grftar.jpg|وێنۆک]]


گرفتار کاکەیی هونەرمەندی شێوەکار و کاریکاتێریست و میوزیکژەن و نووسەر و ڕۆژنامەنووس لە 01-07-1967 لە گوندی دەیمەکانی سەر بە قەزای [[داقووق]] لە شاری [[کەرکووک]] لە دایک بووە، لە میانەی تەعریب کردنی خاکی کوردستان ڕژێمی بەعس دێ و زەوییەکانیان دەدات بە عەرەبی هاوردە و بە ناچاری لە گوندی عەلی سەرای سەر بە قەزای [[داقووق]] نیشتەجێ دەبن و تا سێی سەرەتایی هەر لەو گوندە دەخوێنێت. ساڵی 1975 دەچنە '''[[کەرکووک]]''' قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی بازرگانی هەر لە [[کەرکووک]] تەواو دەکات.
نووسینی: '''[[پەری عومەر خەیلانی]]'''  
[[پەڕگە:093531.jpg|وێنۆک]]


گرفتار خولیای هونەر و وێنەکێشان دەبێت و دەیەوێت بچێتە هونەرە جوانەکان بەڵام لەبەر ئەوەی نەبووە بە بەعسی بۆیە وەرنەگیراوە و بەو هۆیەوە بایەخی بە خوێندن نەدا و دوور کەوتەوە لە خوێندن. ساڵی 1991 [[کەرکووک]] بەجێ دەهێڵێت دەچێتە '''[[هەولێر]]''' و لەوێ نیشتەجێ دەبێت و دەبێتە کارمەندی وەزارەتی ڕۆشنبیریی. دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە 2003 دەگەڕێتەوە [[کەرکووک]]. ساڵی 2015 کوردستان جێ دەهێڵێت و ڕوو دەکاتە هەندەران و لە ئەڵمانیا نیشتەجێ دەبێت.
شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی،  ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.  


[[پەڕگە:2022-05-23 030515.jpg|وێنۆک|چەپ]]
زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.  


'''پیشە و شێوازی هونەریی'''
بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی  1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.


سەبارەت بەکارە هونەرییەکانی هونەرمەند گرفتار کاکەیی و هەنگاوەکانی لە نێو کاری شێوەکاریدا، لە سەرەتاوە هەوڵی ئەکادیمیەتی ڕیالیستی و ڕیالیزمی داوە بۆ دانانی بناغەیەکی بەهێز و پتەو لە مۆدێل و پۆرترێت و لەش و لاری مرۆڤ و ستیلایف و هەنگاو بەرەو تێکەڵ کردنی ڕەنگەکان و مامەڵە لەگەڵ ئەو قوتابخانە هونەرییەی کە دواتر مرۆڤ خۆی لە ترۆپکی ئەودا دەدۆزێتەوە، تاقی کردنەوەیەکی قووڵ و درێژ هەناسەی هەیە بۆ دروست کردنی تابلۆکانی بەو شێوە هونەرییەی کە ئەزموونێکی دوور و درێژی بڕیوە تاوەکوو گەیشتووەتە ئەوەی پێشانگاکان و چالاکی یە هونەرییەکانی شایەتی ئەو کار و بەرهەمانە بن.
کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟


[[گرفتار کاکەیی|درێژەی بابەت]]
ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر ('''[[حۆری غەمیان]]''')ە ئەو لەدایکبووی  شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد
 
 
 
 
 
 
[[کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا|درێژەی بابەت]]

دوایین پێداچوونەوەی ‏١٠:٣٣، ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤

کچە فۆتۆگرافەری کورد (حۆری غەمیان) لە نێوان هەستی شۆڕشگێڕی و سۆزی هۆزان و وێنەگرتندا

نووسینی: پەری عومەر خەیلانی

093531.jpg

شیعرییەت لە دەقدا ئەو تەلیسمەیە هەموو هۆنەرێک لە نووسینی شیعر پێی ناگات، شیعریش گەر بریتی بێت بە تەنیا لە “ هەست و دەربڕین “ ئەوا کتێبخانەی کوردیی و هەموو جیهانیش پڕن لەم جۆرە، بەڵام ئەو دەقەی هەر بریتی نییە لەمانە و شتی دیکەی وەک: (زمان و سۆز و ڕاستگۆیی)یشی تێدایە باڵایە و کرۆکی بابەتەکە پێکدەهێنن و وا دەکەن دەق بگاتە شوێنی خۆی، ئەوجا لەپاڵیشدا (ئەندێشە و خەیاڵ) تەریبی سەرکەوتنی دەبن، ئەم جۆرە شیعرەش پێویستی بە وەرگرتنی کلێشە و ناو و ناوبانگ نییە بۆ ئەوەی بنووسرێ، بەڵکوو تەنیا ئەزموونی شعووریی واتە ئەوەی ڕوویداوە و کاریگەر بووە گرینگە، نابێت شاعیر لای وابێت دەبێت بۆ هەموو بابەتێک دەقێکی هەبێت دەنا شاعیر نییە، ئەم بیرکردنەوە شیعری کرچ و کاڵ بەرهەم دێنێت، دەبێت شاعیر خۆی بپارێزێت لە زۆری و بۆری.

زۆر جار دەبینین لەنێو ئەدەبیاتی جیهانی و ناوخۆییش شیعرێک پێش ناو و دیوانی شاعیر دەکەوێت، واتە هەمووی شاعیر بە شیعرێک دەناسرێت، یان جاری وایە کەسی هۆنەر هەر شاعیریش نەبووە بەڵکوو هۆکارێکی کاریگەر وایکردووە بینووسێت، دواجار وەک سەرچاوەی کانیێکی زوڵاڵ تەقێتەوەتەوە و تا هەتایە دەمێنێتەوە.

بۆ نموونە گۆرانییە بەناو بانگەکەی (نازم غەزالی 1921_1963) “مەیحانە مەیحانە” لە کاتێکدا دەقی مەیحانە لەسەر زاری کچە عێڕاقییەک بۆ کەسە لە دەستچووەکەی گوتراوە.

کەواتە مەرج نییە بۆ ئەوەی شاعیر بیت و بناسرێی دەقی درێژ و کتێبی قەبەت هەبێت و پێشکەشی بکەی، ئەوەندەی گرینگە نووسەر ڕاستگۆ و پڕ هەست و سۆز بیت بۆ برینەکەی، خۆ هەنووکە لە ڕێگەی زیرەکی دەستکرد دەتوانرێت شاعیری گەورە و کتێبی قەبە بەرهەم بهێندرێت، بەڵام سوودی چییە گەر هەست و ڕاستگۆیی ڕاستەقینەی تێدا نەبیت؟

ئەوجا ئەوەی لێرە دەمەوێت باسی بکەم هەست و نەستی کچە کوردێکە بۆ برا شەهیدەکەی، ئەویش خانمی فۆتۆگرافەر (حۆری غەمیان)ە ئەو لەدایکبووی شاری سنەیە، بەڵام دوای ئەوەی لە هەشتاکان براکەی شەهید دەبێت ڕوودەکاتە هەندەران و ئیستا نیشتەجێی وڵاتی بەریتانیایە، لە شەستەکانی تەمەنی لەگەڵ یادەوەرییەکانی دەژیێت، چیڕۆکی خوێندنەوەی شیعرە بەرزەکەی حۆری لەو کاتە دەستی پێکرد




درێژەی بابەت